خانه / کتێبه‌ پێشنیارکراوه‌کان / کتێبە پێشنیارکراوەکانی دوکتۆر بەختیار سەجادی

کتێبە پێشنیارکراوەکانی دوکتۆر بەختیار سەجادی

دوکتۆر بەختیار سەجادی

کتێبە پێشنیارکراوەکانی دوکتۆر بەختیار سەجادی

فەرهەنگی_زانستگای_کوردستان(کوردی بە کوردی/ و کوردی بە فارسی)، بە سەرپەرشتیی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی؛ ۴بەرگی؛ ساڵی چاپ ۱۳۹۷هەتاوی
? هۆی هەڵبژاردن:
✅ یەکێک لە گشتگیرترین و بەرفراوانترین قامووسەکانی زمانی کوردی لە ڕووی ژمارەی سەروشەوە و ئاراستەکردنی زانیاریی جیاجیا و پێویست سەبارەت بە سەروشە بە شێوەیەکی پۆلێن‌کارانە و بە گوێرەی دواهەمین بنەواشەکانی فەرهەنگ‌نووسین.

شەرەفنامە، نووسینی شەرەفخانی بدلیسی، وەرگێڕانی سەلاحەددین ئاشتی، دەزگای چاپەمەنی گوتار و بنکەی ژین
?هۆی هەڵبژاردن:
✅ دەوری گرنگی ئەو کتێبە لە ڕەوتی پەرەسەندنەکانی سوبژێکتیڤیتەی خودهۆشیارانەی کوردیدا لە لایەکەوە و، زمانی ڕەسەن و دەوڵەمەندی وەرگێڕانەکەی لە ڕووی پێکهاتە و ڕستەسازییەوە لەگەڵ پاراستنی ناواخنی دەقی سەرچاوە.

هەرا و تووڕەیی، نووسینی: ویلیام فاکنێر، وەرگێڕانی: محەمەد ڕەمەزانی، نەشری گوتار
?هۆی هەڵبژاردن:
✅ جێگە و پێگەی بەرچاوی ئەو ڕۆمانە لە ئەدەبی نوێخوازانەدا بە تایبەت لە ڕووی فۆرمەوە و هاوکات نواندنەوەی بەشێکی گرنگی کێشە دنیاداگرەکانی مرۆڤی هاوسەردەم و، شێوازی پاراو و زمانی سەرنجڕاکێشی وەرگێڕانەکەی لەگەڵ وەفاداربوون بە دەقی سەرچاوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
♦️جێی ئاماژەیە دوکتۆر #بەختیار_سەجادی بەم بەرهەمانەی خوارەوە بەشداری ۳۱ەمین پیشانگای کتێبی تاران دەبێت.

از رمان تا ملت: پژوهشی در گفتمان روایی فارسی بە کردی، نوشتە هاشم احمدزادە، ترجمە بختیار سجادی، چاپ دوم، ویراست جدید، انتشارات دانشگاە کردستان و انتشارات گوتار

زمان و وێژەی کوردی، نووسینی بەختیار سەجادی و مەزهەر ئیبراهیمی، چاپی دووەم، ناوەندی بڵاوکردنەوەی گوتار

میخاییل باختین و سەودای وتوێژ و ئازادی، نووسینی باختین، تۆدۆرۆف و کۆمەڵێ نووسەر، وەرگێڕانی بەختیار سەجادی، چاپی دووەم، ناوەندی بڵاوکردنەوەی گوتار

سوبژکتیویتە در ادبیات و فلسفە: مبانی و نظریەها، نوشتە دونالد ای. هال، ترجمە بختیار سجادی و دیاکو ابراهیمی، انتشارات دنیای اقتصاد

The_Lacanian_Althusserian_Dialectic: Theoretical Problems and Premises in Investigating the Subject’s Identity, #Bakhtiar_Sadjadi ,Publisher: LAP LAMBERT Academic Publishing (March 14, 2012)

#Friedrich_Nietzsche_and_Post_Structuralism, by #Bakhtiar_Sadjadi ,Publisher: Scholars’ Press (August 4, 2014)

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

فەتاحی ئەمیری لە گێڕانەوەی ریاڵەوە تا خوڵقاندنی کەشی جادوویی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *