خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی گۆڤاری «هانۆ»

ناساندنی گۆڤاری «هانۆ»

ناساندنی گۆڤاری «هانۆ»

گۆڤاری هانۆ، هاوڕێی منداڵانە. شوێنێکە کە لەوێدا، زمانی کوردی، بە چیرۆک و وێنە و کایە، لەگەڵ منداڵان دەدوێ.

هانۆ، گۆڤارێکە پڕ لە خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ منداڵه چاوگەشەکانی کوردستان. لەم گۆڤارەدا، منداڵان هەر مانگە و بە جیهانێک سەرانسەر لە چیرۆکی جوان و شێعری دڵڕفێن و یاری و نیگار و هتد چاویان گەشتر دەبێتەوە.

ئامانجی سەرەکیی هانۆ، چێژ وەرگرتنی منداڵانە لە ژیان، بەبۆنەی دونیایەکی هاوتەریبی دونیای منداڵان و بە ئەدەبیاتی تایبەت بە بیر و هزری ئەوان.

هانۆ، هاوڕێیەکی دڵسۆزە کە باوەشی بۆ هەموو منداڵە ئازیزەکان کراوەیە تا چیرۆک، نیگار و شێعرەکانیان بنێرن بۆی و لەگەڵ ئەو، لەو دونیا جوانەدا ژیان بکەن.

ئەم گۆڤارە لە وەشانخانەی ۴۹books لە سوید چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

گۆڤاری هانۆ، ماڵباتی زمانی کوردییە بۆ هەموو ناوچەکان. تاکوو ئێستا، بابەتەکان بە زاراوەکانی: سۆرانی، کرمانجی و هەورامی چاپ و بڵاو کراونەتەوە، بۆ ئەوەی هەموومان لەوێدا کۆ ببینەوە. داواکارین لە نووسەران و شاعیرانی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و هەموو جیهان، بە زاراوەکانی کەڵهوڕی، زازاکی، لەکی و هتد پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ پتەوتربوون و دەوڵەمەندبوونی زمانی ئەو ماڵباتە؛ تا هەموو ڕۆڵەیەکی کورد، بە زاراوە و زمانی دایکیی خۆی، چێژ لە هانۆ وەربگرێت.

بەرپرسی گشتیی هانۆ: شاڕووخ ئەرژەنگی

سەرنووسەری بەشی سۆرانی: ئازاد سەعیدی

سەرنووسەری بەشی کرمانجی: دڵشا یۆسف

ڕاوێژکاری پەروەردەیی: نووشین مەحموودی، ئەفراسیاب گرامی

لێژنەی نووسەران: جەبار شافعی زاده، ئاکۆ محەمەد سابیر، بێهجەت سەعیدی، مەتین شکاری، شەماڵ نەوڕۆڵی

نیگارکێشەکان: ئەسرین ئەفشار، فەرەنگیس محەممەدی، ئەڤین مەعڕووفی، عاتفە هیدایەتی ڕاد، ژاڵە یووسفی نژاد، حەدیس مەحموودیان، ئەمیرمحەممەد خەلیفی

هەڵەبڕ: پێشەوا هەورامی

دیزاین و گرافیک: شەهرام کەسایی

چاوەڕێین بە هاوکاری و پاڵپشتیتان، ماڵی هانۆ ئاوەدانتر بکەن.

min-o-hano@49hano.com

لە دونیای ڕەنگاوڕەنگی “هانۆ”دا، ئێوەش ڕەنگی خۆتان بنوێنن.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «ناسیۆناڵیزم و بێدەوڵەتی» لە لایەن چاپەمەنی سەردەم بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *