ناساندنی کتێبی «خودنووسینەوەی ژنان»
ناسنامەی کتێب: خودنووسینەوەی ژنان، کۆکردنەوە و پێداچوونەوە: هۆزان مەحمود، چاپەمەنی نووسیار، سلێمانی ۲۰۲۰.
هۆزان مه‌حمود
ئه‌م كتێبه پرۆژه‌یه‌كی پراكتیكیه بۆ دروستكردنی ئه‌و كایه كولتورییهی كه ناوی ده‌نێم ( كایه‌ی خودبوونی ژنانی كورد) و له‌م كایه به‌ربڵاو و پڕ ڕووداو و ئازاره‌دا، ده‌نگێك قسه‌ده‌كات كه ده‌نگی ژنی كورده به‌هه‌موو دوورییه تراژیدی و پڕ زیندهگیهكانیهوه. بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه هه‌میشه بۆم گرنگ بووه ئێمه‌ی ژنی كورد دونیابینی خۆمان هه‌بێت. به زمانی خۆمان و به هزر و بیركردنه‌وه‌ی خۆمان به‌ر دونیای ده‌ره‌وه بكه‌وین و له‌ناو ڕووداوه‌كاندا بژین. لێره‌وه ده‌بێت خاوه‌ن ده‌نگ و ڕه‌نگ و پێگه بین له كۆی به‌رهه‌مهێنانی كتێب و نوسین و كایه كولتوریهكاندا. ده‌نگێك كه ده‌نگی ژن خۆیه‌تی به چیرۆكه‌كان و دونیابینیهكان و داواكاریه‌كانی خۆیه‌وه، نه‌ك ده‌نگێكی په‌راوێز بێت له ڕێگای كۆمه‌ڵێك داواكاری لیبراڵی و ڕووكه‌شی وه‌ك (باڵانسی جێنده‌ری) و (كۆتای په‌ڕله‌مانی) و به‌شداری سیاسی ژنان له كایه پیاوانه‌كه‌ی سیاسه‌تدا، گوزارش له‌خۆی بكات.
به‌رله‌وه‌ی ببینه به‌شێك له كۆمه‌ڵێك گوتاری ئایدیۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی زه‌به‌لاح گرنگه، سه‌ره‌تا خۆمان بناسین و بزانین ئێمه كێین، چیمان ده‌وێت و بۆ ده‌چینه كایه جیاوازه‌كانه‌وه؟ لێره‌وه ئه‌م جۆره نوسینانه هه‌وڵێكن بۆ خودناسی و ده‌ربڕین و باسكردن له خۆمان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت.
تا ئێستاش كاتێك ده‌گه‌ڕێیت بۆ ده‌موچاوێكی دیاریكراوی (ژنی كورد) ئه‌وا جگه له چه‌ند ڕیپۆڕتاژێك ده‌رباره‌ی تاوانی ژنكوژی و هاواری چه‌ند ڕێكخراوێكی ژنان و نازناوه گه‌وره‌كانی ته‌نیشت پاڵپشتی حكومه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپی و (ئێن جی ئۆ ) كانه‌وه نه‌بێت هیچی دیكه‌ت ده‌ستناكه‌وێت. كه ده‌گه‌ڕێیت بۆ ده‌نگی ژنی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئه‌وا ده‌بینیت ده‌نگی ئه‌وان له‌ناو دروشمی قه‌به و لاواندنه‌وه بۆ ژنان له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی بودجه بۆ ڕێكخراو و سێنهرهكان نه‌بێت، هیچیتر نابیستیت. كه‌واته ده‌نگی ژنی كورد له‌كوێیه له‌كاتێكدا به سه‌دان ڕێكخراوی ژنان هه‌ن، یان هه‌ر پارت و ڕێكخراوێكی سیاسی ده‌نگێكی فه‌رمی و ڕێكخراوێك و سێنته‌رێكی فه‌رمی بۆ ژنان فه‌راهه‌مكردووه؟ ئه‌م ده‌نگه وه‌ك خۆی چۆن بدۆزینه‌وه، كه ده‌نگی زۆرینه‌ی بێده‌نگ كرا‌و و په‌راوێزخراوه‌كانن؟.
له‌م پرسیارانه‌وه دهستمپێێكرد بۆ گه‌ڕان به‌دووی ده‌نگی ژنێك به‌بێئه‌وه‌ی به كه‌ناڵی هیچ دروشم و ڕێكخراوێكدا تێپه‌ڕێت، ده‌نگێك خۆی له‌خۆی بدوێت؛ له خه‌مه‌كانی، ژیانی ڕۆژانه‌ی و ئه‌زموون و بهریهكهوتنهكانی له‌گه‌ڵ كار ، ژیان، خۆشه‌ویستی، ئازار، خوێندن و نه‌خوێنده‌واری و شۆڕش و مه‌رگی ئازیزانی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی…لێره‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌وڵدانێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگی ژن و هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی كایه‌یه‌كی كولتوری، كه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ هاندانی ژن بۆئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌دژی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی پیاوگه‌را به‌رزبكه‌نه‌وه.
زۆرێك له‌م ژنانه‌ی له‌م كتێبه‌دا به‌شدارن یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر لایه‌نێكی ژیانی خۆیان بنوسن. ئه‌مه نه پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ژنان بكه‌ینه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسیاری مه‌به‌ستدار و بێزاركه‌ر و نه چاوپێكه‌وتنه بۆ ڕۆژنامه و گۆڤارێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه به‌تاڵه‌كانیان. به‌ڵكو ئه‌م ژنه ئازیزانه خۆیان بڕیارده‌ر و سه‌ربه‌خۆ بوون له‌وه‌ی له‌سه‌ر چ لایه‌نێكی ژیانیان بنوسن، جا به دووردرێژی یان به كورتی.
له‌م نوسینانه‌دا؛ ئازایه‌تی، خۆڕاگری، به‌ئه‌مه‌كی و كارامه‌یی ژنی كوردت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان هێشتا دڵگه‌رمه به جوانیه‌كانی ژیان، تێده‌كۆشێت و له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه بگیرسێته‌وه بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. به‌دیوێكی تردا،كۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه له دژی ئه‌و وێنا به‌رهه‌مهێنراوه كارده‌كات كه ژنی وه‌ك (قوربانیه‌كی ئه‌به‌دی) نیشانداوه، چونكه كۆی گوتاری پیاوگهرایانه و كۆمه‌ڵگه و پارته سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كارده‌كه‌ن كه ژنی كورد (قوربانیه‌كی ئه‌به‌دییه) و زه‌عیفه‌یه و كه‌م ئه‌قڵه، نه‌ك بكه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
ئه‌م وێنه‌یه (ژنی كورد وه‌ك قوربانی) وێنه‌یه‌كه ئه‌قڵی سیاسی پیاوگه‌رایی كوردی له ماشێنی ڕێكخراوه‌یی خۆیدا سوودی لێ وه‌رگرتووه، هه‌ر بۆیه له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ وه هه‌ر پارتێكی سیاسی بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه و پچڕینی ده‌سه‌ڵات كاریان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كردووه و هه‌ر یه‌كه‌یان ڕێكخراوێكی ژنانی بۆ خۆی دروستكردووه. ڕێكخراوێك كه جگه لهڕوونما و ئاوێنه‌بوونی گوتاری سیاسی پیاوگه‌را نه‌بێت هیچیتر نه‌بوون. له‌ته‌نیشت ئه‌مانه‌وه ئێن جی ئۆ و له‌قۆناغێكی دیكه‌دا چه‌نده‌ها سێنته‌ری دیكه‌ی ژنان ئه‌م وێنه‌ی قوربانیه‌یان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ. ئیدی ژنی كوژراو و سوتاو و سته‌ملێكراو بووه كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌ڕێوه‌به‌ران و ڕاوێژكاران و كۆتای په‌ڕله‌مانی و شه‌ڕی حزبیانه له‌سه‌ر پۆست و ده‌سه‌ڵات…به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م وێنه‌یه‌دا ونه وێنه‌كه خۆیه‌تی، كوژراوه‌كه خۆیه‌تی، ژنه چهوساوهكه خۆیه‌تی!
بێگومان هه‌وڵێك هه‌یه كه ژنی كورد له‌هه‌موو سیفه‌ته‌كانی خۆڕاگری ، شۆڕشگێڕی ،به‌رخوردان ، بكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كورتبكاته‌وه بۆ وێنه‌ی ئه‌و ژنه قوربانییه‌ی كه به یارمه‌تی پیاوی سیاسی ده‌چێته ناو كۆتاكان و ڕێكخراوه‌كان و سێنته‌ره‌كان. له‌م گۆشه نیگایه‌وه جۆرێك له (ئۆرستوكراتیهتی ژنان) دروستبووه له‌كوردستاندا كه زۆر له‌وه دوورتره گوزارشت له‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ژن بكات.
ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ك له گێڕانه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خانمهكاندا پێی ئاشناده‌بن، وێنه‌ی ئه‌و قوربانیه نابه‌خشێت كه دیسكۆرسی پیاوگه‌رایی سه‌رده‌سته له جیهاندا پێ خۆشه بیبینێت. نه‌خێر، لێره‌دا ژنه‌كان خۆیان ده‌دوێن، خۆیان خاوه‌ن ده‌نگن و خۆیان گوزارشت له ئه‌زموونه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. باس له خه‌مه‌كان، ئازاره‌كان و خۆڕاگری و خه‌باتی خۆیان ده‌كه‌ن له‌ناو ماڵ و له ده‌ره‌وه و له هه‌موو كایه‌كاندا. پێمانده‌ڵێن؛ سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌كان و ئازاره‌كان و جه‌نگه‌كانی ناو ماڵ و ده‌ره‌وه، ئێمه هێشتا كۆڵ ناده‌ین، ژیان به جوانی ده‌بینین و كه‌س بۆ ئه‌به‌د قوربانی نییه و كه‌سیش بۆ ئه‌به‌د براوه نییه. هه‌وڵدان بۆ جێگیركردنی بیرۆكه‌ی (قوربانی) هیچی تر نییه جگه له ڕاگرتنی مرۆڤه‌كان له دۆخێكی بێده‌سه‌ڵاتی و چاو له‌ده‌ستی ئه‌وانی تردا. لێره‌وه لێدان له بیرۆكه‌ی قوربانی بوون و دروستكردنی بیرۆكه‌ی هه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاری له زۆربه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م خانمانه‌دا به‌دیده‌كرێت. به‌مه‌ش ئازایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی ژنی كوردمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن له هه‌موو دۆخه‌كاندا كۆڵ نادات و نایه‌وێت دۆخی سه‌پێنراوی قوربانی بوون نمایش بكات و به‌رهه‌می بهێنێته‌وه.
فێمینیسته‌كان گرنگیه‌كی مه‌زنیان داوه به (ده‌نگ و نوسینی ژنان ) و به‌زمانی خانمه نوسه‌ر و ڕۆماننوسی به‌ریتانی (فرجینیا ۆلف) بدوێین؛ پێویسته (ژوورێك بۆ خۆیان) فه‌راهه‌م بكه‌ن…به‌و واتایه‌ی كه ژن خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگ و نوسین و ئه‌زموون و بوونی خۆی بێت. لێره‌وه كاری من هاندانی ئه‌م ژنانه بوو بۆئه‌وه‌ی خۆیان بدوێن و بنوسن بێئه‌وه‌ی من یان كه‌سی دیكه له‌جیاتی ئه‌وان قسه بكات. لێره‌وه خود نوسینه‌وه‌ی ژنانی كورد لهدووتوێیی ئه‌م كتێبه‌دا له‌دایكبوو…
هۆزان مه‌حمود
هۆزان مەحمود هەڵگری ماستەرە لە بواری جێندەر لە زانکۆی (سۆواس، لەندەن). چەندەها وتاری لە رۆژنامە نێودەوڵەتییەکانی وەکو ” ئیندیپێندەنت”، ” گاردیەن”، ”زتریبیون”، ” نیوستەیتمان” و زۆری دیکە بڵاوکردۆتەوە. دامەزرێنەری (پڕۆژەی کولتورە) و دەستەی نوسەرانی کولتور مەگەزینە. ساڵانێکی زۆر لە بواری پەروەردە و فێرکردن‌دا لە کۆلیج و قوتابخانە دواناوەندیەکانی لەندەن کاری کردووە. وتارەکانی هۆزان تایبەتن بە بارودۆخی ژن لە کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بۆ سەر کۆمەڵێک زمان وەرگێڕدراون. ساڵانە لە چەندین کۆنفرانسی نێودەڵەتی و زانکۆکان و لەلایەن ڕێکخراوە فێمینیستیەکانی جیهانەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ قسەکردن لەسەر دۆزی ژن. هۆزان براوەی خەڵاتی (ئێما هەمفری) بەریتانیە بۆ ساڵی ٢٠١٦ و هەروەها خەڵاتی سێکۆلاریزمی ٢٠١٨ لە لەندەن..
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.