ساخکردنەوەی چەند هەڵەیەکی دیوانی حەریق لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی نەوزاد کەڵهوڕ
جهعفهر قارهمانی
پوختە
حەریق یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی ئەدەبی کوردییە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم ژیاوە و سەر بە شێوازیی شاعیرانی کرمانجیی ناوەڕاست ناسراوە. ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک بێ ڕەچاوکردنی مێتۆدۆلۆژی زانستی، ناسینی پێوەرەکانی ساخکردنەوە و ڕوانینی ڕەخنەیی بە دەق کارێکی ناتەواوە. لەم وتارەدا بەشێک لە هەڵە و ناتەواوییەکانی دیوانی حەریق لێکۆڵینەوەی نەوزاد کەڵهوڕ ساخکراوەتەوە و هەوڵ دراوە جیا لە دەستنیشانکردنی بەشێک لە هەڵەکانی ئەم دیوانە، ئاماژە بە شێوەی دروستی وشە و لێکدراوەکان بەپێی نوسخە خەتتییەکان بکرێت. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەند جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە؛ بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوانی ئەو دیوانە تووشی کەموکووڕیی و ناتەواوییەکی زۆر بەهۆی نەبوونی نوسخەی جێباوەر و دەست پێڕانەگەیشتن بە سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو، یان خراپ خوێندنەوە کە لە زۆر دێڕدا لێکدانەوەی هەڵەشی لێکەوتۆتەوە؛ بووە. ئەم توێژینەوەیە بە شێوازیی شیکارانە – وەسـفی شیعری حەریقی خستۆتە بەر پشکنین. مەبەست لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە تەنیا ساخکردنەوەی چەند دێڕێکی شیعری حەریق نییە؛ بەڵکوو لە ڕوانینێکی بەربڵاوتردا دەرخستنی ئەو بابەتەیە کە زۆربەی دیوانی شاعیرانی کلاسیکی کوردی پێویستیان بە ساخکردنەوەی دووبارەیە، پاشان دەبێت ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک جیا لە خوێندنەوەی نوسخە خەتتییەکان، پسپۆڕ و شارەزای زانستەکانی شێوازناسیی، کێشناسیی و ڕەوانبێژیی ئەدەبی بێت و بە یارمەتی ئەو زانستانە پڕۆسەی ساخکردنەوە ئەنجام بدات. دەرخستنی ئەو هەڵانەی شیعری حەریق دەتوانێت یارمەتیدەری ساخکەرەوانی تر بێت و ڕێگە لە دووپاتی هەڵەی هاوشێوە بگرێت.
وشە سەرەکییەکان: شیعری کلاسیک؛ ساخکردنەوەی زانستی؛ شیعری حەریق.
بۆ داگرتنی کۆی وتارەکە لە دووتوێی فایلێکی PDFی ۲۰ لاپەڕەیدا کرتە بکە سهر داگرتنی پی دی ئێف:
داگرتنی کۆی وتارەکەببنە ئەندامی “ماڵی کتێبی کوردی”:
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.