خانه / اخبار و رویدادها / (ئەنتۆلۆژیای ژنە نووسەرانی کورد) چاپکرا

(ئەنتۆلۆژیای ژنە نووسەرانی کورد) چاپکرا

(ئەنتۆلۆژیای ژنە نووسەرانی کورد) چاپکرا

خانمە نووسەر و چیرۆکنووس، رۆژبین ئۆزکان، کتێبێکی بە ناونیشانی(ئەنتۆلۆژیای ژنە نووسەرانی کورد) ئامادەکردووە و لەم رۆژانەدا دەزگای چاپی (نەوبەهار) چاپ و بڵاویکردەوە. رۆژبین تا ئێستا چوار کتێبی هەیە و ئەم کتێبە نوێیەشی خستۆتە سەر خەرمانی کارەکانی و بەر دیدەی خوێنەرانی. لە ئەنتۆلۆژیاکەدا بەرهەمی ژنانی کوردستان و زانیاریی لەسەر ژنانی کورد لە ئەرمەنستان و قەفقاس و دەرەوەی وڵات هەن. کۆی گشتیی ئەوەی لە کتێبەکەدا هەیە ۲۱۰ پۆرترێتە.
رۆژبین ئۆزکان لە دیدارێکدا خۆشحاڵیی خۆی بۆ بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی کە ئامادەیکردووە، دەردەبڕێت و سەبارەت بەم هەنگاوەی دەڵێت: «۱۲ ساڵە ئەمە خەونی من بووە، بیرم لە ئامادەکردنی کارێکی لەو شێوەیە دەکردەوە».

کتێبە چاپکراوەکانی رۆژبین ئەمانەن :
– منداڵانی حەسەنکێف، چیرۆک، چاپخانەی نەوبەهار، ۲۰۱۲ 
– ئەستێرەکانی بەهەشت، لێکۆڵینەوە، نەوبەهار، ۲۰۱۴
– شارێکە لە چیرۆک، چیرۆک، لۆریا، ۲۰۱۹
– قانەویچ، چیرۆک، نەوبەهار، ۲۰۲۱
– ئەنتۆلۆژیای ژنە نووسەرانی کورد، لێکۆڵینەوە-ژیاننامە، نەوبەهار، ۲۰۲۴

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

رمان «درویش» راهی بازار نشر شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *