خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وەرگێڕانی “باڵندەکانی دەم با” بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

وەرگێڕانی “باڵندەکانی دەم با” بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

وەرگێڕانی “باڵندەکانی دەم با” بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

“باڵندەکانی دەم با،” دووهەمین ڕۆمانی نووسەری بەڕێز کاک عەتا نەهایی، بە زمانی ئینگلیسی و لە لایەن چاپەمەنیی کامن نۆشنز لە ئامریکا پێش‌فرۆش کرا. ئەم ڕۆمانە بەهێزە کە بە قەڵەمی چیا پەرویزپوور و حۆری مەلێکی تەرجومە کراوە لە ڕێکەوتی یەکەمی سپتامبری ٢٠٢٥ بە شێوەیەکی فەرمی لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا چاپ ئەبێت و بڵاو ئەکرێتەوە. کامن نۆشنز چاپەمەنییەکی ئامریکاییە کە بەرهەمەکانی لە زۆربەی وڵاتانی دونیا خوێنەری هەیە. ئەم بڵاوکەرەوەیە بە سەرنج و ئاوڕدانەوە لە ئەدەبیاتی بەرگری و دەنگە پەراوێزخراوەکان، هەوڵی ئەوە ئەدات ئەدەبیاتێک پێشکەش بکات کە لە ناخی خەڵک و کۆمەڵگای خۆیەوە سەری هەڵداوە و هاوکاتیش لە ئاستی جیهانیدا مانادارە. هاتنی ئەم رومانه لە ریزی پەرتووکەکانی ئەم بڵاوکەرەوەدا، بە مانای چێکردنی پردێکە لە نێوان ئەدەبیاتی کوردی و خوێنەری جیهانی؛ پردێک لە ڕەنج و هۆنەر و هاودەردی.


وەرگێڕانی “باڵندەکانی دەم با” چوار ساڵی پێش کۆتایی پێ هاتووە. چاپی ئەم کتێبە بە زمانی ئینگلیسی ڕووداوێکی گەلێک گرینگە بۆ ئەدەبی گێڕانەوەی کوردی چونکە باڵندەکانی دەم با وەکوو خاڵی وەرچەرخانی ڕۆمانی کوردی لەباری فۆرم و ستراکچردایە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕۆڵی ژن دە کۆماری مژاوادا

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *