ناساندنی کتێبی «عیرفان و ژیان؛ ڕوانگه‌یه‌كی ته‌ئویلی بۆ شیعری مه‌حوی»
پێناسەی كتێب: «عیرفان و ژیان؛ ڕوانگه‌یه‌كی ته‌ئویلی بۆ شیعری مه‌حوی»، پ.د. یادگار له‌تیف شاره‌زووری، چاپەمەنی خانەی ڕێدار، هەولێر ۲۰۲۰.
پ. د. یادگار له‌تیف شاره‌زووری
دونیابینیه‌كی قوڵ و خۆ نهخزانه ناو چه‌مكه سواو و چهقبستووهكانی رۆژگاره‌وه؛ له دوو توێی ده‌ربڕینێكی ئێستاتیكایی به‌رز و باڵادا؛ له هه‌ره تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌كانی تێكسته شیعریه‌كانی مه‌حوین، كه له چوار چێوه‌ی روانگه‌یه‌كی مرۆڤ دۆستی و عیرفانی و به‌رچاو روونیهكی ئه‌ده‌بی زیندوودا نمایش كراون. له‌م سۆنگه‌یه‌وه توێژه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و ره‌هه‌ند و به‌ریه‌ك كه‌وتنانه بخاته روو، كه مه‌حوی له چالاكیه داهێنهرانهكهیدا له دژی عه‌قڵی چه‌قبه‌ستووی باو دایمه‌زراندووه و عیرفان و ژیانی پێكه‌وه گرێداوه؛ عیرفانێكی تواوه له ژیاندا و ژیانێكی ئاوێزان بوو به خۆشویستنی خودا؛ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه داده‌به‌زێت بۆ به‌نده‌كانی خودا و له پێناویان‌دا دژ به ره‌وتی باوی چه‌قبه‌ستوو ده‌جه‌نگێ.
مه‌حوی به‌و پێیه‌ی زانایه‌كی عاریف بووه له‌وه تێگه‌یشتووه كه مرۆڤ پێكهاتووه له دوو لایه‌نی به‌یه‌كدا چووی ئۆرگانی و رۆحی، كاركردن له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نه‌كه پێكه‌وه؛ مه‌رجی گه‌شه‌سه‌ندی مرۆڤ و پاراستنیه‌تی له هه‌موو جۆره لادانێك و كۆیله بوونێك، ئه‌مه‌ش دێته دی له رێگای هه‌ردوو چه‌مكی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی زه‌وی و جێنشینی تێیدا، كه به های مرۆڤ دۆستی و چاكه كاری ماكی بوونیه‌تی.
مه‌حوی له شیعره‌كانیدا له‌گه‌ڵ دوو كایه‌ی سه‌ره‌كی پێكه‌وه گرێدراودا هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه؛ یه‌كه‌میان لایه‌نی ئێستاتیكایی په‌تیه، كه توانیویه‌تی له رێیه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌قی ئاست به‌رزی زمان پاراوی پڕاوپڕ له به‌های هونه‌ری پێشكه‌ش بكات. دووه‌میان لایه‌نی بابه‌تیه كه له رێگایه‌وه ژیان دۆستیهكهی به‌رجه‌سته كردووه و له چوارچێوه‌ی ئاسته ئێستاتیكاییه به‌رزه‌كه‌یدا؛ په‌یامی وریا كه‌ره‌وه و به‌رچاو روونی بۆ خۆێنهرهكانی ناردووه.
ژیان دۆستی و ئاوێته‌بوون به ره‌هه‌نده هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ژیان؛ وای له مه‌حوی كردووه پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی تێكسته شیعرییه‌كانی ته‌رخان بكات بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی عه‌قڵی دۆگمای خۆسه‌پێنه‌ر، كه به‌ناوی ئاینه‌وه ویستوویه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی به ده‌ست بهێنێت و ئاین بكاته راڕه‌وی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی خۆی؛ له‌و كاته‌ی كه كۆمه‌ڵگه دووچاری دووفاقیی و داڕمانێكی گه‌وره بووبوویه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی چین و توێژی به‌ناو زاهید و واعیز و سۆفی و شێخه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خودی خۆی ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌و چینه بووه، به‌ڵام ئه‌مه وای لێنه‌كردووه كه په‌رده هه‌ڵنه‌ماڵێت له‌سه‌ر لادانه‌كانیان، به‌ڵكو به هۆی دڵسۆزیی و تواناداری زانستییه‌وه توانیوه‌تی خۆی داماڵێت له ره‌وتی باوی چه‌قبه‌ستوو، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مه‌حوی عارفێكی مه‌زن بووه، له هه‌مان كاتدا زانایه‌كی گه‌وره‌ش بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه عارفی و رۆچوون له خۆشه‌ویستی خودادا بێ پشت به ستن به زانیاری دروست و ته‌واو نایه‌ته دی، گرێدانی لایه‌نی زانست و لایه‌نی عیرفان و خۆشویستنی خودا وای لێكردووه كه زانایه‌كی راستگۆی مرۆڤ دۆستی ژیان دۆست بێت. ئه‌م فره ره‌هه‌ندیه؛ تێكسته شیعرییه‌كانی مه‌حوی وا لێده‌كات چه‌ندین خوێندنه‌وه هه‌ڵبگرێت و له چه‌ندین روانگه‌وه شه‌ن و كه‌وی ده‌قه‌كانی بكرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت كه جگه له به‌رز و باڵایی ده‌ربڕین؛ شیعره‌كانی مه‌حوی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشی ده‌ستنیشان كردووه و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی عه‌قڵی چه‌قبه‌ستووی به كلیلی چاره‌سه‌ر داناوه بۆ كێشه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگا.
قوڵی و ئاست فره‌یی و روانگه‌ی هه‌مه چه‌شنه و بوار هێشتنه‌وه بۆ خوێنه‌ر، له‌هه‌ره تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌كانی شیعری مه‌حوین، كه له رێیه‌وه هه‌وڵی داوه دونیا بینی خۆی نمایش بكات و به گژ لادانی فیكری و عه‌قڵی چه‌قبه‌ستووی باودا بچێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ژێرخانه عیرفانیهكهی؛ به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، تین و جوان بینی و رۆح باڵایی عیرفانی وه‌گه‌ر خستووه بۆ سود گه‌یاندن به واقیعی ژیا‌و له ئاسته جیاوازه‌كانیدا.
ئاراسته‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئاراسته لێكۆڵینهوهییهكانی پاش مۆدێرنه‌وه، كه به ته‌نها خۆی نابه‌ستێته‌وه به ره‌هه‌ندی زمانه‌وانی و جوانی ره‌وانبێژی ده‌قه‌وه، به‌ڵكو ئه‌ده‌ب وه‌ك گوتارێكی هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی راشكاو و په‌نهان ته‌ماشا ده‌كات، گوتاری ئه‌ده‌بی له به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دروستكردنی هۆشیاری، بێبه‌ش ناكات. به‌ڵكو له ناو بواره ئێستاتیكاییهكهدا ئه‌ده‌ب ڕۆڵ و به‌رپرسیارێتی باشانه‌ی هه‌یه له‌ڕووی ده‌سته‌مۆكردنی كۆمه‌ڵگا و هێشتنه‌وه‌ی باڵا ده‌ستی بژراده باڵاده‌سته‌كاندا ڕاده‌وه‌ستێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه؛ به‌هۆی فره ره‌هه‌ندی ده‌قه شیعرییه‌كانی مه‌حوییه‌وه، ناتوانرێت به ته‌نها وه‌ك كۆمه‌ڵه ده‌قێكی ئێستاتیكی لێی بڕوانین و دایانماڵین له گوتار و په‌یامه ڕاشكاو پهنهانهكانیان، نه گونجاو نا زانستیش ده‌بێت گه‌ر خوێندنه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كه كورت بكه‌ینه‌وه له ده‌رخستنی لایه‌نی جوانی و جوانناسی ده‌قه‌كاندا و ته‌نها كایه زمانه‌وانیه په‌تیه‌كان بدوێنرێت.
سه‌رچاوه‌ی توێژینه‌وه‌كه تێكسته شیعریه‌كانی مه‌حوین، كه پاش خوێندنه‌وه و تێڕامان لێیان؛ توێژه‌ر هه‌ڵده‌ستێ به شه‌ن و كه‌وكردنی لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م ئاڕاسته هزریه ئه‌ده‌بیه‌ی مه‌حوی، به سود وه‌رگرتن له چه‌مكه‌كانی هێرمینیۆتیكای ئه‌ده‌بی نوێ كه به‌زه‌قی له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌یله‌سوف و توێژه‌رانی سه‌ر به قوتابخانه‌ی (ئایدیالیستی ئه‌ڵمانی) سه‌ری هه‌ڵدا، به‌تایبه‌تی له‌لای (شلایماخهر) كه‌توانی ئاراسته‌ی هێرمینیۆتیكا له كاركردن به ته‌نها له‌سه‌ر (كتێبی پیرۆز) به‌ره‌و تێكسته ئه‌ده‌بیه‌كان و توێژینه‌وه ڕه‌خنه‌ییه‌كان بگۆڕێت.
توێژینه‌وه‌كه له رێخۆشكه‌رێك دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت؛ رێخۆشكهرهكه له سێ ته‌وه‌ر پێكهاتووه؛ ته‌وه‌ری یه‌كه‌م كار له‌سه‌ر ئاوێزان بوونی (ئه‌ده‌ب و ژیان) ده‌كات. ته‌وه‌ری دووه‌میش ته‌رخان كراوه بۆ تیشك خستنه سه‌ر (بنه‌مای كرانه‌وه و عه‌قڵی ره‌خنه‌گرانه‌ی مه‌حوی). هه‌رچی ته‌وه‌ری سێیه‌میشه ئه‌وا ته‌رخانكراوه بۆ روونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی (ته‌ئویل – هێرمێنیۆتیكا) له توێژینه‌وه ره‌خنه‌ییه نوێ و هاوچه‌رخه‌كاندا. به‌شی یه‌كه‌میش: (له پێناو ژیاندا – ڕه‌خنه له عه‌قڵی چه‌قبه‌ستوو) له دوو ته‌وه‌ر پێكهاتووه؛ یه‌كه‌میان (ده‌ركه‌وته‌كانی عه‌قڵی چه‌قبه‌ستوو) كه له‌و ده‌رهاویشته و ئه‌و باره نه‌شیاوه ده‌كۆڵێته‌وه كه له په‌ك خستنی هۆش و هزره‌وه ده‌كه‌وێته‌وه. له ته‌وه‌ری دووه‌میشدا: (ره‌خنه‌گرتن له عه‌قڵی چه‌قبه‌ستوو) مه‌حوی توانیویه‌تی پاش دیاریكردنی ئاریشه‌ی پهخكستنی عه‌قڵ و هزر، پایه‌كانی ئه‌و هزره دۆگمایانه له روانگه ئه‌ده‌بی و عیرفانیهكهیهوه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. هه‌رچی به‌شی دووه‌میشه (له پێناوی عیرفاندا – ئاسۆی چاوه‌ڕوانی و ڕوانگه‌ی گه‌ڕۆك) ئه‌وا ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و شێوازه ئێستاتیكاییه باڵانه‌ی كه مه‌حوی پشتی پێبه‌ستوون بۆ ده‌ربڕینی دونیابینی و به‌رجه‌سته‌كردنی روانگه عیرفانیهكانی له به‌گژداچوونه‌وه‌ی عه‌قڵی چه‌قبه‌ستووی باودا، له ڕێگه‌ی سێ ته‌وه‌ره‌وه؛ ئه‌وانیش (فره ئاسۆیی) و (دووریی ئێستاتیكایی) و (ره‌گه‌زدۆزی و فره ره‌هه‌ندی)ـن.
پ. د یادگار لەتیف شارەزووری خوێندنی به‌كالۆریۆسی لە به‌شی عه‌ره‌بی کۆلیژی ئادابی زانکۆی #سەڵاحەدین ته‌واو كردووه. بڕوانامەی ماستەری لە بواری رەخنەی نوێ لە هەمان کۆلێژ و زانکۆ لە ساڵی ۲۰۰۰ دا وەرگرتووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ڕەخنەی نوێ و گێڕانەوە «السردیات» لە زانکۆی موسڵ لە ساڵی ۲۰۰۸ دا وەرگرتووە. لە ساڵی ۲۰۱٦ ـ دا نازناوی پرۆفیسۆری به ده‌ستهێناوه.
كتێبه بڵاو كراوه‌كانی پ. د یادگار لەتیف شارەزووری:
ژ | ناونیشانی كتێب | جۆری بڵاوكردنه‌وه | شوێنی بڵاوكردنه‌وه | ساڵی بڵاوكردنه‌وه | |
۱ | جماليات التلقي في السرد القرآني | نووسین | دار الزمان/ دمشق | ۲۰۱۰ | |
۲ | المفاتيح الشعرية – قراءة أسلوبية في شعر بشار بن برد. | نووسین | دار الزمان/ دمشق | ۲۰۱۲ | |
۳ | تیۆرییه‌كانی وه‌رگرتن له ئێستاتیكای وه‌رگرتنه‌وه بۆ ڕخنه‌ی هاتنه وه‌ڵامی خوێنه‌ر | نووسین | بنكەی رۆشنبیری گەلاویژ/ سلیمانی
چاپه‌مه‌نی خانێ / سه‌قز |
چاپی یه‌كه‌م ۲۰۱۲
چاپی دووه‌م ۲۰۲۱ |
|
۴ | دیاردەگەرایی و ڕەخنەی ئەدەبی – بنچینە مەعریفیە كانی میتۆده ڕەخنەیيهكان. | نووسین | كتیبخانەی فێربوون، هەولێر – كوردستان | ۲۰۱۵ | |
۵ | الظاهراتية والنقد الأدبي – الأصول المعرفية للمناهج النقدية، قصيدة جذر السوسن لأدونيس ميداناً تطبيقياً. | نووسین | دار الزمان/ دمشق | ۲۰۱۵ | |
۶ | مرۆڤی كارا له قورئاندا | نووسین | خانه‌ی مه‌حوي، أربيل – إقليم كردستان العراق | ۲۰۱۸٫ | |
۷ | السرديات المعاصرة من قبل الحداثة إلى بعد ما بعد الحداثة – ثورة الخيال السردي. | نووسین | دار الزمان – دمشق | ۲۰۱۸ | |
۸ | كتێبێكی به كۆمه‌ڵ: روايات تحسين كرمياني من غواية القراءة إلى تجليات المنهج. | نووسین | دار السطور – بغداد | ۲۰۱۸ | |
۹ | كتێبێكی به كۆمه‌ڵ: فتنة السرد وحضور المسرود – قرا‌ءات في رواية سعد محمد رحيم (ظلال جسد ضفاف الرغبة). | نووسین | دار نينوى – دمشق | ۲۰۱۹ | |
۱۰ | عیرفان و ژیان – ڕوانگه‌یه‌كی ته‌ئویلی بۆ شیعری مه‌حوی. | نووسین | دار رێدار، أربيل – إقليم كردستان العراق | ۲۰۲۰٫ | |
۱۱ | المصطلح في العربية: القضايا والآفاق | نووسین | دار كنوز المعرفة – الأردن | ۲۰۲۰ | |
۱۲ | نقد العقل الراكد – قراءة في مشروع مسعود محمّد الفكري | نووسین | دار الابتكار – الأردن | ۲۰۲۱ | |
۱۳ | من الغياب إلى الاغتراب – دراسات نقدية داخل كثافات نصية. | نووسین | دار الابتكار – الأردن | ۲۰۲۱ | |
بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.