کتێبی فەرهاد گۆران لە قۆناغی کۆتایی خەڵاتی ئەدەبی مێهرەگان
کۆمەڵە چیرۆکی «ئێمە هەموومان لە سەردەمی ڕاوکردندا دەژین» بە نووسینی فەرهاد ح گۆران، نووسەری کوردی یارسانی، گەیشتووە قۆناغی کۆتایی خەڵاتی ئەدەبی مێهرەگان که بەناوبانگترین خەڵاتی ئەدەبییە لە ئێراندا.
عەلیرەزا زەرگەر، بەڕێوەبەری خەڵاتی مێهرەگان، وتی: « ١٠٢٢ ڕۆمان و ٨٢٧ کۆمەڵە چیرۆک، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵانی ١٤٠٠ و ١٤٠١ لە ئێران و دەرەوەی وڵات چاپ کراون، لەلایەن ١٢ داوەرەوە (پێنج داوەر لە قۆناغی سەرەتایی و حەوت داوەر لە قۆناغی کۆتایی) لە ماوەی نۆزدە مانگدا هەڵسەنگێندران. داوەرەکان سەرەتا ٢١ کۆمەڵە چیرۆکیان وەک لیستی درێژ هەڵبژارد، دواتر لیستی پێشکۆتایی ١٤ کۆمەڵە چیرۆکیان ڕاگەیاند. ئێستا ٧ ڕۆمان و ٧ کۆمەڵە چیرۆک گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و کاندیدی پەیکەر و خەڵاتی ئەدەبی مێهرەگانن.»
کۆمەڵە چیرۆکی “ئێمە هەموومان لە سەردەمی ڕاوکردندا دەژین” لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی “نوگام” لە لەندەن بڵاوکراوەتەوە.
فەرهاد گۆران لە بەرهەمەکانیدا دونیایەکی تایبەتی خوڵقاندووە بە ئیلهاموەرگرتن لە دەقەکانی یارسانی و ڕەنگدانەوەی ژیانی تراژیدی ئەم کەمینەیە. جگە لەوەش، گێڕانەوەی تێکدان و ههروهها تێکۆشانی مرۆڤ لە سەردەمی ئێستادا لە تەوەری بەرهەمەکانی دادەنرێت.
لە چیرۆکی «سەردەمی ڕاوکردن»دا، تێکەڵبوونی گومانئاوایی کارەکتەری چیرۆکەکە و دژایەتی ئەفسانە و شوێنەوارناسی لە چوارچێوەیەکی گێڕانەوەی ئاڵۆزدا نیشان دەدرێت. چیرۆکی «کانهزەر و سلایوم» ـ کە دوا چیرۆکی ئەم کۆمەڵەیە ـ بە شێوەزاری کوردی خواروو و گۆرانی کۆن نووسراوە.
فەرهاد ح گۆران تا ئێستا دوو ڕۆمانی چاپ و بڵاو کردوەتەوە:
– تهنگهنهفهسی (٢٠٠٨ / وەرگێڕان: فازڵ مەحمود)
– کۆچ شامار (٢٠١٨)
بەرهەمەکانی گۆران لەلایەن ڕەخنەگران و خوێنەرانەوە پێشوازییەکی باشیان لێکراوە، تا ئەو رادەیەی زیاتر لە پەنجا تێبینی و وتار و دوو تێزی ماستەر و دکتۆرا لەسەر دوو ڕۆمانی «تهنگهنهفهسی» و «کوچ شامار» نووسراوە. ڕۆمانی کۆچ شامار لە نۆزدەهەمین و بیستەمین دهورهی خەڵاتی ئەدەبی مێهرەگان هەڵبژێردراوە.
مەریوان عەلی نای، مامۆستای زانکۆی سلێمانی، کۆمەڵە چیرۆکی «ئێمە هەموومان لە سەردەمی ڕاوکردندا دەژین» وەرگێڕاوە بۆ سهر زمانی کوردی سورانی، بەڵام تا ئێستا چاپ نەکراوە.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.