خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / رۆمانی عەلی حاول بەكۆ بڵاوكرایەوە

رۆمانی عەلی حاول بەكۆ بڵاوكرایەوە

رۆمانی عەلی حاول بەكۆ بڵاوكرایەوە

عەبدولڕەحمان بامەڕنی نوێترین رۆمانی خۆی بە ناوی (عەلی حاول بەكۆ) بڵاوكردەوە كە بە رۆمانی بیرەوەریی لە قەڵەم دەدرێت.
لەبارەی رۆمانەكەوە عەبدولڕەحمان بامەڕنی بە دوالاپەڕەی وت: شێوازی نووسینی رۆمانەكەم لە رۆمانی بیرەوەریی نزیكە، باس لە بەسەرهاتی كوردێكی ئێزدی بە ناوی عەلی حاول بەكۆ دەكات كە لە ئەنفالدا ۲۷ كەس لە خێزانەكەی بێسەروشوێن كران و تەنها ئەو و دوو برای رزگاریان بووە. 
وتیشی: بە گشتی رۆمانەكە باس لە ژیانی عەلی دەكات، هەر لە سەردەمی هەرزكارییەوە تا ئەو كاتەی كە دەبێت بە سەرباز، دواتر شەڕی عیراق و ئێران، هەروەها باس لەوە دەكات عەلی چۆن بووە بە پێشمەرگە و رۆژە سەختەكانی ئەنفال دەگێڕێتەوە.
عەبدولڕەحمان بامەڕنی تا ئێستا ۲۶ بەرهەمی نووسیوە. 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆمەڵە شیعری «پا هەڵگرە تەنیایی» بەرهەمی موحتەرەم خوسرەوی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *