ڕۆمانی «تاجه‌گوڵینه تاجی دڕک» چاپ و بڵاوکرایەوە
تاجه‌گوڵینه تاجی دڕك رۆمانێكی قه‌باره مامناوه‌ندییه و له دووتوێی ۱۷۷ لاپه‌ڕه‌دا چاپ بووه و له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای جه‌مال عیرفانه.*
ئه‌م رۆمانه به‌سه‌ر نۆبه‌شدا دابه‌ش ده‌بێ. هه‌ربه‌شه ناونیشانی خۆی هه‌یه نووسه‌ر له هه‌ربه‌شه له‌گه‌ڵ دانانی ژماره بۆ به‌شه‌كان به قسه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو ده‌ستی به‌گێڕانه‌وه كردووه. رۆمانه‌كه له سیاقی گشتیدا چیرۆكی په‌یدابوونی نه‌خۆشی كۆرۆنایه، به‌ڵام كۆرۆنا بیانووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند چیرۆكێكی غه‌مگین كه په‌یوه‌سته به رابردووی ئێمه‌وه. چیرۆكه‌كه‌كانی نێو رۆمانه‌كه سه‌ره‌تا یه‌ك یه‌ك ده‌گێڕدرێنه‌وه و له‌كۆتاییدا له به‌شی نۆیه‌مدا كۆده‌بنه‌وه له‌و به‌شه‌دا.
چیرۆكه‌كانی دووتوێی رۆمانه‌كه له بهشهمهندهفهری كۆرۆنادا ده‌ڕۆن، چیرۆكی ئه‌وینداری و هه‌ژاری و دابڕان و ته‌نیایی و شۆڕشی كوردیی و زیندانی سه‌رده‌می به‌عسه. چیرۆكی عاره‌بانه‌كانه، عاره‌بانه‌ی مرۆڤه كه‌م ئه‌ندامه‌كان كه په‌راوێزخراون، عاره‌بانه‌ی هه‌ژار و برسییه‌كان. دیاره نووسه‌ر ئه‌م عاره‌بانانه‌ی كردووه به وسیله‌یه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی خه‌ڵكی له‌م وڵاته پڕ له مه‌ینه‌تییه‌دا. عاره‌بانه چیرۆكی هه‌ژاریی و نه‌بوونی ده‌گێڕێته‌وه، عاره‌بانه چیرۆكی په‌كه‌وته و په‌راوێزخراوان ده‌گێڕێته‌وه. عاره‌بانه له ژیانی كورده‌واریدا سه‌دان چیرۆكی هه‌یه.
ده‌ستپێكی گێڕانه‌وه دیمه‌نه‌كان له ماڵێكدایه و گێڕه‌وه ته‌نیایه و ته‌له‌فزیۆنێك شك ده‌بات، كه‌سێك به باشی شاشه‌ی تیڤییه‌كه نابینێ تاوه‌كو كاپشنه‌كانی سه‌ر شاشه‌كه بخوێنێته‌وه. تهلهفزیۆنهكهش كزكراوه و كۆنترۆڵه‌كه‌شی لێ ون بووه و ناتوانێ هه‌ستێ به‌دوویدا بگه‌ڕێ. له‌به‌ر ئه‌وه تاساوه، نازانێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كه‌وه ده‌یبینێ چییه، ئاخر زه‌مانه، دنیا ته‌واو بووه، به‌رده‌وام له ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه وێنه‌ی وڵاتان و شاره‌كانی جیهان نیشان ده‌دات به‌چۆڵی.
دنیا چۆڵی كردووه و كه‌س له ده‌رێ نییه، گێڕه‌وه‌ش له‌و شاشه‌یه‌وه سه‌یری دنیا ده‌كات و دۆشداماوه بۆ دنیا ئاوا چۆڵه. ئه‌مه جۆره له‌داڕشتنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه له‌سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌وه یارمه‌تی گێڕانه‌وه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه سه‌ره‌تا وه‌كو لوغزێك ده‌ركه‌وێت، تاوه‌كو ورده ورده له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه بابه‌ته‌كه گه‌شه ده‌كات و سیمای ترسناكی كۆرۆنا له رۆمانه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. چیرۆكی كۆرۆنا چیرۆكه راسته‌وخۆكه‌ی رۆمانه‌كه‌یه، كه تازه‌یه و نه‌بووه به‌رابردوو، له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا كۆرۆنا له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه، چیرۆكی رابردووش كه لكێنراوه به چیرۆكی كۆرۆناوه، چیرۆكی خه‌بات و شۆڕش و زیندانی و ئه‌شكه‌نجه و چیرۆكی برسێتی و نه‌بوونی و ئه‌ویندارییه.
له‌دووتوێی گێڕانه‌وه‌دا هه‌ندێك پرسی فیكریی شرۆڤه‌كراوه، گێڕه‌وه له‌باره‌ی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم و ئاده‌م و حه‌وا و ئاین و… تا ده‌گاته سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه ئه‌مانه له زاری گێڕه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌وه باسوخواسی لێوه ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گێڕانه‌وه له به‌شه‌كاندا ده‌گۆڕێ، گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه له‌به‌شێك بۆ به‌شێكی دیكه ده‌گۆڕێ، هه‌ندێك كه‌سایه‌تی دیكه‌ش گه‌رچی سه‌ره‌كی نین له رۆمانه‌كه‌دا به‌ڵام له رێگای دیالۆگه‌وه ده‌نگیان ده‌بیسترێ.
?لەسەر بەرگی پشتەوەی ئەم کتێبەدا هاتووە:
محەمەد کوردۆ
محەمەد کوردۆ: تاجەگوڵینە، تاجی دڕك، ڕۆمانێكە لە قەبارەدا گەورە نییە، بەڵام لە جوانی و ناوازەییدا، چ لە ڕووی ناوەڕۆك و چ لە ڕووی تەكنیكەوە، ڕۆمانێكی گەورەیە. لەو ڕۆمانانەیە كە تیایدا ون نابیت، بەڵام زۆر ئاسانیش بە مەنزڵ ناگەیت. ڕەنگە زۆرێك لە پاڵەوانەكان بناسیت، وەلێ هەرگیز بەو جۆرە نەتبینیبن كە لێرەدا دەیانبینیت. دوور نییە هەمووشیان یەك كەس بن. منیش جارێ دڵنیانیم.
ئەرخەوان ڕەسووڵ
ئەرخەوان ڕەسووڵ: زۆر لە رۆمانەکانی جیهان دوای رووداو‌و بەسەرهاتەکان نووسراون، گرنگی ئەم رۆمانە لەوەدایە لە ساتەوەختی رووداوەکەدا نووسراوە. ئەم رۆمانە تەنیا گێڕانەوە نیە، شیکردنەوەیەکی فەلسەفیانەی نوێیە بۆ مێژو وژیان ومرۆڤایەتی. کاتێ سەرەتاو کۆتایی رۆمانەکە یەک ئەگرنەوە تووشی سەرسوڕمان ئەبی و ئەو هەناسەیەی لە سەرەتای خوێندنەوەی رۆمانەکەوە لە سینەتا پەنگی خواردۆتەوەلە دوا دێڕەکاندا ئەو هەناسەیە دەرئەچێ و ئەگەیتە ئەنجام و وات لێ ئەکا قووڵتر بیر بکەیتەوەو سەرلە نوێ هەموو حیکایەتەکانی ژیان بە شێوازێکی نوێ دابرێژیتەوە. رۆمانێکە پێویستە هەمووان بیخوێننەوە.
هەڤاڵ کوێستانی
هەڤاڵ کوێستانی سەبارەت بەم ڕۆمانە دەڵێت: “کۆمەڵێ چیرۆکی لەشێوەدا جیاواز ی لەناوەرۆکدا بەتوندی بەیەکەوە بەستراو،خەسڵەتی سەرەکیی رۆمانی (تاجەگوڵینە .. تاجی دڕک)ی سەردار عەبدوڵای نووسەر و ھاوڕێمن.لە سەرەتاوە تاکۆتایی، چیرۆکەکان بەسفتی دەڕۆن وبەشێوەیەکی سروشتی و لۆژیکی گەشەدەکەن، بە شێوەیەکی وا کە خوێنەر حەزدەکا تاکۆتایی دوایانکەوێ.
نووسەر،دەیەوێ لەرێی ئەم رۆمانەوە شانازیی ژن‌بوون بۆ ژن بگێڕێتەوە و تێڕوانینی پیاو بەرامبەر بەژن بگۆڕێ.
نووسەر، دەیەوێ کە لەخوێندنەوەی ئەم رۆمانە بوویتەوە ،بەرامبەر بەزۆرشت ھەڵوێستەیەکت لا درووست بێ و بەشێک لەبۆچوونەکانت گۆڕانیان بەسەردابێ ؛ دواجار ، بەئەنجام گەیاندنی ئەو کاریگەریەش لەسەر خوێنەر ، ئاماژەی یەک لە خەسڵەتەکانی ھەر رۆمانێکی باشن.”
*جێگای ئاماژەیە بەشێکی ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی کوردستانی نوێ وەرگیراوە.
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.