ناسنامه‌ی کتێب: “مسافران مرگ”، بیره‌وه‌رییه‌کانی کۆمه‌ڵێک له‌وانه‌ی له‌سه‌فه‌ری مه‌رگ گه‌ڕانه‌وه (ئه‌نفال)، ژماره‌یه‌ک له شایه‌تحاڵانی عه‌ره‌ب و یه‌ک له جه‌لادانی هۆلۆکۆستی کوردان، عارف قوربانی، وه‌رگێڕ: مورته‌زا مورادی، نه‌شری ماهتابی غه‌رب، ۲۰۱۹.
مورته‌زا مورادی
“زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئه‌نفال گه‌ڕانه‌وه ته‌رمی ئازیزانی خۆیانیان به ده‌م سه‌گه‌وه بینیوه و هه‌ر بۆیه ئه‌و کاته‌ی لێیان ده‌پرسی ئه‌گه‌ر بته‌وێ ئه‌نفال له چه‌ند وشه‌دا پێناسه بکه‌ی چ ده‌ڵێی؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئه‌نفال واته سه‌گی ڕه‌ش…”
مسافران مرگ وه‌رگێڕانی کتێبی “شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌نفال” به‌رهه‌می نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی کورد، عارف قوربانیه، قوربانی ئه‌م کتێبه‌ی له‌ماوه‌ی نزیک به ۲۰ ساڵدا کۆ کردۆته‌وه و بابه‌ته‌کانی نێو ئه‌م کتێبه به‌رهه‌می چاوپێکه‌وتن و توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانیی نووسه‌ره.
ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کورد سه‌باره‌ت به ئه‌نفال ده‌زانێ ده‌توانین له چه‌ند دێڕدا کۆ بکه‌ینه‌وه: “کوژرانی ۱۸۲ هه‌زار که‌س، هۆلۆکۆستی کوردان، ژینۆسایدی کورد و …”، هه‌موو ساڵێک له میدیاکانا باسی ساڵۆگه‌ڕی ئه‌نفال ده‌کرێ و چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر بۆ بیرئانینی گه‌وره‌ترین ژینۆسایدی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌ڵام کێ ده‌زانێ واتای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌نفال چییه؟ ئایا ئه‌نفال هه‌مان مانشێتی ئه‌و هه‌واڵه‌یه که هه‌موو ساڵێک له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کان یان له پۆستی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ڕۆژنامه‌کان و … ڕاده‌گه‌یێنرێ یان واتای قووڵتری هه‌یه و چه‌ندین لایه‌نی حه‌شاردراوی هێشتا ده‌رنه‌که‌وتوون؟!
“چه‌ندین شایه‌تحاڵ به چاوی خۆیان بینیویانه که له گونده‌کان و له کاتی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ ڕاگواستنیان بۆ به‌ندیخانه‌کان، زابتێکی عه‌ره‌ب له پێش چاوی خه‌ڵکدا کچێکی جوانی به جودا له‌سه‌ر سه‌یاره‌که‌ی خۆی سوار کردووه و له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تی. چه‌ندین زابت و سه‌ربازیش به زمانی خۆیان دانیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه ناوه که بۆ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ گیراوه‌کاندا ئازادی ته‌واویان هه‌بووه و موختار بوونه هه‌ر جۆره‌یان پێ خۆشه له‌گه‌ڵ قوربانیان مامه‌ڵه بکه‌ن. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک هه‌واڵ له ئارادان که کچانی گه‌نج و جوانی کورد فرۆشراونه‌ته وڵاتانی قه‌راخ که‌نداو، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆر له حاجیانی ژنانی کوردیان له عه‌ره‌بستان بینیوه و له زمانی ئه‌وانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که هی سه‌رده‌می ئه‌نفالن و فرۆشراونه‌ته عه‌ره‌بستان…”.
“شاردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی قوربانیانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه یه‌ک له لایه‌نه حه‌شاردراو و جێی سه‌رنجه‌کانی ئه‌نفاله، له لایه‌که‌وه ئاماژه‌یه‌ک بوو بۆ مانه‌وه‌ی قوربانیان تا جارنه‌جارێ هه‌واڵێکیان لێ بڵاو بێته‌وه و که‌سوکاریان له چاوه‌ڕوانییه‌کی ئه‌به‌دیدا بمێننه‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که به‌شێک له قوربانیه‌کان له کارگه و کارخانه‌کانی چێ‌کردنی چه‌کی کیمیایی و بایۆلۆژیکی که‌ڵکیان لێ وه‌رگیرا بێ”.
بێگومان قه‌ت قه‌ت ناکرێ تێگه‌یشتنێکی ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه له کاره‌ساته‌که به ده‌سته‌وه بده‌ین، بیره‌وه‌رییه‌کانی قوربانیان ڕه‌نگه نزیکترین و باوه‌ڕپێکراوترین سه‌رچاوه بۆ تێگه‌یشتنی بابه‌ته‌که بێت. به‌ڵام له کۆتاییدا پرسیارێک بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه. جووله‌که‌کان بۆ ناساندنی هۆلۆکۆست به‌رهه‌می وایان خولقاند که هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده باوه‌ڕپێکراو نه‌بوو، بووه هۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هۆلۆکۆست، کورد تا ئه‌مڕۆ بۆ ناساندنی ئه‌نفال چی کردووه؟!
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.