خانه / اخبار و رویدادها / ناساندنی كتێبی هێرۆ برایم ئەحمەد بە كورتی…

ناساندنی كتێبی هێرۆ برایم ئەحمەد بە كورتی…

ناساندنی كتێبی هێرۆ برایم ئەحمەد بە كورتی…

ئەم كتێبە سەرجەم ئەو وتارانەی خاتوو هێرۆ برایم ئەحمەد لە خۆ دەگرێت كە لە گۆڤاری خاك بڵاویكردوونەتەوە كە بیرو بۆچوونی تایبەتی خاتوو هێرۆ برایم ئەحمەد بووە سەبارەت بە پرسە گرنگ و جیاوازەكان، زۆرینەی ئەو بابەتانە هەر دەڵێی بۆ ئەمڕۆ نووسراون، کتێبەکە بە تیراژی ۲۵۰۰ دانە لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.
ئاكۆ غەریب لە پێشەكی كتێبەكەدا نووسیویەتی: «ژنێك لە چەشنی شۆڕەبی، ئەو هەمیشە ئامێزێكی كراوە و بێدەنگ بوو، لە ژێر سێبەرەكەیدا یار و نەیار هەستیان بە دڵنیایی دەكرد، ئەو بە رۆژیش هەر خەونی دەبینی بە جوانكردن و ئاوەدانكردنەوە و پاراستنی مێژوو و كەلەپوری میللەتەكەیەوە.
ئەو هاوڕێ سیاسییەكانی كەمتر بوون، بەڵكو زۆرینەی خەڵكی سادە و ساكار و بازاڕ و هونەرمەندان و نووسەران و پیشەوەران و رۆشنبیران بوون. بۆیە لە راستیدا ئەگەر هێرۆخان نەبوایە، ئەمنەسوورەکەش بە دەردی شوێنەكاتی تری هەرێمەكەمان دەچوو، دەڕوخێنرا و خواپێداوێك لە جێگەی، تاوەری بەرز بەرزی قوت دەكردەوە.»
ئاكۆ غەریب بەڕێوەبەری گشتیی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەكە بە دوالاپەڕەی وت: ئەم كتێبە تەنها بریتییە لە ۱۰۴ وتار كە لە ژمارەكانی گۆڤاری خاكدا، لە گۆشەی(بە كورتی…) بڵاودەكرایەوە، یەكێك لە گۆشەكان هێرۆخان داویەتی بە خاتوو شاناز برایم ئەحمەد بۆ نووسینی وتارێك.
وتی: ئێمە لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەكە وەك وەفادارییەك بۆ بەخشیینەكانی هێرۆخان، ئەركی كۆكردنەوەی وتارەكانمان گرتەئەستۆ و بە سوپاسەوە خاتوو كافیە سلێمان هاوڕێی دێرینی هێرۆخان ئەركی لە چاپدانی كتێبەكەی گرتە ئەستۆ.

كوردۆنیا فەتاح

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

نامزدها گروه «علوم اجتماعی» جایزه کتاب سال معرفی شدند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *