نوێترین بەرهەمی وەرگێڕدراوی د. شێركۆ عەبدوڵڵا
كتێبی (هێزی ڕابینین كاریگەرییەكانی چاوەڕوانی) لە نووسینی دەیڤد رۆبسن و لە وەرگێرانی د. شێركۆ عەبدوڵڵا كەوتە بەر دیدی خوێنەران،
وەرگێڕ لە پێشەكی كتێبەكەدا بە قسەیەكی چۆن مێلتن دەستپێدەكات و دەڵێت: مێشك بە تەنیا خۆی دەتوانێت بەهەشت بكاتە دۆزەخ و لە دۆزەخیش بەهەشتێك دروست بكات.
رابینینەكان وەك ئەو هەوایە وان كە هەڵیان دەمژین لە هەموو جێگەیەك لەگەڵمانن، بەڵام ئێمە بە دەگمەن هەستیان پێدەكەین. درۆی سپی( فێڵی نیازپاكانە) چۆن باوەڕەكان دەتوانن چاكبوونەوە لە نەخۆشی بگۆڕن.
هیچ كەس وەك تۆماس جیفرسۆن سێهەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا راشكاوانە لەسەر ئەم مەسەلەیە نەنووسیوە. ئەو لە ساڵی ۱۸۰۷دا لە نامەیەكدا بۆ هاوڕێیەكی ترسی خۆی دەربڕیوە لەوەی كە جۆش و خرۆشی زیاد لە رادەی هەندێك دكتۆر بە شێوەیەكی بەربڵاو، هەندێك دەرمانی باو وەك جیوە و ئەفیون بۆ نەخۆشەكان دەنووسن كە زیانیان زۆرترە لە سوودیان. ئەو پێی وابوو باشتر وایە زۆرێك لە نەخۆشییەكان بە چارەسەرە ساختەكان مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت. جیفرسۆن لەنامەكەیدا نووسیویەتی، یەكێك لە پزیشكە هەرە سەركەوتووەكان دڵنیای كردۆتەوە كە ئەو وردە نان و ئاوی رەنگ تێكراو و سووتووی گوێزی كوتراو زیاتر لە هەموو دەرمانە راستەقینەكان بەكارهێناوە بۆ نەخۆش، ئەم فێڵە بە رواڵەت لە رووی ئەخلاقییەوە كارێكی ناپەسەندە، بەڵام باشتر بوو لە زۆربەكارهێنانی ئەو پێكهاتە دەرمانیانەی كە ئەگەری زۆر هەیە زیانی لاوەكی بە نەخۆشەكە بگەیەنن و هەر هێندەی پلاسیبۆكان سوودیان هەبووە بۆ نەخۆش. جیفرسۆن دەڵێت ئەمە درۆكی سپییە و فێڵێكی نیازپاكانەیە.
كتێبەكە بە تیراژی ۵۰۰ دانە لەلایەن دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان لەسەر ئەركی د. تەها رەسوڵ چاپكراوە.

جەواد حەیدەری