کتێبی «بەیت و چیرۆکە فلکۆرەکان بە شێوەی شانۆنامە» بڵاو کرایەوە
ئه‌م شانۆنامانه، كه له ئیسته‌دا ژماره‌یان ۸ دانه‌ی چاپكراوه و هێشتا به‌ڕێوه‌یه، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی كه‌لتووری دا به‌رهه‌م هاتوون كه ئامانجی نوێكرنه‌وه‌ی:
۱- ئه‌ده‌بی زاره‌كی كوردی و
۲- مێژووی كوردستانه.
بۆ گه‌یاندنی ئه‌و مێژوو و ئه‌ده‌به به نه‌وه‌ی نوێ، له ڕێی زمانێكی سه‌رده‌میانه و له به‌رگێكی سه‌رنجڕاكێش دا.
هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی ئه‌و مێژوو و ئه‌ده‌به بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران به ئاسانی ده‌ستیان پێی بگات و هونه‌رمه‌ندان به ئاسانی بتوانن بۆ به‌رهه‌می هونه‌ری جۆراوجۆر به‌كاری بهێنن.
ئه‌م چیرۆكانه دوو جۆرن: مێژوویی و داستانی.
مێژوویییه‌كان له مێژووی دێرین و نوێ، ئه‌وه‌ی پێش ئیسلام و دوای ئیسلام، هه‌روه‌ها مێژووی مۆدێرن و هاوچه‌رخه‌وه وه‌رگیراون.
داستانییهكان له به‌یته كوردییه‌كانه‌وه ئاماده كراون، كه له شێوه‌ی لاوك و چریكه و حه‌یراندا بوون و كراونه‌ته نووسین. ئه‌م بهیتانە زاده‌ی هەموو كوردستانن: بۆتان، سۆران، بابان، ئه‌رده‌ڵان، موكریان، ئیزهدخهن و بادینان…
نووسەر سەبارەت بە کتێبەکە دەڵێت: «هه‌وڵم داوه به شێوه‌یه‌ك بیانووسم و دایانڕێژم كه هه‌موو خوێنه‌رێك چێژ و سوودیان لێ ببات؛ گه‌وره و بچووك، گوندی و شاری، كوردی ناو كوردستان و ئه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران… واته ته‌نیا بۆ ده‌سته‌بژێر و تایبه‌تمه‌ندان نه‌نووسراون. بۆیه سوودم له شێوازه‌كانی گیرانه‌وه‌ی كۆن و كلاسیک وه‌رگرتووه، له هه‌مان كاتدا شێوازه نوێكانی چنیین و داڕشتن له گیڕانه‌وه‌دا، چ له ئه‌ده‌ب چ له شانۆ و سینه‌مادا.
هیوام ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئامانجیشم ته‌واو نه‌پێكابێت، هیچ نه‌بێت نزیكبم له نیشانه‌كه. هیواداریشم به خوێندنه‌وه‌یان هه‌م چێژ و هه‌م سوودی زانینیان لێ به‌ده‌ست بخه‌ن.»
جێگای ئاماژەیە ئەم بەرهەمە لەلایەن چاپەمەنی رێگا لە بانە لەچاپ دراوە.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.