خوێندنهوهی شیعرێکی لۆرکا به دهنگی شەهلا دەباغی
وەرگێڕانی مامۆستا شێرکۆ هەژار
درەخت، درەخت … Arbolé, Arbolé
شیعرێکی فێذەریکۆ گارثییا لۆرکا Federico García Lorca(١٨٩٨-١٩٣٦)
درەخت، درەخت …
وشک و سەوز .
کیژی دەموچاو جوان
زەیتوون دەچنێت .
با، کوڕە ئازای قەڵایان
دەست دە ناوقەدی وەردێنێت .
چوار سوار تێدەپەڕن
بەسەر ئەسپە ئاندەلوسییە بچووکەکانیانەوە
کەوا و شارواڵی شین و سەوزیان دەبەردا
و کڵاوی زەلامی تاری تاریک بەسەرەوە
” وەرە بۆ کۆرذۆڤا! کچەکە” .
کچەکە گوێیان ناداتێت .
سێ تۆرێرۆی ناوقەد باریک
بەرگی پڕتەقاڵییان دەبەردا
و شمشیری زیوی کۆن بە قەدەوە .
” وەرە بۆ سێڤییا! کچەکە ” .
کچەکە گوێیان ناداتێت .
کاتێک بوو بە عەسر
دنیا بنەوش بوو و رووناکی لێرە و لەوێ،
لاوێک تێپەڕی
گوڵەباخ و گوڵی مۆرتکی مانگی پێبوون .
” وەرە بۆ گراناذا! کچەکە ” .
کچەکە گوێی ناداتێت .
کیژی دەموچاو جوان
هەر زەیتوون دەچنێت
و باسکی ئەسمەری با
لە ناوقەدی دەئاڵێت .
درەخت، درەخت …
وشک و سەوز .
————————————-
تۆرێرۆ : شەڕکەر لەگەڵ گادا ( لە فەرهەنگی ئیسپانیادا ).
ئاندەلوسیا : ستانی هەرە باشووری ئیسپانیا .
گراناذا = غرناطە .
سێڤییا = ئەشبیلیە .
Arbolé, Arbolé…
Arbolé, arbolé,
seco y verdí.
La niña del bello rostro
está cogiendo aceituna.
El viento, galán de torres,
la prende por la cintura.
Pasaron cuatro jinetes
sobre jacas andaluzas,
con trajes de azul y verde,
con largas capas oscuras.
“Vente a Córdoba, muchacha.”
La niña no los escucha.
Pasaron tres torerillos
delgaditos de cintura,
con trajes color naranja
y espadas de plata antigua.
“Vente a Sevilla, muchacha.”
La niña no los escucha.
Cuando la tarde se puso
morada, con lux difusa,
pasó un joven que llevaba
rosas y mirtos de luna.
“Vente a Granada, muchacha.”
Y la niña no lo escucha.
La niña del bello rostro
sigue cogiendo aceituna,
con el brazo gris del viento
ceñido por la cintura.
Arbolé, arbolé.
Seco y verdé.
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.