خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / رۆمانی “شیوەنی نارنجی ئەستێرە کوژ” بڵاو بوویەوە.

رۆمانی “شیوەنی نارنجی ئەستێرە کوژ” بڵاو بوویەوە.

رۆمانی “شیوەنی نارنجی ئەستێرە کوژ” بڵاو بوویەوە

ئەو بەرهەمە نووسینی ئەرسەلان چەلەبی-یە و لە لایەن نووسەر و دوو کەسی دیکە لە کوردییەوە کراوە بە ئینگلیزی و وەشانی Mill House Publisher  لە لەندەن بە شێوەی چاپی و ئی بووک لە دووتوێی ١٧٠ لاپەڕەدا لە مەکۆکانی Amazon و The great british book shop بڵاو کردووەتەوە. وەشانی میل ئاوەهای ڕۆمانەکە ناساندووە:

“ئەرسەلان چەڵەبی چیرۆکێکی سەمیمی و سادقانە و تۆقێنەری لە ژیانی تازەگەنجێک بەرهەم هێناوە کە دەبێتە گەمەی دۆخ‌گەلێکی نەخوازراو. ئەو تازە گەنجە لە تەمەنی شانزدە ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و لە ساڵانی دواتر لە شوێنی کار هاوڕییەکی هاوتەمەنی خۆشی لە دەست دەدا و تێداچێ. بەو حاڵەوە دەتوانێ لە ناو جەرگەی ڕووداوە ئاساییەکانی ژیانی ڕۆژانە چێژ و تەنز بدۆزێتەوە. ئەو لە وڵاتێک ڕای کرد کە بوونی نەبوو. ئەو زمانەی دەیناسی و خۆشی دەویست  لە لایەن مامۆستاکانییەوە وەلا نرا. پاشان لە گەڵ ژیانی ڕۆژانەی ڕووبەڕوو بوویەوە، ژیانێک کە هێواش هێواش و بە بێدەنگی هەڵخلیسکایە ناو زەینییەوە. 

چیڕۆکەکە سەفەری ئەو تازە گەنجە دەگێڕێتەوە کە لە کێوەکانی کوردستانەوە دەست پێدەکات بەرەو تاران، بۆکان، هەولێر، کەرکووک هەتا دەگاتە ئامستردام،  پاریس و لە کۆتاییدا کۆپنهاگ. هەندێک جار لە جەرگەی خەیاڵاوی و تەنزی ناو بەرهەمەکە، تێناگەی کە کامە ڕاستە و کامە خەیاڵ! وە ئەوە حاڵ و ڕۆژی کەسێکە کە بۆ یەکەمین جار دەست دەداتە چەک و چوار ئەستێرە بە ئاسمانەوە دەکووژێ و بەریاندەداتە خوارەوە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتاب “احزاب و تجربه توسعه سیاسی در اقلیم کردستان عراق ١٩٩١-٢٠٢١” تالیف دکتر صفر ولدبیگی منتشر گردید

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *