ڕۆمانی نوێی ڕەزا عەلیپوور بە ناوی “لەوێ مەمرە“ چاپ و بڵاوکرایەوە
“لەوێ مەمرە” کە هەشتەمین کتێب و دووەم ڕۆمانی نووسه‌ره، ئەزموونێکی جیاواز لە بواری فۆرم و گێڕانەوە ده‌خاته ناو کتێبخانه و زمانی کوردییه‌وه.
لە سۆنگەی فۆرمه‌وه ڕۆمانەکە لە به‌ستێنی گێڕانەوەیەکی مۆدێرنیستیدا شکڵ ده‌گرێت، بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنیک و پێکهاتەی پۆستمۆدێرنیستی، ئەزموونێکی چه‌ند لۆ و فرە توێ بۆ خوێنه‌ر دروست دەکات.
ئەم بەرهەمە بە گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکە سڕدراو و ڕووشاوه‌کان، گوتنی نەگوتراوەکان، بە هه‌ڵدانه‌وه‌ی دیوی سڕ و نه‌درکاوی که‌سێتییه‌کان، سنووری نێوان ڕابردوو و ئێستا، چیرۆک و مێژوو تێکدەشکێنێت.
«لەوێ مەمرە» بە کەڵک وەرگرتن لە پۆلی‌فۆنی، جه‌علی سه‌نه‌د و به‌ڵگەی ساخته، زمانی کایه‌کار، نان فیکشێن، گێڕەوەری نادڵنیا و متمانه‌پێنه‌کراو، چه‌ند گۆشەنیگا و… ئاوڕێکی داستانی لە یادەوەریی کۆیی و بیرگه‌ی تاکی دەداته‌وه. چیرۆکی ڕۆمانه‌که له به‌ستێنی تێکچرژاوی سنە و تاران و… له ساڵانی پاش شۆڕش(۱۳۵۷) تا جه‌نگی ئێران و عێراق و تا پاشتریش، به زەمەنی نا هێڵ-ەکی ، ڕووده‌دا.
ڕەزا عەلیپوور
ڕەزا عەلیپوور لە بەرهەمە پێشووه‌کانی و هەروەها لە ڕۆمانی «ئەلف/یا»دا، گرنگییەکی بوێرانەی بە تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی و گێڕانەوەیی داوە، ڕۆمانی “لەوێ مەمرە”یش بە چه‌ند چه‌شنه زمان و تۆن و ده‌ربڕینی جیاجیا نووسراوه و خوێنه‌ر بەرەو سه‌فه‌رێکی نائاشنا ده‌بات.
پاش زیاتر له دوو ساڵ چاوه‌ڕوانی، ئاقیبه‌ت چاپی یه‌که‌می ئەم ڕۆمانه، لەلایەن چاپ و پەخشی سەردەم-ه‌وه و به هه‌وڵی سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌رده‌م؛ ئازاد به‌رزنجی، له دووتوێی ۲۸۳ لاپهڕەدا گه‌یشته به‌رده‌ستی خوێنەران.
شایانی باسه ناوی ئەم ڕۆمانه، ئاماژه‌یه به دێڕە شیعرێکی شێرکۆ بێکەس؛ « لەوێ مەمرە جانی جانان».
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.