کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی «هەڵمێکی گەوجی بەنەوش» لە سنە بەڕێوە چوو
کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی «هەڵمێکی گەوجی بەنەوش» لە سنە پێجشەممە سێزدەی خەرمانان کاتژمێر پێنج تا حەوت و نیمی ئێوارە لە کافە کتێبی کاڵ کۆڕی پەردەلادان لە یەکەم بەرهەمی شاعێر ئەحمەد کەریمی ناسراو بە هەڤاڵ بەڕێوە چوو.
لە ئەم کۆڕەدا وەک میوان ؛چەند شاعیری بەناوبانگ و چەند نووسەری هێژا و زۆرێک لە خوێندکارەکانی زانکۆکان و ئەدەب دۆستان بەشدارییان کردبوو و وەک پەنێلێکی ئەدەبییش ؛سێ بسپۆڕی ئەدەبیات و ڕەخنەگر بەڕێزان دوکتۆر بەیان عەزیزی ، دوکتۆر کامبیز کەریمی و بدوکتۆر عەلی سەهامیی کتێبەکەیان ناساند و هەڵیانسەنگاند .
مامۆستا کامبیز کەریمی پێی وابوو کە ئەم کتێبە هەر لە پێشەکیە شێعراوییەکەی، خۆی لە هاوجیلەکان و هاودەورەکانی خۆی جیا کردوەتەوە و ئەدەبیات بە تاقە ڕێگەی نەجات دەزانێت و پاشتر وتی هەڵمێکی گەوجی بەنەوش هەم لە بارەی ناوەڕۆکەوە جیاوازە و هەم لە باری فۆڕمیکیشەوە قسەی پێیە و دەبێ وەک کارێکی نوێ و باش بخوێنرێتەوە .
دوکتۆر سەهامییش ئاماژەی بە کۆڵەکە سەرەکییەکانی شێعرەکان کرد و گوتی هەڵمێکی گەوجی بەنەوش هەر لە یەکەم شێعرەکەیەوە جۆرێک دەست پێ دەکات کە بەردەنگ وای لێ دێ بوەستێت و درێژە بدا بە خوێندن تا بزانێت چی ڕوو دەدات و پاشتر گوتی ئەم بەرهەمە بە کەڵک وەرگترن لە هەمباری مەعریفەتی و زانستی پێشووی شاعێر و بەردەنگ وکۆمەڵگا و کۆڵێک ئووستوورە دەیەوێت وێنەیەکی زیندوو لە خۆی و کۆمەڵگای خۆی درووست بکات و پیشانی بدات، پاشان باسی وشەسازییەکانی شاعێر و بڕێ کاتیش دەرچوون لە نەریتە ڕێزمانییەکان بە شێوەیەکی جوانی کرد و پێیان بوو کە ئەم بەرهەمە لە باری فۆڕمیشەوە ئاخناوە لە تێکنیک و جوانیسازیی فۆڕمی.
دوکتۆر بەیان عەزیزیش بە ئاماژە کردن بە پێنج خاڵی سەرەکی ئەم بەرهەمە گوتەکانی خۆی پێشکەش کرد ۱: لەخۆ گرتنی مانا ۲: ئاخناو لە ڕەمزی کرداریی ۳: ڕەمزی کولتووری ۴: بەردەنگ و کارکردی ۵: ڕەمزی هێمایی .
لە نێوان قسەکانیش شاعێر هەڤاڵ چەند شێعرێکی خۆی پێشکەشی میوانەکان کرد.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.