ئیوارە کۆڕێک بۆ هەڵەبجە لە سنە بەڕێوە دەچێت
لە یادی ۳۷هەمین ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە مەراسیمێکی شایستەدا بە بەشداری ژمارەیەک لە شاعیرانی کوردستانی ئێران و هەریمی کوردستان سەر لە ئیوارەی ۲۰۲۵/۳/۱۵ لە هۆڵی سینەما بەهمەن لە سنە، سەعات ۴ی ئیوارە بە کاتی ئێران ئیوارە کۆڕێکی شیعری خوێندنەوە بەڕێوە دەچێت.
لەمبارەیەوە ئیبراهیم هەورامانی گوتی: لە هەریمی کوردستان من لە هەڵەبجەوە بەشدارم و هەریەک لە (ساڵح بێچار و ڕۆژ هەڵەبجەیی لە سلێمانی) و (پەری خەیلانی و عیزەددین زەکیزادە لە هەولێر) وەک میوانانی هەریمی کوردستان بە خوێندنەوەی شیعری بەشداری لە مەراسیمەکەدا دەکەن.
وتیشی: بڕیارە شاندەکە ڕۆژی هەینی بەرەو وڵاتی ئێران بەڕێبکەوێت، لەم مەراسیمەدا ژمارەیەک لە شاعیرانی شارەکانی کوردستانی ئێرانیش بەشدارن، بەڵام خاتوونی شاعیر (ڕۆژ هەڵەبجەیی) بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە ناتوانێت لە مەراسیمەکەدا ئامادەبێت.