خانه / اخبار و رویدادها / تەلعەت تاهیر: وەک هەموو مرۆڤێک، زوڵم و ناهەقی نیگەرانم دەکات

تەلعەت تاهیر: وەک هەموو مرۆڤێک، زوڵم و ناهەقی نیگەرانم دەکات

تەلعەت تاهیر: وەک هەموو مرۆڤێک، زوڵم و ناهەقی نیگەرانم دەکات

تەلعەت تاهیر لەبارەی شیعر و ژیانی هونەرییەوە بە کوردستانی نوێ-ی وت: من لە سیانزە ساڵییەو سەرقاڵی ئەدەبیاتم، یەکەم شیعرم لە رۆژنامەی هاوکاری لە ساڵی ۱۹۸۶ بڵاوبۆتەوە کە ئەوکاتە تەمەنم ۱۵ ساڵ بوو، بۆ من شاعیریی پیشە و هەرگیزیش بە پیشەم نەزانیووە. هەركاتێكيش پێم وابێت شتێکی تازەم پێ نەمابێت، رێگە چۆڵدەکەم بۆ خەڵکانی تر بۆ گەنجانی تر، پێویستە شاعیرانی ئێمە کە هەستیان کرد ئیتر هیچیان پێنەماوە و خۆیان دووبارە دەکەنەوە، باشتر وایە واز بێنن، دەرفەت بدەن بە دەنگی تر، وەک خودی خۆم باوەڕم بە ئیلهام نییە، باوەڕم بە بەهرە و کارکردنە، ،چونکە شیعر کارکردنە، شیعر ئەوە نییە دانیشیت بە زەمبیلە بۆت بێتە خوارەوە، ئەگەر وابێت چۆن دەکرێت نالی لە هەر دێڕێکدا سێ مانای هەبێت، واتە نالی کاریکردووە تا دێڕێکی سێ مانای هەبێت، چونکە مەعقول نییە لە دێڕێکدا، لە بابەتێکدا، لەغەزەلێکدا ئەو هەموو مانا جیاوازە ببەخشێ ئەگەر كاركردن نەبێت، شيعر وەک ئەدۆنیس دەڵێت: بوونەوەرێکی زمانەوانییە زمانيش زانستە، کەواتە شيعر مامەڵە لەگەڵ زانستى زماندا دەکات.
لەبارەی بایەخدان بە شاعیرانی كوردستانیش وتی: بێگومان لە كوردستان بایەخ بە شاعيران دراوە و لە ريزى پێشی پێشەوەی رووداوەکان بوون، شاعيران پێشەنگی كورد بوون، بۆ نموونە مەسەلەی چینایەتی، قانع لە مەسەلەی ريفۆرمدا، فایەق بێکەس لە مەسەلەی زمان پاراویی و  عەبدوڵڵا گۆران، مەسەلەی ژینگەپارێزی لای مەولەوی، کە بێگومان شاعيرانى كورد گرنگییان  پێداوە.پێش شيعر ئەوەی نيگەرانم دەکات وەکو مرۆڤێک، سەرکەوتنی رقە و تەشەنەکردنی ململانێ رقاوييەکانە، بێگومان هەروەک هەموو مرۆڤێک  زوڵم  و ناهەقی و نادادى بێزار و نیگەرانم دەکات.


دیانا ئەحمەد

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *