“خەڵاتی شەرەفنامە بۆ زمان و کولتووری کوردی ۲۰۲۴” بەخشرا بە پەرویز جیهانی
بە پێی هەواڵی گەیشتووە بە ماڵی کتێبی کوردی، “خەڵاتی شەرەفنامە بۆ زمان و کولتووری کوردی ۲۰۲۴” بەخشرا بە پەرویز جیهانی
ڕۆژی شەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە بۆنەیەکی تایبەتەدا دەزگای کولتووری کوردی ڤیەننا، خەڵاتی «شەرەفنامە بۆ زمان و کولتووری کوردی»، بەخشیە نووسەری بە ناوبانگی کورد پەرویز جەهانی.
جێگای ئاماژەیە ئەم ئێوارە ئەدەبییە لەگەڵ نووسەر پەروێز جیهانی له ڤیێنا پایتەختی وڵاتی نەمسا بەڕێوە چوو و پەرویز جەهانی چەند بەرهەمێکی خۆی په ئامادەبووان ناساند.
پەرویز جیهانی، نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداری کورد، ساڵی ۱۹۵۵ هەتاوی لە گوندی بەلەسووری نزیک شاری خۆی لەدایک بووە. ساڵی ۱۹۷۷ دەست بە نووسینی شیعر و کورتە چیرۆکی کوردی دەکات. ساڵی ۱۹۸۳ لە بەشی کوردیی ڕادیۆی ورمێ دادەمرزێت، لە هەمان ساڵدا لە گەڵ شاعیری نیشتمانپەروەر و بەناوبانگی کورد هێمن موکریانی گۆڤاری سرۆە بڵاودەکەنەوە. ساڵی ۲۰۰۲ ڕۆمانی “بلیجان”، وەک یەکەمین ڕۆمانی کوردیی کرمانجیی لە کوردستانی ئێران، بڵاو دەکاتەوە. جێگای باسە ئەم ڕۆمانە لە وڵاتی تورکیا لە چاپ درا. ناوبراو لە گەڵ گۆڤاری ««مەم نامە»، ««ئەوێستا»و «نوودەم» هاوکاری کردووە.
ساڵی ۱۹۹۵ کوردستان بە جێ دەهێڵێت ڕوو دەکاتە وڵاتی سویسڕا و لەوێ نیشتەجێ دەبێت. جیهانی لە هەندەرانیش دەستی لە چاڵاکی ئەدەبی هەڵنەگرتووە و ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی فەرهەنگی کوردی بە کوردی و فەرهەنگی پەندی پێشینیانە.
پەرویز جیهانی ماوەی ۳۵ ساڵە خزمت بە زمان و ئەدەبی کوردی دەکات و خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.