ناسنامەی کتێب: «بووتیقای ڕۆمان»، ڤه‌نسان ژوۆف، وەرگێڕانی محه‌مه‌د ڕه‌حیم ئه‌حمه‌دی، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر ۲۰۱۲.
مه‌به‌ستی ئه‌و په‌ڕتوكه ڕاهێنانی خوێنه‌ره به بووتیقای ڕۆمان. لێره‌دا زاراوه‌ی”بووتیقا”[۱] به مانایه‌كی گشتی یانی ”لێكدانه‌وه‌ی شێوازه‌كانی ده‌روونی ئاسه‌واری ئه‌ده‌بی” به كار هاتۆوه. له ڕاستیدا، ئه‌وڕۆكه شیكردنه‌وه‌ی ده‌قێک بێ پرسیار كردن له‌سه‌ر ئه‌و تیكنیكانهی ئه‌و ده‌قه به كاری دێنێ یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌م ده‌قه پێک دێنن كارێكی دژواره. لیكۆڵینه‌وه له ده‌روونی ده‌ق ئه گه‌ر نه‌ڵێین پێش مه‌رجێک، لانی كه‌م بۆته به‌شێكی ته‌واوكه‌ری هه‌ر جۆره لێكدانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی[ ژیاننامه‌یی یان مێژوویی] كه مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌قه له قۆناغی پێكهاتنی.
ئایا به‌و جۆره‌ی فۆرمالیسته‌كانی رووسی[كه هه‌ر ده‌قێكیان له پێشدا وه‌ك واقعییه‌تێكی زمانی وه به‌ر چاو ده‌گرت] ده‌یانكوت شتێک به نێوی شێوازه‌كانی ته‌نیا ئه‌ده‌بی هه‌ن ؟ ئه‌م پرسیاره هه‌ر وا بێ وڵام ماوه ته‌وه، به‌ڵام ڕاستێكی شک ههڵنهگهر ئه‌وه‌یه كه چه‌شنه ئهدهبێكان [+”ژانره‌كان”[۲]] له هێندێك یاسای ڕوون په‌یره وی ده‌كه‌ن و ده‌توانین له ڕووی ئه‌م یاسایانه‌وه پێناسه‌یان بكه ین. شیعر، شانۆ و چیرۆك له‌یه‌ك شێوازگه‌لی یه‌كسان په‌یره‌وی ناكه‌ن. بگره له نێو گۆڕه پانی چیرۆك دا كه لانی كه‌م له فه‌رانسه، بابه‌تێكی په‌سه‌ندكراوی تایبه‌ت بوو [تا ئه‌لحانیش هه‌ر وایه] بۆ بۆچوونه كانی ”فۆرمالیستی”، ده‌قی ڕه‌خنه‌یی زۆر جیاواز هه‌ن. كاتێک گێڕانه‌وه‌ناسی(چیرۆکناسی) له لێكدانه‌وه‌ی ده‌قی كورت وه‌ك حه‌قایه‌ت و كورته چیرۆك هاته سه ر شیكردنه‌وه‌ی ڕۆمان، ناچار بوو به سه ر زۆرینه‌ی چه‌مکه‌کانی دا بچێته‌وه [واته نۆیان كاته‌وه، بگره بیانگۆڕێ].
سوودی ڕۆمان ته‌نیا ئه‌وه نێ كه زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له سه‌ر ته‌رخان ده كرێ، به ڵكو به هۆی تایبه‌تمه‌ندێكانی [درێژخایه‌نی و ”چه‌ند لایه‌نه‌بوون” [۳]]، ئه‌م چه‌شنه ئه‌ده‌بێ ناكرێ له هێندێك” نموونه”[۴]ی یه‌کجار ساكار كورت كرێته‌وه. ”په‌یکه‌ره‌ی”[۵] رۆمان زیاتر له هه‌موو چه‌شنێكی ئه‌ده‌بی ئه‌و دهرفه ته‌مان ده‌داتێ درووست [یا هه‌ڵه] بوونی ئه‌و نموونه پێشنیار كراوانه[بۆ شیكردنه‌وه] تاقی كه‌ینه‌وه.
به‌ڵام ”بۆچوونی ده‌روونی”به مانای”بۆچوونی ته‌واو وه‌سفی” نییه. ئه‌گه‌رچی”رۆمه‌ن یاكۆبسۆن”[۶] له یه‌كێك له ده‌قه مه‌زنه‌كانی فۆرمالیسمی رووسی [‘شیعری نۆی رووسی[۷]”۱۹۱۹] ده‌ڵێ ” لێكۆلینه‌وه ئهدهبێكان ئه‌گه‌ر ده‌یانهه‌وێ ببنه زانست، ده‌بێ ده‌وری سه‌ره‌كی بده‌نه”شێواز”[۸]، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ڵێ : ”كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی به كارهێنانی ئه‌و شێوازه و پاساوكردنێتی”. كه وابوو ئێمه په‌یره‌وی ئه‌و ڕه‌وته ده‌كه‌ین كه وه‌سف و لێكدانه‌وه ده گه‌ڵ یه‌ك به كاردێنێ.
بووتیقای ڕۆمان، به‌و جۆره‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه، له هێندێك نموونه‌ی ”بیردۆزانه”[۹] كه‌ڵک وه‌رده گرێ كه ”شیكردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی”[۱۰] تێكه‌ڵ ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن. كه وابوو ئێمه نه‌ته‌نیا له بۆچوونه كانی گێڕانه‌وه‌ناسی و نیشانه‌ناسی ده‌كۆڵینه‌وه، به‌ڵكو ئاخرین گۆڕانكارێكانی دوو ڕێبازی ڕه‌خنه‌یی ”ده‌روونناسانه[۱۱]” و كۆمه‌ڵناسانه[۱۲]‘‘ ش باس ده‌كه ین. هه‌ر وه‌ها، له تازه‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕێبازی ”زمان‌ناسی ده‌ربڕین”[۱۳] و تێئۆرێكانی خۆیندنه‌وه‌ی ڕۆمانیش ده‌دوێین.
به‌شی ”شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه ”
مه‌به‌ستی ئه‌و په‌ڕتوكه ناساندنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ڕۆمانه، بۆیه هه‌ر فه‌سڵێک ته‌رخان ده‌كرێ به لایه‌نێكی گرینگی رۆمان.
فه‌سڵی یه‌كه‌م [” سه‌ره‌تای ڕۆمان، په‌یمانی خۆیندنه‌وه”] نیشان ده‌دا چۆن ڕۆمان، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، له ڕێی هێندێك شێوازه پێمان ده‌ڵێ بۆ ده‌بێ بیخوێنینه‌وه و چۆنی بخوێنینه‌وه. تێده‌كۆشین زاراوه‌ی ”په‌یمانی خۆیندنه‌وه”[۱۴] و به‌شه‌كانی سه‌ره‌كی” په‌راوێزی ده‌ق”[۱۵] [”سه‌ر ناو”[۱۶] وپێشه‌كی] و هه‌ر وه‌ها ده‌ستپێكی ڕۆمان پێناسه بكه‌ین.
فه‌سڵی دووهه‌م [”جه‌سته‌ی ڕۆمان: ڕیختمانهكانی چیرۆک] ته‌رخان ده‌كرێ به گێڕانه‌وه‌ناسی كه دوای ”ژێرار ژۆنێت”[۱۷] سرنج ده‌داته داڵ [ڕواڵه ت] واته چیرۆك به‌و چه‌شنه‌ی له كاتی خۆیندنه‌وه دیاره. چه‌ند كێشه‌ی خواره‌وه ده‌خرێنه به‌ر باس: سرووشت و ئه‌ركه‌كانی وه‌گێڕ [راوی]، دووری [فاسیله] و ڕوانگه، ریكخستنی كات، وه‌سف.
فه‌سڵی سێهه‌م [”جه‌رگه‌ی ڕۆمان، پێکهاته‌کانی داستان”] به لێكدانه‌وه‌ی دوو به‌شی بنه‌ڕه‌تی واته ”پیلان(گه‌ڵاڵه)”[۱۸] و كه‌سایه‌تی، ”پێکهاته‌ی ناوه‌رۆک”شی ده‌كاته‌وه. به كه‌ڵك وه‌رگرتن له” گوزارهناسی پێکهاته‌یی”[۱۹] گرێماس، هێندێک چه‌مکی وه‌ك ” سیسته‌می كه‌سایه‌تی وه‌ك بكه‌ر”،” ده‌وری بابه‌تی” و ”به‌رنامه‌ی گێڕانه‌وه” ده‌ناسێنین. هه‌ر وه‌ها ئه‌نجامێكی لیكۆلینه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌ر: بۆچوونی نیشانه‌ناسی [كه‌سایه‌تی وه‌ك نیشانه]، بۆچوونی هێمایی [كه‌سایه‌تی وه‌ك ئه‌رک]، بۆچوونی نیشانه‌یی-كرده‌وه‌یی [كه‌سایه‌تی وه‌ك پێكهاته‌ی خۆیندنه‌وه].
فه‌سڵی چواره‌م [”وتاری ڕۆمان: ده‌ربڕین”] تێده‌كۆشێ شۆێنهوارهكانی” ده‌ربڕین”[۲۰] له نێو ڕسته دا شی كاته‌وه. ئه‌م كاره یانی دۆزینه‌وه‌ی هێندێك نیشانه‌ی ده‌روونیه‌ت یان سۆبژێكتیویته كه له هه‌ر ده‌قێك دا هه‌ن[كارتێكه‌ری بابه‌تی ڕۆمان]، چۆنێتی هه‌ڵكه‌وتنی ڕۆمان له عاست ئه‌و ده‌قانه‌ی ئه‌و ڕۆمانه ئیلهامی لێ وه‌رگرتوون[بهیناودهقی] و تێكه‌ڵبوونی پێچاوپێچی ئه‌و ده‌نگانه‌ی وتاری گاڵته جاڕ پێك دێنن.
فه‌سڵی پێنجه‌م [واقعیه‌تی ڕۆمان: شۆینه‌واری ده‌ره‌كی ده‌ق] له‌و شۆینپێ یانه دهكۆڵێته وه‌كه بكه‌ر [واته ”منی”نووسه‌ر] و مێژوو [زه‌مینه‌ی فه‌رهه‌نگی] له ناو ده‌ق دا جێیان هێشتۆوه. له ڕاستیدا، هه‌ر ڕۆمانێك مایه ی خۆی له خه‌یاڵێكی شه‌خسی [كه ده‌توانین له ڕووی ”دهروونتۆیژێوه”[۲۱] شی كه‌ینه‌وه] وژینگهیهكی كۆمه‌ڵایه‌تی-مێژوویی [كه نیشانه‌كانی ده‌كرێ له ناوه‌رۆک و شێوه‌ی نووسین دا بدۆزرێنه‌وه] وه‌ر ده‌گرێ.
فه‌سڵی شه‌شه‌م [خۆینه‌ر له نێو ڕۆمان دا] له‌و شێوازانه ده‌كۆڵێته‌وه كه به یارمه‌تی وان ده‌ق گه‌ڵاڵه‌ی وه‌رگرتنی[۲۲] خۆی داده‌نێ : ده‌رخستنی ده‌وری خۆینه‌ر و هێندێك ستراتێژی گێڕانه‌وه كه له ناو ده‌ق دا ڕوویان له خوێنه‌ره؛ ناساندنی پێوهندێكانی جۆراوجۆری خوێنه‌ر به ده‌قه‌وه ( به تایبه‌تی به یارمه‌تی وه‌رگرتن له نووسراوه‌كانی ئۆمبێرتۆ ئێكۆ). له لایه‌كه‌وه، له خوێنه‌ری ڕۆمان (ئه م خوێنه‌ره‌ی ڕۆمان فه‌رزی ده‌كا) و له لایه‌کیتر، له ڕۆمانی خوێنه ر[ خوێنه‌ری واقیعی له ڕێی هێندێك شێواز وڵامی پێشنیاری ده‌ق بۆ ده‌ور گێڕان ده‌داته وه] دهكۆڵێنه وه.
به‌شی ” ده‌قه‌كان و ڕه‌وشته كان”
له‌و به‌شه‌دا، ده‌قی هێندێك ڕۆمان له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی باس ده‌كرێن به شێوه‌یه‌كی ورد شی ده‌كرێنه‌وه. هه‌ر كام له‌و مه‌شقانه به سرنج دان به لایه‌نێكی تایبه‌تی رۆمان شكڵی ته‌فسیر به خۆیانه‌وه ده‌گرن.
به شی ”شهقڵهکان و ئامێره‌كان”
له‌و به‌شه‌دا، له ڕێی هێندێک باسی مێژوویی، ئاڵوو گۆڕه‌كانی به‌شه‌كانی پێك هێنه‌ری رۆمان و تێكنیكهكانی نووسین شی ده‌كرێنه‌وه. هه‌ر وه‌ها فه‌رهه‌نگۆكی زاراوه‌كانی بنه‌ڕه‌تی ڕۆمان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
«ماڵی کتێبی کوردی»: د. موحەممەد ڕەحیم ئەحمەدی، نووسەر، وەرگێڕ، لە ئاکادیمیسینە ناودارەکانی کوردە کە به هۆی لێهاتوویی و بەرهەمەکانی لە زمانی فەڕەنسیدا، خەڵاتی “شوالییەی نەخڵی ئاکادیمیکی” لە لایەن دەوڵەتی فەڕانسەوە پێدراوە.
دوکتۆر ئەحمەدی، کە خەڵکی شاری بۆکانە، دەرچوویی دوکتۆرای زمان و وێژەی فەڕەنسییە لە زانستگای ستانداڵ گرنۆبڵ و لە ئێستادا بەڕێوەبەری بەشی زمان و وەرگێڕانی فەڕەنسیی زانکۆی ئەلزەهرایە لە تاران.
داگرتنی ته‌واوی ده‌قه‌که___________________________________
[۱]– Poétique
[۲] – Genres littéraires
[۳]– Complexité
[۴]-Modèle
[۵] – Corpus
[۶] – Roman Jakobson
[۷] – “La nouvelle poésie russe”
[۸]-Procédé
[۹] -Théorique
[۱۰] – Analyse formelle
[۱۱] -Psychologique
[۱۲] -Sociologique
[۱۳]-Linguistique de l’énonciation
[۱۴]– Contrat de lecture
[۱۵] – Paratexte
[۱۶]-Titre
[۱۷] – Gérard Genette
[۱۸]-Intrigue
[۱۹] -Sémantique structurale
[۲۰] – Enonciation
[۲۱] – Psychanalyse
[۲۲] – Réception
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.