خانه / اخبار و رویدادها / ڕانانێک بۆ نۆڤڵێتی «شین» بەرهەمی ئەرسەلان چەلەبی

ڕانانێک بۆ نۆڤڵێتی «شین» بەرهەمی ئەرسەلان چەلەبی

ڕانانێیک بۆ نۆڤڵێتی «شین» بەرهەمی ئەرسەلان چەلەبی

نووسینی ژان ڕۆژ

نۆڤلێتی “شێن” نووسینی ئەرسەلان چەڵەبی نموونەیەک لە ئەدەبیاتی مۆدێڕنی کوردییە کە تکنیکه فۆڕمی و گێڕانەوەکەی جێگای ستایشە، بە ڕاوێژێکی سیاسی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژێکی هەینی لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان و گوندەکانی دەورووبەر دەگێڕێتەوە.

چیرۆکەکە بە شێوەیەکی لەناکاو لە وتوێژێکی دوو نەفەرە لە نێوان “وەستا ڕەسوو” و  هەروەها کاراکتەری سەرەکیی چیڕۆکەکە “هیوا” دەست پێ دەکات بەڵام چیڕۆکەکە لە سەر هێڵێکی ڕاستەوڕاستی کلاسیکی “خەتی”  ناچێتە پێش، بەڵکوو زەمان بە بەردەوامی دەشکێ و دەپچکڕێ و گێڕانەوەکە هێڵێکی ڕاستەوڕاستی زەمانیی دیاریکراو و ڕوونی نییە، بەڵکوو بە شێوەیەکی بەردەوام لە زەمانی حاڵەوە دەچێنە ڕابردوو و هەروەها لە ڕابردووەوە دێینەوە زەمانی حاڵ.

ئەو نۆڤلێتە لە کۆمەڵێک وردە تەرح “PLOT” (خردە پیرنگ‌ها) وەکوو لەتەکانی پازلێک لە پاڵ یەک دەچندرێن و خوێنەر وردە وردە کۆمەڵێک زانیاری لە سەر کاراکتەرەکان و ڕووداوەکان دێتە دەستی و لە کۆتاییشدا پەیوەندییەکی مەنتقی و زەمانی لە نێوان هەمواندا بۆ بەردەنگ و خوێنەر دێنێتە ئاراوە.

ئەگەرچی نۆڤلێتەکە کاراکتەرێکی سەرەکی بە ناوی هیوای هەیە بەڵام گێڕانەوە لەوێدا هەڵگری گوتارێکی داسەپاو نییە و بەڵکوو چیڕۆکەکە لە زمان کاراکتەرەکانی تریشەوە دەگێڕدرێتەوە و گۆشە نیگاکان یەک لە دوای یەک لە نێوان یەکەم کەس و سێهەم کەسەوە لە هەڵکشان و داکشان دایە، تەنانەت زۆر جاران دەبێتە مۆنۆلۆگێکی زەینی کاراکتەرەکان کە بیرکردنەوە و هەست و نوستی خۆیان نیشان بەردەنگ دەدەن.

ڕووداوگەلێکی زۆر هاوکات بۆ کاراکتەرەکانی ئەو نۆڤلێتە ڕوو دەدات بەڵام هەموو ئەو ڕووداوگەلە لە ناو جەغزی ڕووداوێکی گەورەتردا کۆ دەبنەوە و لێک گرێ دەدرێن، ڕووداوێک کە هەموو کاراکتەرەکان چاوەڕوانن ڕوو بدا  بەڵام هیچ کاتێک ڕوو نادا، کە ئەویش زەماوەندێکە کە لە ئاکامدا دەبێ بە شین! ئەوە پاڕادۆکسێکە کە لە تایتڵی نۆڤلێتەکەشدا شاردراوەتەوە کە کۆبەندییەکی تا ڕادەیەک رێئاڵی لە بنەماگەلی سوننەت، ئایین‌ و قەومییەت لە بەرانبەر لەگەڵ دەوڵەت، سیاسەت و ئاشکرابوونی هێماکانی مۆدێڕنیتە دێنێتە بەر دیدە و زەینی بەردەنگ.

لە کاتێکدا نۆڤلێتی شین بە کەڵک‌وەرگرتن لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی گێڕانەوەی پێشکەوتوو، چیڕۆکی خۆی دەباتە پێش، هاوکات بە ڕاوێژێکی خۆماڵی و ساکار باسی ڕووداوە ڕاستییەکانی ناو بەستێنی گوند و شار دەکا و دەبێتە شانۆی هیوا و خۆزگە و ئاوات و شکست و بیر و هەستی مێرمنداڵەکان و تازەگەنج‌گەلێک کە لە نێوان ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ئەو دواییانەی کوردستان و ئێران دان و نایانهەوێ خیانەت لە خولیا و هیواکانیان  بکەن.

سیانەی شین سێ کتێبی سەربەخۆ و لە هەمان کاتدا تەواوکەری یەکن و لە پەیوەندی لەگەڵ یەکدی دان، واتە سەر بە فەزا و دەلالەتی شیعرییەتی یەكترین و یەكدی تەواو دەكەن.

شینەپەڕ یەک شیعری درێژە  کە بەشی یەکەمی ئەو شیعرە “ئێمە چوار داهۆڵی زیندوو بووین”  کە یەک شیعری یەک لاپەڕەییە لە دوو توێی کتێبێکی فارسیدا بە ناوی “ما چهار مترسک زندە بودیم”  وەکوو شیعری یەکەمی ئەو کتێبە هەیە و حەوتووی داهاتوو لە تاران لە لایەن وەشانخانەی داستان بڵاو دەبێتەوە.

شین‌هەڵات بە فۆڕمی نۆڤلێتەشیعر وەک درێژەی نۆڤلێتی شین لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڵاو دەبێتەوە.

(ئەرسەلان چەڵەبی) لە ساڵی ١٩٨٦ لە شاری بۆکانی لە دایکبووە و لەوێش دوو کۆمەڵە شیعری بڵاو کردووەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٦وە لە وڵاتی دانیماڕک دەژیت و خوێندنی هەتا دیپلمۆم زمانی دانیمارکی تەواو کردووە و ئێستاش سەرقاڵی خوێندنی کۆرسەکانی “VUC” پێش زانکۆیە لە کۆپنهاگن. ناوبراو ئەندامی ناوەندی قەڵەمی دانیمارک و ئەندامی دامەزرێنەرانی ئەنیستیتووتی کوردی کۆپنهاگە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی تر وەکوو ئینگلیزی و فەڕەنسی و دانماڕکی و ئاڵمانی و فارسی وەرگێڕدراون و بڵاو بوونەوە و لە ئێستاشدا سێ کتێبی بە دانماڕکی و فەڕەنسی و ئینگلیزی وەرگێڕانیان تەواو بووە و هەرسێکیان لە کۆتاییەکانی ئەوساڵ و هەروەها ساڵی ٢٠٢١ لە ئورووپا  بڵاو دەبنەوە.

تێبینی: ئەو بابەتە بە فارسی نووسراوە و کراوەتەوە بە کوردی

!ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

آغاز ثبت نام ناشران دیجیتال برای حضور در سی و پنجمین نمایشگاه بین‌المللی کتاب تهران

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *