خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کۆمەڵە شیعری دانمارکی “کەلەبچەیان لە لێوەکانم داوە” بەو زووانە بڵاو دەبێتەوە

کۆمەڵە شیعری دانمارکی “کەلەبچەیان لە لێوەکانم داوە” بەو زووانە بڵاو دەبێتەوە

کۆمەڵە شیعری دانمارکی “کەلەبچەیان لە لێوەکانم داوە” بەو زووانە بڵاو دەبێتەوە

ئەو کتێبە شیعرە دانمارکییەکانی ئەرسەلان چەلەبی، شاعیر و چیرۆکنووسی کوردی لە خۆ گرتووە کە خاوەنی ١٦٠ شیعری کورتی لە شێوەی هایکۆ و دە شیعری بڵیندە. لەو کۆ شیعرەدا کاراکتەرگەلێک وەکوو «کچە شقارتە فرۆشەکە» و «پەرییە بچکوولەکەی دەریا» لە قەبارەی شیعرە درێژەکان بوونیان هەیە و لە چوارچێوەی گێڕانەوەدا بەرهەم هاتوونەوە.

ئەرسەلان چەلەبی پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆمەڵە شیعرێکی دیکەی بە دانمارکی بە ناوی “بارکۆد: لێ بڵاو ببوویەوە کە لە کوردی و فارسییەوە وەرگێردرابوو. کۆمەڵە شیعری “کەلەبچەیان لە لێوەکانم داوە” نۆزدەی مانگی دێسامبری ئەوساڵ لە لایەن وەشانی “مێلێم-گارد” بە شێوەی چاپی و ئی-بوک لە دانمارک و هەموو وڵاتانی سکاندیناڤیا بڵاو دەبێتەوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕۆمانی نوێی ڕەزا عەلی‌پوور بە ناوی “لەوێ مەمرە“ چاپ و بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *