ڕۆمانی «ئۆتاوا ٢٠٤١» نوێترین بەرهەمی د. یادگار لەتیف شارەزووری بڵاوکرایەوە
ئه‌م ڕۆمانه به هۆشیارییه‌كی گێڕانه‌وه‌ناسییه‌وه Narratologyنووسراوه، له چه‌ند ئاستێكی هونه‌ریدا كاری له‌سه‌ر شوێن و كات و كاراكته‌ر و گێڕه‌ڕه‌وه و بۆ گێڕه‌ڕه‌وه و ڕوانگه و ده‌نگی گێڕانه‌وه‌یی و ئاڵۆگۆڕپێكردنی ئه‌ركی ڕه‌گه‌زه واقیعی و ئه‌نده‌نێشه‌ییه‌كان كردووه.
له ڕووی پانتایی و ڕووداوه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه‌وه؛ له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست ده‌ست پێده‌كات، به شێوازی فه‌نتازی تێهه‌ڵكێش به واقیع درێژ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌م، به وردی بۆ ساڵی ۲۰۴۱٫ له كوردستانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به به‌غداد و به‌یروت و له‌نده‌ن و ڤییه‌ننا و ئه‌سته‌نبووڵ و وان هه‌ندێكی له شاره‌كانی باكور و ڕۆژئاوا گوزه‌رده‌كات، تا ده‌گاته تاران و له ئۆتاوای كه‌نه‌دی شه‌پۆلی ڕووداوه‌كان وچانێك ده‌ده‌ن. له چه‌ند ڕوانگه‌یه‌كی گێڕانه‌وه‌سازییه‌وه، ڕۆمانه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر به‌شێكی مێژووی نوێی كورد و ئه‌و ڕووداوانه‌ی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه هه‌تا كۆتاییه‌كانی هه‌مان سه‌ده له كوردستانی باشوور ڕوویانداوه.
ئه‌م ڕۆمانه كه له (۱۶) به‌ش پێكهاتووه؛ له دوو ئاستدا زه‌مه‌ن تێده‌په‌ڕێنێت، له ئاستی یه‌كه‌مدا ڕابردوو ده‌هێنێته‌وه گۆ، به شوێن و كاراكته‌ره‌كانییه‌وه كه كۆچی پێچه‌وانه به‌ره‌و نیشتیمان ده‌كه‌نه‌وه. له ئاستی دووه‌مدا به ئامرازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر گه‌شت بۆ داهاتوو ده‌كات. گۆشه‌یه‌كی ئه‌و زه‌مه‌نه نه‌هاتووه به ڕووداو شوێنه جیاوازه‌كانییه‌وه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌شدا ئێستای ژیا‌و به خۆی و شوێن و كاراكته‌ر و ڕووداوه زۆره‌كانییه‌وه، هه‌ندێك جار به لێلێ و هه‌ندێك جار به ڕوونی به پێی ڕوانگه هونه‌رییه‌كانی ڕۆمانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، تیایدا نیشتیمان توانای له خۆگرتنی ڕۆڵه‌كانی نامێنێت، هه‌ندێكیان بڕیار ده‌ده‌ن كۆچ بكه‌ن، كۆچی بێگه‌ڕانه‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری له شاری سلێمانی چاپكراوه و بڵاوكراوته‌وه.
پ. د یادگار لەتیف شارەزووری قۆناغەکانی خوێندنی ناوەندی و دوا ناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە بڕوانامە بە کالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە. بڕۆانامەی ماستەری لە بواری رەخنەی نوێ لە هەمان کۆلێژ و زانکۆ لە ساڵی ۲۰۰۰ دا وەرگرتووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ڕەخنەی نوێ و گێڕانەوەناسی «السردیات Narratology » لە زانکۆی موسڵ لە ساڵی ۲۰۰۸ دا بە پلەی نایاب وەرگرتووە. نازناوی پرۆفیسۆریی لە ساڵی ۲۰۱٦ دا وەرگرتووە. ئێستا مامۆستایە لە بەشی زمانی عەرەبیی لە کۆلیژی زمانی زانکۆ سەڵاحەدین ــ هەولێر.
خاوەنی (۱۴) کتێبە، لەوانە: (تیۆرییەکانی وەرگرتن لە ئێساتیکی وەرگرتنەوە بۆ ڕەخنەی هاتە وەڵامی خوێنەر) و (دیاردەگەرایی و ڕەخنەی ئەدەبی ــ بنچینە مەعریفییەکانی میتۆدە ڕەخنەییەکان).خاوەنی چواردە کتێبە.
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە