خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «هەژار لە لووتکەدا» بڵاوکرایەوە

کتێبی «هەژار لە لووتکەدا» بڵاوکرایەوە

کتێبی «هەژار لە لووتکەدا» بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: هەژار لە لووتکەدا، فەرەیدوون حەکیم زادە، نەشری ڕاژە، ساڵی چاپ ۱۳۹۹.

فەرهەنگ، هونەر، ئەدەب و … هتد، بەشێکی گرینگ لە ژیانی کۆمەڵایەتی هەر گەلێکن. هەروەها ناسین و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەرهەمی لێکۆلەران و نووسەران و کەسایەتییه فەرهەنگییەکان گرینگییەکی تایبەتی هەیە بۆ ناساندنی کۆمەڵگا و لایانە جۆراوجۆرەکانی و هەروەها ئاگادار بوون لە چۆنییەتی پێشکەوتنی بواری زانستی و فەرهەنگی ئەم گەلەدا.

کتێبی هەژار لە لووتکەدا، بەرهەمێکی گردوکۆیه لەسەر چالاکی و تێکۆشانی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی مامۆستا هەژار، فەرەیدون حەکیم‌زاده دوای نزیک به حەوت ساڵ بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە توانیوییەتی ۲۴ وتار، ۷ وتووێژ، ۲۲ نامه، ۱۰ پێشەکی بۆ کتێبی نووسەران و چەندین نووسراوەی تر لە مامۆستا هەژار کۆ بکاتەوە که مامۆستا هەژار بە درێژایی تەمەنیان نووسیوییەتی، دوای بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار ئەم کتێبه دەتوانێ گرینگ‌ترین بەرهەم بێت بۆ ناسینی بیر و هزر و کەسایەتی هەژار موکریانی

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێیت: باسکردن لەسەر ژیان و بەسەرهات و بەرهەمی گەورە مەزنانی وڵاتانی تر و خۆمان، ناچارت دەکا خۆت بخەیتە ناو ڕووداو و ویستە تاکی و کۆیەکانی ئەو کۆمەڵگایە کە تێی¬دا ژیاون و دەژین. دەتهەوێ بزانی بۆ میللەتی ئێمە ئاوا تەریک ماوەتەوە و مێژوو و سیاسەتی نەچۆتە ڕیزی مێژوو و سیاسەتی وڵاتانی پێشکەوتوو؟ بۆ زانینی ئەم خەسارە گەورەیە لە درێژایی و پانتایی زەمەن دا، دەبێ بزانێن بۆ ڕابردووانمان لە نووسین و ڕۆشنگەری دا هێندە حەیا بە خۆ بوون؟ بۆ لە نووسینەوەی زۆر ڕووداو و تەنانەت سەرگوریشتەی خۆیان، خۆیان بواردووە؟ متمانەیان بە خۆ بووە؟ یا هێندە خۆ بەکەم زان بوون کە تاویان نەداوەتە قەڵەم تا تاقە دێڕێک بنووسن بۆ داهاتووان کە بیخەینە سەر برینمان و ساڕێژکەرەوەی زامەکانمان بێ و کەلێنە فەرهەنگی و کلتووری و هتدی پێ پڕ کەینەوە. ئەز بۆ پۆلین کردنی هۆکارەکانی ئەم خەسارە بە زانستی کڵۆڵم هانا دەبەمە بەر سێ فاکتەری «زەمەن ، شوێن و حوکومەت» . لێرەدا ئەوەش بڵێم من ناڵێم مێژوو نەنووسراوەتەوە، بەڵکوو باس لە کەماسییەکانی نەنووسرانی باشتر و بە پێزتری ژانڕە ئەدەبی، فەرهەنگی و سیاسی لای خۆمان دەکەم. چەند هۆکار هەن بۆ ئەم خەسارە:

١- باو نەبوونی نووسینی سەرگوریشتە و مێژوو و بایەخ نەدان بۆ ڕاگرتنی ئەو بەشە لە ساڵ و زەمانان.

٢- زاڵ بوونی فەرهەنگ گەلی جۆراوجۆر بەسەر هەیمەنەی نووسەر و ڕۆشنبیر و دەروەستانی خۆماڵی. وەک: فەرهەنگی زاڵی زمانی عەڕەبی، تازی و خەریک بوون بە شتگەلی ناپەیوەندی بە چەرمەسەرییەکانی میللەتی خۆی.

٣- شەڕ و کێشەکانی ناوخۆ و دەرەوە و چەشنی ڕوانینی حوکماتەکان بۆ ڕەوتی ڕۆشنبیری و نووسین و تێک شکاندنیان یا لایەنگیریان، بە گشتی شوێن دانەر بووە و هەیە.

٤- پشتیوانی نەکردنی جەماوەری دەست¬ڕۆیشتووی ئەو شوێنەی کە نووسەر لێی دەژی.

ئەوانەو چەند هۆکاری تاکییش بوونە لەمپەر لەسەر ڕێگای بەربەست کردنی ڕەوتی سەقافەت و ڕۆشنبیری لە وڵاتی ئێمە، بۆیە تەنانەت نەمانتوانییوە لەسەر مێژووی ٧٠ یا ٨٠ ساڵ لەمەو پێشمان یەک هەڵویستیمان هەبێ. بۆی هەیە خوێنەری ئەم دێڕانە، بەشی تاکیی و دەروونی تاکە سوارانی کاروانی ڕۆشنبیری لە کوردستان و باقی وڵاتان، کە سووکە باسێکم لێکرد لای گرینگ نەبێ، بەڵام ئەگەر بمانهەوێ وردبینانە بچینە ناو باس و خواس لەسەر هۆکارە دەروونییەکان، بۆ نەنووسینەوەی زۆر لە ژانڕە ئەدەبی و سیاسی و فەرهەنگییەکانی ئێمە لە لایەن گەورەکانمان، دەبی لایەنی دەروونیش ڕەچاو کەین.

وەختە تا بە هێزو ورەیەکی لەبڕان نەهاتوو، خۆمان بخەینە ڕیزی کاروانی خۆش¬ئاژۆی بیرمەندانی گۆی زەوی و لایەنگری دەمارگرژانە و دوور لە ئینساف لە ڕابردوو، تووڕ دەین. تا چی دی لاپرەسەنی و حەلابەختەکی مێژوو و دیرۆک و فەرهەنگی ئەم میللەتە کۆنینە ئاڵووێر نەکرێ و نەکەوێتە بازاری موزاییدە.

فەرەیدوون حەکیم‌زاده کوڕی عەبدولڵا ساڵی ۱۳۴۷ لە شاری سەردەشت لە دایک بووه، له ساڵی ۱۳۷۸ لیسانی علومی تەربیەتی( زانستی پەروەردە) وەرگرتووە.

حەکیم‌زاده لە ساڵی ۱۳۷۰را دەستی کردووە بە چالاکی فەرهەنگی و نووسین، و دەیان وتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاو کراوەتەوە.

فەرەیدوون حەکیم زادە

بەرهەمەکانی فەرەیدوون حەکیم‌زاده بریتن لە :

۱- درک و داڵی ئەلجەزایر/ وەرگێڕان

۲- سردشت در آینه‌ی اسناد تاریخی/ لێکۆڵینەوە

۳- ناوی جوانی کوردی/کۆکردنەوە

۴- ساوجبلاغی موکری، مهاباد در آینەی اسناد تاریخی/لێکۆڵینەوە

۵- سێ پیاوی سەیر و سەمەرە/وەرگێڕان

۶- ویلهێلم لیتن لە کوردستان ۱۹۱٥/وەرگێڕان

۷- هەژار لە لووتکەدا/لێکۆڵینەوە

٨- بەرهەمەکانم/کۆی وتارەکانی نووسەر تا ساڵی ۱۳۹٤ی هەتاوی

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *