خانه / اخبار و رویدادها / بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان

ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣ کاتژمێر ۹:۳۰ له زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م خه‌ڵاته له لایه‌ن توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان و به هاریکاری و پاڵپشتیی هه‌ڵکه‌وتووانی بواری فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی کوردستان دامه‌زراوه و بڕیاره هه‌رساڵه و جارێک کتێبه سه‌رکه‌وتووه‌کانی بواره‌ جیاوازه‌کان له دوو به‌شی نووسین و وه‌رگێڕاندا هه‌ڵبژێرێت. 

به‌رهه‌مه‌کانی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی، توێژینه‌وه‌‌ی زمانناسی و ئه‌ده‌بی و هه‌روه‌ها بابه‌تی نێوان‌بواری، به‌شه سه‌ره‌کییه‌کانی کێبڕکێی ئه‌م خه‌ڵاته پێکده‌هێنن. له کۆڕی په‌رده‌لادان له خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژاردا سه‌ره‌ڕای په‌ره‌لادان له پۆسته‌ری سه‌ره‌کیی خه‌ڵات، کۆی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا هه‌ژار که له لایه‌ن بڵاوگه‌ی زانکۆی کوردستانه‌وه سه‌رله‌نوێ به شێوازێکی ڕه‌نگین و گونجاو چاپ کراوه‌ته‌وه، ده‌خرێته پێش چاوی هۆگرانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی. له کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی بۆ لێژنه‌ی گه‌ڵاڵه‌داڕێژیی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار ده‌به‌سترێت و ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌یه وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووان و هه‌واڵنێران له بواری ئامانج و به‌رنامه‌کان و هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌ده‌نه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه کۆڕی سه‌ره‌کی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار که له‌وێدا مه‌داڵیای مامۆستا هه‌ژار و خه‌ڵاتی تایبه‌ت پێشکه‌ش به به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌کان ده‌کرێت، له هه‌فته‌ی کۆتایی خاکه‌لێوه‌ێ ١٤٠٤ی هه‌تاویدا له زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.

🌐 hajar.uok.ac.ir
☎️ +۹۸۸۷۳۳۶۲۴۰۰۷

🟦@ksi_uok_ac_ir
🟥@UoKurdistan98

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

بــە بـێ كــۆتـوبــەنــد چاپ و بڵاوكراوەیەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *