خانه / هه‌واڵه‌کان / مریەم قازی نووسەری کورد ماڵئاوایی لەژیان کرد.

مریەم قازی نووسەری کورد ماڵئاوایی لەژیان کرد.

بە پێی زانیاریی ماڵی کتێبی کوردی مەریەم قازی، چیرۆک نووس، ڕەخنەگری وێژەیی، چالاکی مەدەنی و بواری مافی ژنان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ۵۵ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

جێگای ئاماژەیە مەریەم قازی لە ساڵی ۱۳۴۲ لە مەهاباد لە دایک بووە و لە تەمەنی خۆیدا خزمەتێکی زۆری بە زمان و ئەدەب و بە تایبەت چیرۆک نووسی کوردی کردووە. وە خاوەنی چەندین کتێبی چاپکراوە؛
? ” هاتنە ژور قەدەغە”
? “زندە به گور”

?یک از رمانهای زندگ را دوست دارم

▪️بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد و لە گۆرستانی ئەدیبان شاری مەهاباد بە خاک بسپێردرێت

▪️ماڵی کتێبی کوردی بەم بۆنە خەمناکە، پرسە و سەرخۆشی  ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و کۆمەڵگای ئەدیب و ئەدەب‌دۆست دەکات و لە خودا دەخوازین ڕۆحی کۆچ کردوو بە بەهشتی بەرین شاد کات.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئێوارە کۆڕەکەی مەریوان و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی کتێبی مۆنادۆلۆژیی دەق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *