خانه / ناساندن و ڕه‌خنه‌ / ناساندنی کتێبی “ده‌ورانی بێ خه‌به‌ری” بە قەڵەمی وەرگێر

ناساندنی کتێبی “ده‌ورانی بێ خه‌به‌ری” بە قەڵەمی وەرگێر

ناسنامە: “ده‌ورانی بێ خه‌به‌ری”؛ ڕه‌شید که‌یخه‌سره‌وی؛ لە فارسیه وە: حه‌یبه‌ڵا ئاریانژاد؛ چاپەمەنی “ئەعلایی” مەریوان؛ ساڵی چاپ: ۱۳۹٤.

 

حه‌یبه‌ڵا ئاریانژاد(وەرگێڕ)

?به‌رگی یه‌که‌م و دووهه‌می کتێبی “ده‌ورانی بێ خه‌به‌ری” له‌ زنجیره‌ ڕاپۆرته‌کانی نووسه‌ری ‏تێکۆشه‌ر و ماندوونه‌ناس کاک ڕه‌شید که‌یخه‌سره‌وی لە سەر دەستی حەیبەڵا ئاریانژاد وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی ‏کوردی، لە درێژەی ئەم بابەتەدا پێشەکی وەرگێر سەبارەت ناساندنی بەرهەمەکە پێشکەش دەکرێت.

?نووسه‌ری کتێبی “دەورانی بێ خەبەری” به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆیی و ئه‌مانه‌تپارێزیه‌وه‌ خوێنه‌رانی کتێبه‌که‌ی په‌لکێش ده‌کات ‏تا وه‌کوو بیانباته‌ بنچ و بناوان و قووڵایی کاره‌سات و تراژیدیای تاڵانکردنی ئاسه‌واره‌ ‏کۆن و که‌وناره‌کانی ئێران به‌ گشتی و کوردستان به‌ تایبه‌تی که‌ به‌ مه‌ودای ده‌یان ساڵ ئەنجام دراون و به‌داخه‌وه‌ ئێستاشی پێوه‌ بێت ئه‌و پرۆسه‌ نه‌گریس و ماڵوێرانکه‌ره‌ هێشتا ‏به‌رده‌وامه‌.

?”ده‌ورانی بێ خه‌به‌ری” به‌ری ڕه‌نج و تێکۆشانی ماندوونه‌ناسانه‌ی سی ساڵی نووسه‌ری دڵسۆز ‏و ئه‌مانه‌تپارێز خوالێخۆشبو کاک “ڕه‌شید که‌یخه‌سره‌وی”ه‌ سه‌باره‌ت به‌ تاڵان و ‏کاولکردنی ئاسه‌واره‌ که‌وناره‌کانی ئێران به‌ گشتی و زێویه‌ و قه‌پڵانتو(قافڵانکێو) ی سه‌قز به‌ ‏تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌ستی تاڵانچی و دوژمنانی کۆن و تازه‌ی فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پوور و ‏شارستانییه‌ت و مێژووی کۆن و که‌ناری پڕ له‌ شه‌رف وشانازی و شکۆی نه‌ته‌وایه‌تیمان. ‌‏

?نووسه‌ری کۆچکردو به‌ زمانی پاراو و هه‌ست و خه‌یاڵی پڕ له‌ له‌ سۆز و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ‏ڕاستی روداو و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌که‌ بۆ ئێمه‌و جیل و نه‌وه‌کانی پاشه‌ڕۆژ ئه‌گێڕێته‌وه‌‌ و به‌ ‏ناخی کاره‌ساته‌که‌دا شۆڕمان ئه‌کاته‌وه‌ تا وه‌کو و له‌ گه‌ل خۆی هه‌ست به‌ ئێش و ئازاره‌کانی ‏ئه‌و تاڵان و کاولکاریه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ بکه‌ین که‌ به‌رانبه‌ر به‌ فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌ت و ‏مێژووی پڕ له‌ سه‌روه‌ری و شانازی نه‌ته‌وه‌ بن ده‌ست و غه‌در لێکراوه‌که‌مان ئه‌نجامدراوه‌، ‏به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قوڵایی کاره‌ساته‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ تاڵ و هه‌ست پڕووکێنه‌ که‌ مه‌ودایه‌ک بۆ ‏ئۆقره‌یی و ئاسووده‌یی شوعوور و خه‌یاڵی نه‌ته‌وایه‌تیمان ناهێڵێته‌وه‌. ‌‏ ‏

?نووسه‌ر پشت ئه‌ستووره‌ به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ و دیکۆمێنته‌ دانسقه‌ و سه‌لمێندراوه‌کان و ڕاشکاوانه‌ و ‏به‌ بێ هیچ ترس و دڵه‌ڕاوکه‌یێک پێمان ئه‌ڵێت که‌ : کۆشکی هێگمه‌تانه‌ و مه‌کۆی ده‌سه‌ڵات و ‏دادوه‌ری دیاکۆ و پایته‌ختی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ماد له‌ زێویه‌ بووه‌، پاڵه‌وان رۆسته‌م ‏پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی نه‌بوه‌ به‌ڵکو هه‌بوونی ئه‌و پاڵه‌وانه‌ له‌ جیهانی واقێعدا و به‌ هه‌مان ‏شێواز که‌ فێرده‌وسی له‌ شانامه‌که‌یدا باسی ئه‌کات سه‌لمێندراوه‌، ماده‌کان دا‌هێنه‌ری جاده‌ی ‏ژێر زه‌وی، کارگه‌ی کوتاڵ چنیین (پارچه‌ بافی) و پیشه‌ی زێڕنگه‌ری، تۆڕی بۆری کێشی ‏ئاو و حه‌مام و خه‌زێنه‌ و ده‌یان پیشه‌ و داهێنانی ترن.‏

?به‌ دڵنیاییه‌وه‌ یه‌که‌م کۆشکی دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهانی که‌ونار به‌ده‌ستی ماده‌کان ‏بونیاد نراوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌هرامی سه‌لاسه‌ی فیرعه‌ونه‌کانی میسر که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ‏کۆیله‌گه‌ری و به‌ خوێن و ئێسقانی ده‌یان هه‌زار کۆیله‌ و ڕه‌شوڕووتی لێقه‌وماو و برسی ‏بونیاد نرا ،کۆشکی دادپه‌روه‌ری هێگمه‌تانه‌ی ماد به‌ حه‌ز و ویستی دڵخوازانه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ‏ماد به‌ سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ر دیاکۆ بونیاد نرا تاوه‌کو ده‌ستی تاوانچی و تاڵانکه‌ران ببڕێت و ‏له‌و دادگایه‌دا تێکڕای دانیشتوانی کۆمه‌ڵگه‌ مافی به‌رانبه‌ریان هه‌بوه ‌و که‌س‌ له‌ که‌سیتر ‏هه‌ڵنه‌بوێردراوه‌ ، بێگومان یاساکانی دادوه‌ر دیاکۆ ئێستاشی پێوه‌ بێت یه‌ک له‌ ‏پێشکه‌وتوترین یاساکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌.‏

?خوێنه‌ری ئازیز، دیاره‌ پێنووسی نوقسان وئه‌ندێشه‌ی به‌رته‌سکی من ناتوانێت وه‌ک پێویست ‏باسی ئه‌و تاڵان و کاولکاریه‌ت بۆ بگێڕێته‌وه‌ ،هه‌ر بۆیه‌ داواکارم ئه‌مانه‌ و هه‌زاران ئێش و ‏ئازاری تاقه‌ت پڕووکێنیتر به‌ خوێنده‌وه‌ی کتێبه‌کانی نووسه‌ری ڕه‌حمه‌تی و کۆچکردو “کاک ‏ڕه‌شید که‌یخه‌سره‌وی” هه‌ست پێبکه‌ .‏

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *