خانه / اخبار و رویدادها / یەکەمین ساڵی تۆمارکردنی جیھانیی «جەژنی مێهرەگان» لە ئەشکەوتی مێژوویی کەرەفتوو بەڕێوە چوو

یەکەمین ساڵی تۆمارکردنی جیھانیی «جەژنی مێهرەگان» لە ئەشکەوتی مێژوویی کەرەفتوو بەڕێوە چوو

یەکەمین ساڵی تۆمارکردنی جیھانیی «جەژنی مێهرەگان» لە ئەشکەوتی مێژوویی کەرەفتوو بەڕێوە چوو

بە پێی ڕاپورتی ھەاڵنێریی “ماڵی کتێبی کوردی”، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە ڕێوڕەسمی پڕشکۆ یەکەمین ساڵی تۆمارکردنی جیهانیی جەژنی مێهرێگان، لە ئەشکەوتی مێژوویی کەرفتو بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا ناسح محەمەد خانی، فەرمانداری شاری دیواندەرە، بەخێرهاتنی میوانانیانی بۆ ئەم بۆنە فەرهەنگییە کرد و بە ئاماژەدان بە زیاتر لە ٤٧٠٠ ساڵەی ئەم شوێنەوارە مێژووییە، ڕایگەیاند: ئەشکەوتی کەرفتو توانای بەرفراوانی هەیە لە ناساندنی مێژوو و شارستانییەت و گەشتیاریی کولتووری پارێزگای کوردستان. لە درێژەی وتەکانی ناوبراو گوتی: پڕۆسەی ئامادەکردن و بەدواداچوونی تۆمارکردنی جیهانی ئەم ئەشکەوتە خێراتر بووە، ئەمساڵ ٢٥ ملیار تمەن تەرخانکراوە بۆ پێشخستنی ئەم پڕۆژەیە، کە پاڵپشتییەکی جددییە بۆ جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوە، نۆژەنکردنەوە، و دابینکردنی ژێرخانی پێویست لەسەر ڕێگای تۆمارکردنی جیهانی ئەشکەوتی کەرفتوو. محەممەدخانی وەبیری هێنایەوە تۆمارکردنی جیهانی ئەشکەوتی کەرەفتوو تەنیا ڕێکارێک نییە بۆ پاراستنی میراتی مێژوویی کوردستان، بەڵکو دەتوانێت سەکۆیەکی گونجاو بۆ خۆشگوزەرانی گەشتیاری و ڕەخساندنی هەلی کار و ناساندنی توانا کولتوورییەکانی ناوچەکە لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی دابین بکات.

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمە دوکتۆر موحسین فەتحی سەرۆکی فراکسیۆنی گەشتیاری و نوێنەری سنە و دیواندەرە و کامێران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، ڕاگەیاند: هەموو هەوڵی خۆی دەدا بۆ پشتیوانیکردن لە تۆمارکردنی جیهانی ئەشکەوتی کەرفتو و پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری پارێزگاکە. ناوبراو بەڵێنی بە خەڵکی پارێزگای دیواندەرە و پارێزگای کوردستان دا کە لە پێناو بەرزکردنەوەی پێگەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری کوردستان هەموو ڕێوشوێنێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەگرنەبەر، هەروەها داوای هاوکاری زیاتری بەرپرسانی ناوخۆیی و پارێزگاکان لەو پێوەندییەدا کرد.

 

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا نووسەر و شانۆکاری ناوداری کورد دکتۆر قوتبەدین سادقی وتارەکەی خۆی پێشکەش ئامادەبووان کرد و لە سەر گرنگی «جەژنی مێهرەگان» گوتی: جەژنی مێهرەگان گەورەترین جەژنی ئێرانیەکانە و  ئەگەر لە نەورۆز زیاتر نەبێ، کەمتر نییە. دکتۆر سادقی ڕێوڕەسمی مێهرەگانی بە هێمای زیندووبوونەوەی ڕەگ و ڕیشەی هەزاران ساڵەی فەرهەنگی ئێران و پاراستنی بەها کۆنەکانی گەلی ئێرانی زانی. لە درێژەی وتارەکەدا ناوبراو ئەشکەوتی کەرفتۆی وەک هێمای شوناسی کولتووری و بەرخۆدانی مێژوویی خەڵک لەقەڵمدا و جەختی لە گرنگی پاراستن و گواستنەوەی بەهاکانی مێهرێگان بۆ نەوەکانی داهاتوو کردەوە.

لە کۆتا بەشی ئەم جەژنە جوان و پڕشکۆیە گروپی هەزار تەموورە بە هونەرمەندی سەعدوڵڵا نەسیری و هەروەها گروپی هەڵپەڕکێ بەرنامە هونەریەکانی خۆیان پێشکەش ئامادە بوون کرد.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

روزی برای کودکان که رویاها را پیوند ‌زند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *