خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / پڕۆژەی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ١٩٢٠- ٢٠١٠)

پڕۆژەی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ١٩٢٠- ٢٠١٠)

ناساندنی پڕۆژەی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ١٩٢٠- ٢٠١٠)؛ بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی نووسەر

ئەم پڕۆژەیە ۵۶۸۰ كتێبی تێدا ناسێنراوە و لە ۵۲۰۶ لاپەڕە پێكهاتووە و بەسەر ۱۲ بەرگ و بەشدا دابەشكراوە. پڕۆژەی “كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا” تایبەت كراوە بەو كتێبانەی لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۰- ۲۰۱۰دا، لەبارەی (كورد و كوردستان)ـەوە نووسراون.

بوار نوورەدین، لە پێناوی تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیەدا، بە درێژایی ۱۲ ساڵ، هەر دوو كتێبخانەی گشتیی سلێمانی و هەولێر و كتێبخانەی ۱۰ دەزگا و پتر لە ۴۰ كەسایەتی و چەند كتێبفرۆشێكیش گەڕاوە، پێشوودرێژ بووە و ڕەنجی زۆری بۆ كێشاوە، ناسنامە و ناوەرۆكی بۆ هەموو كتێبەكان ئامادە كردووە و بە پەراوێزیش، كۆد و ژمارەی زۆربەی كتێبخانەكانی، لەسەر كتێبەكان نووسیوە.

لەم پرۆژەیەدا، هەوڵی دروستكردنی شێوازێكی تایبەت دراوە لە ئامادەكردنی بیبلیۆگرافیادا، ئەویش سەرەڕای ئەو شێوازانەی پێشتر لە ئامادەكردنی بیبلیۆگرافیای كتێبی كوردیدا بەكارهاتوون، بایەخ بە (ناوەرۆك)ی كتێبەكانیش دراوە و وەك (ئامانج)ێكی سەرەكیی بیبلیۆگرافیاكان لەبەرچاو گیراوە، هەر كتێبێكیش ناوەرۆكی بۆ ئامادە نەكرابێت، ئەگەر ناونیشانی تێدا بووبێت، ناونیشانەكان كۆكراونەتەوە و بۆیان كراوە بە (ناوەرۆك)، ئەوانەشی ناونیشانیان تێدا نەبووە، بەشی ئەوەندەیان لەبارەوە نووسراوە، كە وەڵامی خوێنەر بدەنەوە.

پڕۆژەی ئەم بیبلیۆگرافیایە، واتە هەڵبژاردنی ئەم كتێبانە و دابەشكردنیان بەسەر چەند بەرگێكدا، مەبەست لێی كۆكردنەوەی سەرچاوەی ئەو زانست و زانیارییانەیە، كە بە (كورد) و (كوردستان)ـەوە پەیوەستن و لە ئەرشیڤی كتێبی كوردیدا هەبوون و پەیوەندییان بە كولتووری (كورد و كوردستان)ـەوە هەیە ، واتە هەر كتێبێك ئەگەر بە زمانی كوردیش نووسرابێت و پەیوەندی بەم دووانەوە نەبووبێت، فەرامۆش كراوە.

 پڕۆژەكە لەم بەرگ و بەشانە پێكهاتووە:

 بەرگی یەكەم: مێژوو و جوگرافیا- چاخ و سەردەمە مێژووییەكان تا یەكەم جەنگی جیهانی (١٩٢٥- ٢٠١٠)

 بەرگی دووەم: مێژووی هاوچەرخ (پڕۆسەی سیاسی، پێڕەو و پڕۆگرام و چالاكیی بزووتنەوە و حیزب و حكوومەتە كوردییەكان، ناوداران و بیرەوەری، جینۆساید، ژیاننامە، یادنامە، وتار، چاوپێكەوتن ۱۹۲۸- ۲۰۱۰)

 بەرگی سێیەم: ئەدەب (مێژوو، تیۆر، میتۆد، دەق، فەلسەفە، لێكۆڵینەوە، ڕەخنە، وتار، ژیاننامە و بیرەوەریی ئەدیبان، چاوپێكەوتن ۱۹۳۵- ۲۰۱۰)

 بەرگی چوارەم: زانستە مرۆڤایەتییەكان (مێژوو، فەلسەفە، بیر، كۆمەڵناسی، دەروونناسی، ئابووری، شارستانیی كۆمەڵایەتی، گەشتنامە، شار، هۆز، گوند، بیرەوەری، كەسایەتی، ڕێكخراوە جەماوەرییەكان ۱۸۶۰- ۲۰۱۰)

 پاشكۆی زانیارییە گشتییەكان: سروشت، كشتوكاڵ، پیشەسازی، تەلارسازی (۱۹۳۵- ۲۰۰۹)

 بەرگی پێنجەم: ڕاگەیاندن (١٩٧٠- ٢٠١٠)

 بەرگی شەشەم: ئایینەكان (١٩٢٥- ٢٠١٠)

 بەرگی حەوتەم: زمان (١٩٢٠- ٢٠١٠)

 بەرگی هەشتەم: هونەر (١٩٣٤- ٢٠١٠)

بوار نوورەدین سابیر

ساڵی ۱۹۶۲ لە شارۆچكەی قەڵادزێ‌ لەدایك بووە. سەرەتای هەشتاكان دەستی بە نووسین كردووە و یەكەم بەرهەمی بە ناوی خوازراوی (كارا)، لە ژمارە سێی گۆڤاری قەندیل (ساڵی ۱۹۸۷ لە شاخ) بڵاوبووەتەوە. ساڵانی ۲۰۰۲- ۲۰۱۲ لە ئینستیتیوتی كەلەپووری كورد كاری كردووە، چەند ساڵێك هاوكاری بنكەی ژین بووە، لە ۲۰۱۳ تا ئێستا بەرپرسی (ئەرشیڤی بڵاوكراوەكان)ی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە، ساڵانی ۲۰۱۴- ۲۰۱۸، ئیدیتۆری پڕۆژەی ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای سلێمانی بووە. دەیان بابەت، لێكۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای تایبەتی بڵاوكردووەتەوە، كاری ئیدیت و پێداچوونەوەی بۆ زۆرتر لە ۱۰۰ كتێب كردووە.

تا ئێستا ئەم كتێبانەی چاپکراون:

هاواری دڵ- ژیان و بەرهەم و گۆرانییەكانی هونەرمەند مەزهەر خالقی

۱- هاواری دڵ- ژیان و بەرهەم و گۆرانییەكانی هونەرمەند مەزهەر خالقی: ماوەی ۲۰ ساڵ دەستنووسەكەی هێناوە و بردووە، ساڵی ۱۹۸۹ ڕەزامەندی ڕەقابەی بەغدای وەرگرتووە، لەبەرئەوەی لە لایەن (خەبیری سیاسیی)ـەوە (حذف)ی زۆری تێدا كراوە، چاپی نەكردووە. یەكەم چاپی ساڵی ۱۹۹۹، شەشەم چاپ، ٢٠١٦.

۲- دەنگی مێینە لە گۆرانی فۆلكلۆری كوردیدا، بڵاوكراوەی ئنستیتیوتی كەلەپووری كورد بە هاوكاری ڕێكخراوی نەرویژی (Norwegian Peopele,s Aid “N.P.A.”)، چ(شڤان)، سلێمانی، ٢٠٠٤. هەر لەو ساڵەدا وەك یەكێك لە كتێبە خەڵاتكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەستنیشان كراوە.

۳- بیبلیۆگرافیای كتێبی فۆلكلۆری كوردی ۱۸۶۰- ۲۰۰۴، پێشەكی و پێداچوونەوە: د.عیزەددین مستەفا ڕەسووڵ، بڵاوكراوەی ئنستیتیوتی كەلەپووری كورد، چ(شڤان)، سلێمانی، ۲۰۰۴٫

۴- ڕەدووكەوتن لە كەلتووری كوردیدا، بڵاوكراوەی ئنستیتیوتی كەلەپووری كورد بە هاوكاری ڕێكخراوی نەرویژی (N.P.A.)، چ(شڤان)، سلێمانی، ۲۰۰۵٫ چاپی دووەم، چ(ئاراس)، هەولێر، ۲۰۰۷٫

۵- میر عەبداڵخانی بدلیس- بلیمەتێكی فەرامۆشكراو لە مێژووی كورددا… بڵاوكراوەی مەكتەبی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك)، چ(حەمدی)، سلێمانی، ۲۰۰۷، چاپی دووەم، چ(شڤان)، سلێمانی، ۲۰۰۸٫

۶- زەینەب یاش و حیلمی ئاكیۆڵ، ئەز ئایشەشانم، (وەرگێڕانی ژیاننامە بۆ كرمانجی خواروو: بوار نوورەدین)، ڕیزبەندكردنی مەقام و نووسینەوەی نۆتەكان: كاوە فەقێ‌ زادە، ئنستییوتی كەلەپووری كورد، چاپی یەكەم، چ: ئاراس، هەولێر، ۲۰۰۹٫

۷- ئەستێرەی سوور (تۆمارێك لە خەباتی نهێنی ڕێكخستنەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان لە ناوچەی پشدەر ۱۹۷۸- ۱۹۹۱/ گرێدانەوەی بەشێك لە ڕێكخستنەكانی “ی.ن.ك” دوای ئەنفال ۱۹۸۸-۱۹۹۱)، پێشەكی: فەرید ئەسەسەرد، بەرگی یەكەم و دووەم، بڵاوكراوەی مەكتەبی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك)، چ(حەمدی)، سلێمانی، ۲۰۰۹، چاپی دووەم (بە یەك بەرگ چاپكراوە)، چ(كارۆ)، سلێمانی، ۲۰۱۱٫

۸- إمارە بدلیس والأمیر عبدال خان البدلیسی فی كتاب أولیا جـلبی الـسیاحتنامە- دراسە تحلیلیة، تألیف: بوار نورالدین، ترجمه الی العربیة: علی شمدین، من منشورات دار سردم للطباعة والنشر، مط: سردم، ۲۰۱۱٫ چاپی دووەم، بڵاوكراوەی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، چ: كەمال، سلێمانی، ۲۰۱۲٫

۹- بیبیلیۆگرافیای ناسێنراو و پۆلێنكراوی كتێبی تایبەت بە كورد و كوردستان، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ۲۰۱۲٫

۱۰- تەها كەریمی- ئەفسانەی سپیدارێك، بڵاوكراوەی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، چ(كەكۆن)، سلێمانی، ۲۰۱۳٫

شێركۆ بێكەس- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا

۱۱- شێركۆ بێكەس- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا، چاپی یەكەم ۲۰۱۳، چاپی دووەم ۲۰۱۴، چاپی سێیەمی فراوانكراو ۲۰۱۸، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی.

۱۲- خەباتی براكان- كورتەیەك لە ژیانی شەهید (عوسمان قەڵادزێ‌)یی و بنەماڵەكەیان، بڵاوكراوەی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، چ(شڤان)، سلێمانی، ۲۰۱۳٫

۱۳- بنكەی گەلاوێژ- مێژوو و بیبلیۆگرافیای چالاكی و بەرهەم، بڵاوكراوەی ۱۷مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، چ(دلێر)، سلێمانی، ۲۰۱۳٫ چاپی دووەم، بڵاوكراوەی ۲۱مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، چ(حەمدی)، سلێمانی، ۲۰۱۸٫

۱۴- عەلائەددین سەجادی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا، بڵاوكراوەی یەكێتیی نووسەرانی كورد- لقی سلێمانی، چ(دیلان)، سلێمانی، ۲۰۱۳٫

۱۵- بیبلیۆگرافیای كتێبی كوردی- بەرگی یەكەم: مێژوو و جوگرافیا، بڵاوكراوەی ئەكادیمیای كوردی، چاپی یەكەم، چ(حاجی هاشم)، هەولێر، ۲۰۱۴٫

۱۶- مام جەلال تاڵەبانی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا، بڵاوكراوەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، چ(پیرەمێرد)، سلێمانی، ۲۰۱۴٫

۱۷- ڕەدووكەوتن لە توێژینەوەیەكی ئەكادیمیدا- هەڵەی لۆژیكی، زانستی، شاردنەوەی سەرچاوە و پلەیجرزم لە توێژینەوەیەكی (م.عیزەت فەتاح حەمەساڵح)دا- خوێندنەوەیەكی ڕەخنەگرانە، بڵاوكراوەی یەكێتیی ژنانی كوردستان، چ(كارۆ)، سلێمانی، ۲۰۱۶٫

۱۸- ئیبراهیم ئەحمەد- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا، بڵاوكراوەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك، تاران، چ(جەنگەڵ)، ۲۰۱۶٫

کورد و کوردستان، بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە کتێبی کوردیدا

۱۹- پڕۆژەی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ۱۹۲۰- ۲۰۱۰)، كە ۱۲ بەرگ و ۵۰۲۶ لاپەڕەیە، تاران، ۲۰۱۶٫

۲۰- مەسعوود محەممەد- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۷۲- ۲۰۱۶، بڵاوكراوە و دیاریی ئەكادیمیای كوردی بۆ كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی یادی پانزە ساڵەی كۆچی دوایی مەسعوود محەممەد- زانكۆی كۆیە ۱-۲/ نیسانی ۲۰۱۷، چ(زانكۆی سەڵاحەدین)، هەولێر، ۲۰۱۷٫

۲۱- محەممەدی مەلا كەریم- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۵۸- ۲۰۱۵، بڵاوكراوەی دەزگای دواڕۆژ، چ(كەكۆن)، سلێمانی، ۲۰۱۷٫

۲۲- (لەگەڵ ڕێبوار سەدرەدین)، بیبلیۆگرافیای زنجیرەی كتێبی سەردەم ۱۹۹۸- كۆتایی ۲۰۱۸، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ۲۰۱۸٫

۲۳- بیبلیۆگرافیای گۆڤاری سلێمانی- لە ژمارە یەكی حوزەیرانی ۲۰۰۰ تا ژمارە ۱۹۰ی كۆتایی ۲۰۱۸، خەرجیی لەچاپدان لە بودجەی پڕۆژەی (سلێمانی: پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان) كێشراوە، چاپی یەكەم- چاپخانەی بینایی، سلێمانی، ۲۰۱۹٫

۲۴- جەمال عەبدول- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹٧۸- ۲۰۱٨، چ(بینایی)، سلێمانی، ۲۰۱٩.

۲۵- پیرەمێرد- بیبلیۆگرافیای کتێب، نووسین و وەرگێڕان ١٩٠٨- ٢٠١٨/ بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە کتێبی كوردیدا ١٩٣٩- ٢٠١٠، چ(پیرەمێرد)، سلێمانی، ٢٠١٩.

۲۶- بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی، بەرگی یەکەم: تیپەکانی شانۆ ١٩٤٩- ١٩٩١، بە هاوکاریی بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان، تاران- ئێران،  ٢٠٢٠.

۲۷- بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی، بەرگی دووەم: پەیمانگەی هونەرە جوانەکەنی سلێمانی ١٩٨٢- ٢٠١٧، بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی، تاران- ئێران، ٢٠٢٠.

۲۸- بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی، بەرگی سێیەم: تیپەکانی شانۆ ١٩٩١- ٢٠١٨، بە هاوکاریی بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان، تاران- ئێران، ٢٠٢٠.

 

ئەو كتێبانە كاری لەسەر كردوون و بڵاونەكراونەتەوە:

١- پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای بڵاوکراوەکانی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی (ی.ن.ک.) و ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر ١٩٩٨- ٢٠٢٠ کە ١٢ بەرگ و نزیکەی ٤٥٠٠ لاپەڕەیە.

٢-ئامادەکردنی پڕۆژەیەک که نزیک بە ٣٠٠٠ لاپەڕە، کە شەش کتێبیان وەک (ئامادەکردن)یش ناوی لەسەریان نووسراوە.

٣-نەوشیروان مستەفا ئەمین- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۷۱- ۲۰۱۵٫

٤- بیبلیۆگرافیای شاعیرانی كلاسیكی كورد، ۲ بەرگ.

٥- مەحموود مەلا عیزەت- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا…

٦- د. جەمال نەبەز- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا…

چەند خەڵاتێكی هەیە:

  • خەڵاتی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە بۆنەی هەڵبژاردنی كتێبی دەنگی مێینە لە گۆرانیی فۆلكلۆری كوردیدا، بە باشترین كتێبی ساڵی ۲۰۰۴، لە بواری هونەریدا ۲۳/۴/۲۰۰۴٫
  • خەڵاتی مەدالیای ئاڵتونیی ڕێوڕەسمی یادی پەنجا ساڵەی كۆچی دوایی یەكەم مەلیكی كوردستان- شێخ مەحموودی حەفید ۲۳- ۲۵/۱۲/۲۰۰۶، بە پێشكەشكردنی لێكۆڵینەوەیەك.
  • خەڵاتی ڕێزلێنانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ٢٠١٣.
  • خەڵاتی ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ۲۳/۴/۲۰۱۶٫
  • خەڵاتی ئەكادیمیای كوردی ۳/۱۰/۲۰۱۶، وەك ئامادەكاری فراوانترین پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای كتێبی كوردی.
  • خەڵاتی پیرەمێرد ۲۱/۳/۲۰۱۷٫
  • خەڵاتی كتێبخانەی زانكۆی سلێمانی ۲۳/۴/۲۰۱۷، وەك ئامادەكاری فراوانترین پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای كتێبی كوردی، كە خزمەتی بە مێژووی كورد و كوردستان كردووە.
  • خەڵاتی ۲۱مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، لە بەرامبەر ئامادەكردنی كتێبی (بنكەی گەلاوێژ- مێژووی دامەزراندن و بیبلبیۆگرافیای چالاكی و بەرهەم، چاپی دووەم)، ۷/۴/۲۰۱۸٫
  • خەڵاتی پارێزگای دهۆك، لە بەرامبەر بەشداریكردنێكی خۆبەخشانە لە پرۆژەی ئینسكلۆپیدیای پارێزگای دهۆك ۱۲/۴/۲۰۱۸٫
  • ڕێزلێنانی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ ۱۰/۷/۲۰۱۸٫
  • ڕێزلێنانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی ۱/٨/۲۰۱٩.
  • خەڵات و ڕێزلێنانی یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی سلێمانی ٢٦/٩/٢٠١٩.
  • خەڵاتی یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی سلێمانی ٢٥/٢/٢٠٢٠.
  • خەڵاتی دیداری تاهیر بەگی جاف ١٢- ١٢/١٠/٢٠٢٠.
  • زانکۆی وان لە بەرامبەر بەشداریکردن لە سیمپۆزیۆمی ئەحمەدی خانی ٢٢- ٢٣/٥/٢٠٢١.
  • ڕێزلێنانی بنكەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ١١/١٢/٢٠٢١.

 

دەیان بیبلیۆگرافیای ئامادەكردووە و لە گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا بڵاوكراونەتەوە، وەك:

۱- بیبلیۆگرافیای كتێبی فۆلكلۆری كوردیی ناوچەی هەولێر: بوار نوورەدین ۱۹۵۵- ۲۰۰۵، ئینسكلۆپیدیای هەولێر- فۆلكلۆر، بەرگی ۹، ئامادەكردن: لیژنەی باڵای ئینسكلۆپیدیا، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی بەدرخان، چاپی یەكەم، چ(گرین گالۆری)، لوبنان، ۲۰۰۹٫

۲- كورتە بیبلیۆگرافیایەك دەربارەی كتێبی ئەفسانەیی لە فۆلكلۆریی دیالێكتی كرمانجی خواروودا ۱۹۸۴- ۲۰۰۳، ڕۆژنامەی كۆمەڵ، ژمارە ۴۲۴ی ۲۲/۵/۲۰۱۰، پاشكۆی سەروا، ژمارە ۳، ل۶-۷٫

۳- ئەمین زەكی بەگ لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا ۱۹۴۸- ۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۷۳، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ۲۰۱۳، ل۶۵- ۶۹٫

۴- بیبلیۆگرافیای بەرهەمەكانی محەممەد ئەمین زەكی بەگ ۱۹۲۸- ۲۰۱۱ (كوردی، عەرەبی و توركی)، ڕۆڤار، ژمارە ۷۳، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ۲۰۱۳، ل۷۰-۷۵٫

۵- بیبلیۆگرافیای (كوردی)ی شاعیر (مستەفا بەگی ساحێبقڕان) لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا ۱۹۵۲- ۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۷۵، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ۲۰۱۳، ل۳۸-۴۱٫

۶- بیبلیۆگرافیای (سالم)ی شاعیر (عەبدولڕەحمان بەگی ساحێبقڕان) لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا ۱۹۳۹- ۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۷۷، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ۲۰۱۳، ل۸-۱۳٫

۷- شێركۆ بێكەس- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۵۶- ۲۰۱۳، ڕۆڤار، ژمارە ۷۶، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، چ(سەردەم)، ۲۰۱۳، ل۲۴- ۲۸٫

۸- بیبلیۆگرافیای (د.عیزەدین مستەفا ڕەسووڵا) لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا ۱۹۳۴- ۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۷۸، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ۲۰۱۴، ل۱۴- ۱۹٫

۹- شكوور مستەفا- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا ۱۹۶۹-۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۸۰، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ۲۰۱۴، ل۱۰-۲۱٫

۱۰- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی ڕاپەڕینی ساڵی ۱۹۹۱، لە كتێبی كوردیدا ۱۹۹۱- ۲۰۱۰، كتێبنامەی ڕاپەڕین- پاشكۆی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ژمارە ۶۳۰۹، ۱۸/۲/۲۰۱۴٫

۱۱- د.كەمال فوئاد- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۷۲- ۲۰۱۰، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ژ۶۵۶۵، ۲۸/۱۲/۲۰۱۴٫

۱۲- مەولەوی تاوەگۆزی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۳۵- ۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۸۱، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ، ل۶۴-۷۹٫

۱۳- قانیع- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۶۹- ۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۸۲، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ، ل۶۱- ۶۸٫

۱۴- ڕەفیق حیلمی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۳۴- ۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۸۵، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ، ل۸۶-۱۰۳٫

۱۵- شێخ نووری شێخ ساڵح- بیبلیۆگرافیا و پێڕستكاری لە كتێبی كوردیدا ۱۹۵۶- ۲۰۱۰، ڕۆڤار، ژمارە ۸۸، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ل۱۳۶-۱۴۰٫ هەروەها ماڵپەڕی (ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی خاك)، ۲۰۱۵٫

۱۶- ئەكرەم قەرەداغی- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی نووسینەكانی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۹۹- ۲۰۰۹، ڕۆڤار، ژمارە ۹۱، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ل۴۸-۵۷٫

۱۷- د.جەمال ڕەشید، ژ۷۱۵۱، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ۲۳- ۲۴/۱۲/۲۰۱۶٫

۱۸- د.كوردۆ عەلی، ژ۷۱۵۱، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ۲۳- ۲۴/۱۲/۲۰۱۶٫

۱۹- پەیماننامەی سایكس بیكۆ، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ژ۶۹۶۲، ۴/۵/۲۰۱۶٫

۲۰- پارێزگای دهۆك- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۳۷- ۲۰۱۶، ئینسكلۆپیدیا پارێزگەها دهۆكێ‌، بەرگی ۶، توركیا، ۲۰۱۷، ل۴۸۵- ۵۵۳٫

۲۱- ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۹۲- ۲۰۱۰، پاشكۆی ژمارە ۷۱۶۶ی ۱۲/۱/۲۰۱۷ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌.

۲۲- مستەفا پاشا یاموڵكی بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۳۹- ۲۰۱۰، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ژ۷۱۸۸، ۷/۲/۲۰۱۷٫

۲۳- ئیحسان نووری پاشا- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە پڕۆژەی كورد و كوردستاندا، ژ۷۲۲۹ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ۳۱/۳ و ۱/۴ی ۲۰۱۷٫

  • كارەساتی ۲۴/۴ لە پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای كورد و كوردستاندا، ژمارەی ۲۴/۴/۲۰۱۷ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌.

۲۵- ڕۆژی جیهانیی ژنان- ڕۆژنامەی ژیانەوە، ۸/۳/۲۰۱۷٫

۲۶- عەبدوڵڵا گۆران- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۳۹- ۲۰۱۰، گۆڤاری كۆچ، ژ۲۴، بەهاری ۲۰۱۷، ل۲۷۱- ۲۷۹٫

۲۷- بە هاوبەشی لەگەڵ “مۆفەق میراودەلیدا”، مومتاز حەیدەری- پیاوێك لە ناو دڵی كتێبدا، مومتاز حەیدەری، حەیدەرنامە ۲، هەولێر، چ(ڕۆژهەڵات)، ۲۰۱۸، ل۸۴۲- ۸۷۶٫ “ئەم دوو بیبلیۆگرافیایەم بۆ ئامادەكردووە: بیبلیۆگرافیای لە پڕۆژەی كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ۱۹۷۵- ۲۰۰۶ و مومتاز حەیدەری پێڕستی لە پڕۆژەی كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ۱۹۷۸- ۲۰۱۰٫”

۲۸- بوونی ئافرەت و كێشە و گرفتەكانی لە كتێبخانەی كوردیدا ۱۹۲۷- ۲۰۱۰، هاوكاریی (پڕۆژەیەكی ڕێكخراوی گەشەپێدانی بەهرەی ژنان)ی پێ‌ كراوە.

۲۹- ئەحمەد موختار بەگی جاف- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ۱۹۴۱- ۲۰۱۰، كاروان عوسمان خەیات، كۆبەرهەمی ئەحمەد موختار جاف، ئێران، ۲۰۱۹، ل۳۴۲- ۳۵۱٫

۳۰- بیبلیۆگرافیای شێخ سەلام، كاروان عوسمان خەیات، بەرهەمەكانی شێخ سەلام، بەرگی سێیەم، ئێران ۲۰۱۹، ل۹۱- ۹۷٫

۳۱- بیبلیۆگرافیای کتێبی بیرەوەری لە کتێبی کوردیدا ١٩٦٠- ٢٠١٠، گۆڤاری خاڵ، ژمارە ٢٧، شوباتی ٢٠٢٠، ل١٦- ٣٤.

٣۲- بیبلیۆگرافیا، گۆڤاری خاڵ، ژمارە ٢٨، ئایاری ٢٠٢٠، ل١٤٩- ١٥٥.

٣٣- نالی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە پڕۆژەی “كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ۱۹۵۲- ۲۰۱۰، گۆڤاری خاڵ، ژمارە ٣٠، تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ل١٦٦- ١٧٩.

هەروەها دەیان بیبلیۆگرافیای تری ئامادەکردووە، کە هەندێکیان بڵاویش کراونەتەوە و هەندێکیشیان تەنها بۆ چەند مامۆستا و نووسەرێك ئامادەكراون و بڵاونەكراونەتەوە.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئێوارە کۆڕەکەی مەریوان و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی کتێبی مۆنادۆلۆژیی دەق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *