ناساندنی ڕۆمانی «گۆشه‌گیری» بەرهەمی ئیسماعیل حەمەئەمین
ناسنامەی کتێب: ڕۆمانی گۆشه‌گیری، ئیسماعیل حەمەئەمین، چاپەمەنی کەپر، سلێمانی ۲۰۲۰.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
ڕۆمانی (گۆشه‌گیری) له دووتوێی ٤٦٦ لاپه‌ڕه‌دایه و له چوار به‌ش پێكهاتووه. ئه‌م ڕۆمانه له‌لایه‌ن (پڕۆژه‌ی كو‌لتور) و به‌هاوكاری ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی (كه‌پر) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه به زمانێكی ڕوون و بێ گرێوگۆڵ ڕووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه. جوگرافیای ڕۆمانه‌كه كوردستانه، ئه‌وروپایه، سۆڤیتی كه‌ونه؛ ڕووسیا و ئۆكراینا و ڕووسیای سپییه… كاره‌كته‌ره‌كان له‌شفرۆشن، قاچاخچین، شۆڕشگێڕی ڕۆمانیسین، گهوادهكانن، حهشیشخۆر و په‌ڕاگه‌نده‌كانی جاده و كۆڵان و سنووره‌كانن و مافیان.
ڕۆماننوس وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؛ من ته‌نها فهزاكهم خوڵقاندووه، پاڵه‌وانه‌كان وه‌ك به‌چكه دوپشك له‌هه‌ناوی ڕۆمانهكهمدا گه‌وره‌بوون. ئێستاش ورگی ڕۆماننوسهكهیان ههڵدڕیووه و هه‌ریه‌كه و له كۆڵان و شوێنێكدا چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه. به‌جۆرێك كاتی ئه‌وانه خوێنه‌ر بدوێنن، به‌ڵام به‌چ زمانێك، زمانێكی پیس، پڕ گاڵته‌جاڕی و كۆمیدیا.
ڕۆمانه‌كه به زمانێكی بێگرێ و ڕوون نوسراوه، به‌جۆرێك كه خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێت چێژ له ڕووداوه‌كان ببینێت، كه كۆمیدیا و پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕییه‌كانی قه‌ده‌ر ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن. ڕۆماننوس له ڕووداوێكه‌وه بۆئه‌وه‌ی تر ده‌تبات بێئه‌وه‌ی چێژی خوێندنه‌وه‌ت به شرۆڤه‌كردن و فه‌لسه‌فاندن پهرتبكات. ڕووداو و شوێن و كه‌سه‌كان خۆیان ئه‌و كایه پڕ وزه و ته‌وژمانه دروستده‌كه‌ن كه خوێنه‌ر نێزیكدهكاتهوه له مانا فراوانه‌كانی گۆشه‌گیری. سێكس و دیمه‌نه‌كانی ئیرۆتیكا به‌شێكی گرنگی وزه‌ی زیندهنگی ئه‌م ڕۆمانه‌ن. سێكسوالیهت به ورردهكارییه جوان و ته‌نانه‌ت بۆگه‌ن و قێزهوهنییهكانیشهوه. لێره‌وه وه‌ك له ڕۆمانه‌كه‌دا هاتووهكه ”سێكس ماڵی گۆشه‌گیرییه” گۆشهگیرییهك كه وه‌ها له‌مرۆڤ ده‌كات بۆئه‌به‌د به‌لای مرۆڤێكدا تێپه‌ڕێت و ئاوڕی لێ نه‌داته‌وه، مرۆڤ هه‌رگیز ئاوڕ له‌وه‌ی ته‌نیشتی ناداته‌وه و ته‌نها به شته‌كاندا تێپه‌ڕده‌بێت. ئه‌م ڕسته‌یه‌ی دوایش فراگمێنتێكی قووڵی (پاسكال)ی فه‌یله‌سوفه كه پێش ده‌ستپێكردنی به‌شی یه‌كه‌م ڕۆماننوس له‌جیاتی پێشه‌كی و پێشكه‌شكرد دایناوه به‌وه‌ی: مرۆڤ تا ئه‌به‌د به‌لای مرۆڤێكی تردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
پێشتر “ئیسماعیل حەمە ئەمین” چەند کتێبێکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و بەشێکیان ڕۆمان و نۆڤلێتن کە ئەوانیش ئەمانەن: “کەوتنەخوارەوەی گورگێک؛ ڕۆمان”، “شتێک لە قوڕی خورافە؛ نۆڤلێت”، “ئەو دیو سنوور؛ ڕۆمان”. ئەم نووسەرە ساڵانێکە لە تاراوگە دەژی و خاوەنی چەند بەرهەمێکی دیکەی فیکریی و ئەدەبییە.
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.