خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / لە شیعرەوە بۆ پەخشان: ئافراندنەوەی ڕۆحی شاعیرانەی ویسێ و ڕامین لە وەرگێڕانی دوکتۆر جەباریدا

لە شیعرەوە بۆ پەخشان: ئافراندنەوەی ڕۆحی شاعیرانەی ویسێ و ڕامین لە وەرگێڕانی دوکتۆر جەباریدا

لە شیعرەوە بۆ پەخشان: ئافراندنەوەی ڕۆحی شاعیرانەی ویسێ و ڕامین لە وەرگێڕانی دوکتۆر جەباریدا

جەعفەر قارەمانی

پوختە

هۆنراوەی ویسێ و ڕامین لە سەدەی پێنجی کۆچیدا لە لایەن فەخرەدین ئەسعەد گورگانی-یەوە نووسراوە. دوکتۆر جەباری ساڵی ٢٠١٨ ئەو بەرهەمەی لە زمانی فارسییەوە بۆ پەخشانی کوردی وەرگێڕاوە. وەرگێڕانی شیعر بۆ پەخشان لە قەیراناویترین بوارەکانی وەرگێڕان ناسراوە، چونکە شیعر تەنیا هەڵگری مانا نییە، بەڵکوو ئاواز، کێش، سەروا و جوانیی زمانیش دەگەیەنێت؛ بەڵام سنوورداربوونی پەخشان و جیاوازییەکانی پێکهاتەیی لەگەڵ شیعر وادەکات بەشێک لە جوانیناسیی شیعر، کاڵ بێتەوە. جەباری وەرگێڕانی ویسێ و ڕامین -ی بە شێوازی هێرمێنۆتیکی و پشتبەستن بە تیۆرییەکانی کولتووری ئەنجام داوە و بە هەڵبژاردنی وشە و زاراوەی ڕەسەنی کوردی، سەربەخۆیی زمانی بەو پەخشانە بەخشیوە. لەو خوێندنەوەیەدا بەو ئەنجامە دەگەین، ئەو وەرگێڕانە جۆرێک لە ئافراندنەوەی هونەری و نێوان ژانرییە کە بە بەهرەوەرگرتن لە خۆماڵی کردنی زمانی و کولتووری، ئەزموونێکی نزیک لە دەقی سەرچاوەی خوڵقاندووەتەوە. وەرگێڕ بە دوورکەوتنەوە لە وەرگێڕانی وشەبەوشە و کەڵکوەرگرتن لە تواناکانی زمانی کوردی، بارگەی سۆزداری و شاعیرانەی ئەو بەرهەمەی بە شێوازێکی زانستی و پسپۆڕانە بەرهەم هێناوەتەوە. جەباری لە نێوان ئەمەگناسی بۆ دەقی سەرچاوە و ئازادی لە ئافراندنەوەدا، هاوسەنگییەکی تەواوی پاراستووە و توانیویەتی بەرهەمێک وەربگێڕێت کە هەم بۆ بەردەنگی کورد سەرنجڕاکێش بێت و هەم بۆ پاراستنی پەیامی دەقی سەرچاوە وەفادار بێت. بەم پێیە، دەکرێت ئەو وەرگێڕانە وەک وەرگێڕانێکی داهێنەرانە پێناسە بکرێت کە مانا و سۆز بەسەر وشەکانیدا زاڵە و وەرگێڕ لە ئاستی وشە تێپەڕیوە، بۆئەوەی کاکڵی ویسێ و ڕامین لە کولتوورێکی جیاوازدا بپارێزێت. ئەو توێژینەوەیە بە شێوازی وەسفی – شیکاری ئەنجام دراوە. لە لێکدانەوەی ئەو بەرهەمە دەردەکەوێت وەرگێڕ، تەنیا ناوبژیوان نەبووە، بەڵکوو نووسەری دووهەمە؛ کەسێک پەیوەندیی مانایی لە نێوان دوو زمان و کولتووری جیاوازدا دروست کردووە. ئەو وەرگێڕانە نموونەیەکی سەرکەوتوو لە گۆڕینی زمانی چڕکراوی شیعری، بۆ سەر پەخشانی هونەرییە کە بەردەوام سۆز و جوانیی زمانی سەرەکیی لەخۆدا پاراستووە.

وشە سەرەکییەکانی: ویسێ و ڕامین؛ پەخشانی کوردیی ویسێ و ڕامین؛ ئافراندنەوەی شاعیرانە؛ وەرگێڕانی کولتووری.

داگرتنی تەواوی وتارەکە

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

خەونێک بە سەر لەشی وێرانییەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *