خانه / اخبار و رویدادها / دەوڵەتی میرنشینی سۆران ۱۸۱۳ – ۱۸۴۷

دەوڵەتی میرنشینی سۆران ۱۸۱۳ – ۱۸۴۷

دەوڵەتی میرنشینی سۆران ۱۸۱۳ – ۱۸۴۷

ئەم كتێبە توێژینەوەیەكی مێژوویی نووسەر (ئارێز عەبدوڵڵا)یە، هەروەكو لە ناونیشانەكەیدا دەردەكەوێ، مێژووی ماوەی نێوان ۱۸۱۳ – ۱۸۴۷ی میرنشینی سۆران دەگێڕێتەوە، كە ئەو سەردەمە قۆناغێكی هەرە كاریگەر و پڕ ڕووداو بووە. كتێبەكە چەندین بابەتی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە:-
كورتەباسێك لەسەر پاشای گەورە، جوگرافیای سۆرانی ئەو سەردەمە، لێكۆڵینەوەیەكی بەراوردكاری لە نێوان بیر و هەڵوێستەكانی مەكیاڤێللی و ئەحمەدی خانی و پاشای گەورە، گەشەكردن و پەرەسەندنی سۆرانی ئەو سەردەم، كورتە باسێك لەسەر فەلسەفەی دەوڵەت و دەوڵەتی سۆران، حوسین حوزنی و فەتوای مەلای خەتێ و هۆكارەكانی رووخانی میرنشینی سۆران. ئەمانە و چەندین تەوەر و بابەتی گرنگی تر، نووسەر لە بەدواداچوون و توێژینەوەكەی بە پشت بەستن بە دەیان سەرچاوە و لێكدانەوەی لۆجیكی وەڵامی چەندین پرسیاری وەڵام نەدراوەی داوەتەوە. ئەم كتێبە بەم زووانە دەكەوێتە كتێبخانەكانی كوردستانەوە.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

بــە بـێ كــۆتـوبــەنــد چاپ و بڵاوكراوەیەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *