خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / شیکاری ناوەڕۆکیی شیعری «ئازادی»ی شێرکۆ بێکەس

شیکاری ناوەڕۆکیی شیعری «ئازادی»ی شێرکۆ بێکەس

شیکاری ناوەڕۆکیی شیعری «ئازادی»ی شێرکۆ بێکەس

جەعفەر قارەمانی [۱]

پوختە

شیعری ڕەخنەیی بە شیعرێک دەڵێن کە شاعیر شرۆڤەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی، سیاسی و کولتووریی سەردەمێکی دیار دەکات و بە سوود‌وەرگرتن لە زمانی شیعری ئەو کێشانە دەردەخات کە لە کۆمەڵگادا ڕوودەدەن. شیعری ئازادی نموونەیەکی ئەو جۆرە شیعرەیە کە شێرکۆ بە کەڵکوەرگرتن لە هێما و وێنەی جۆراوجۆر، ڕەخنە لە بارودۆخی سیاسیی سەردەمی خۆی دەگرێت. لەو شیعرەدا ئازادی وەک ئامانجێکی دەستنەکەوتوو پێناسە دەکرێت کە لەلایەن ڕژێمە پاوانخوازەکەی بەعسەوە پشتگوێ خراوە. نیشتمان، شوێنێکە دەکوژرێت و بووەتە تاتەشۆر و تابووت. ئەو وێنانە ڕەنگدانەوەی قەیرانی شوناسی نەتەوەیی و کولتووری لە زێدی شاعیر دەردەخەن کە بەهۆی شەڕ و گەندەڵیی کۆمەڵایەتی لە مانای ڕاستەقینە دوور کەوتووەتەوە. دەردەکەوێت نیشتمان لەبری ئەوەی سەرچاوەی ژیان بێت، شوێنی مەرگ، ناشتن و داڕمانە. دووپاتی چەمکی ئازادی نەک هەر جەخت لەسەر شێواوی و قووڵایی قەیرانی ئازادی دەکات، بەڵکوو ڕاستییەکی پڕ لە ئازار وەبیر خوێنەر دەخەنەوە کە هەلومەرجەکان ناگۆڕێن و ئازادی بەردەوام لە ژێر گوشاردا دەمێنێتەوە. بەو پێیە ئەو شیعرە لە دوو لاوە جێی سەرنجە: یەکەم، ڕەخنە لە بارودۆخی سیاسی و نەبوونی ئازادی و دووەم، هەوڵدان بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا. لەو خوێندنەوەیەدا بەو ئەنجامە دەگەین کە شاعیر بە ڕستەی پرسیاری و وشەی گوماناوی، بێ‌هیوایی خۆی بەرامبەر بە ئازادی و نیشتمان دەردەخات. دووپاتی پرسیاری سەرەتای شیعرەکە بۆ وەرگرتنی وەڵام نییە، بەڵکوو بۆ دەرخستنی ڕاستییەکی تاڵ و گوشاری دەروونی و نەبوونی هیوا، یان جوانییە. ئەو توێژینەوەیە بە شێوازی وەسفی – شیکاری ئەنجام دراوە. لە کۆتاییدا بەو ئەنجامە دەگەین کە لەو شیعرەدا، هەموو شتێک لە دەوری توندوتیژی و چەوسانەوەدا دەسووڕێتەوە.

وشەگەلی سەرەکی: شێرکۆ بێکەس؛ شیکاری ناوەڕۆکی؛ هێماخوازی؛ ئازادی

[۱] ghahjefer@gmail.com

داگرتنی تەواوی وتارەکە

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

نوێترین کتێبی د. فەرهاد شاکەلی بە ناونیشانی «بادەمان بەدەستی ئەو نۆشی» بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *