ناساندنی کتێبی «بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک»
ناسنامەی کتێب: “بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک”، نووسین و کۆکردنەوە: دوکتۆر زەکەریا بزدوودە، پێداچوونەوە: ماجد مەردۆخ رۆحانی، توێژینگەی کوردستان‌ناسی، سنه ۱۳۹۹.
کتێبی “بنەماگەلی ئەدبی چیرۆک” لە لایەن تۆژینگەی کوردستانناسیەوە چاپ بووە. ئەم کتێبە لە شەش بەش پێکهاتووە و مەبەستی فێرکردنی بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک بە خوێندکاران و هۆگرانی ئەدەبی چیرۆکە. لە هەر بەشێکدا نووسەر یەکێک لە بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک وەکوو: گەڵاڵە، کەسایەتی و نمایش‌کردنی کەسەکان، گۆشەنیگاکان و ناوەرۆکی خستووەتە بەر چاو و لە رۆمان و کورتە چیرۆکە کوردییەکاندا نموونەی بۆ هێناوەتەوە. بۆ هەر کام لەم بەشانە سێ چیرۆکی هەڵبژاردووە و پاش هەر چیرۆکێک چەن پرسیاری هاوردووە کە سەرنجی خوێنەر رابکێشێت بۆ لای ئەو تایبەتمەندیانە کە لە هەر کام لەو چیرۆکانەدا بەرچاوترن. جیاوازی بەرچاوی ئەم کتێبە لەوەدایە کە هەوڵی داوە لە روانگەییەکی پسپۆڕانەوە، وەکوو ئەو نموونانە لە زمانی ئینگلیزی‌دا بۆ وتنەوەی وانەی ئەدبی چیرۆک بە کار دێن، بروانێتە ئەدەبی چیرۆک و بۆشاییەک بۆ خوێندکارانی زمان و ئەدبی و کوردی پڕ بکاتەوە. هەر وەها هەولی نووسەر لەم کتێبەدا ئەوە بووە کە چیرۆکگەلێک لە زمانی کوردی‌دا هەڵبژێرێت کە لە باری تەکنیکەوە سەرنجڕاکێشتر بن.
دوکتۆر زەکەریا بزدوودە
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێیت: “سێ ساڵ له‌وه پێش، کاتێ که بۆ یه‌که‌م جار وانه‌ی بنه‌ماگه‌لی ئه‌ده‌بی چیرۆکم له زانستگای کوردستان، به ده‌رس، ده‌گوته‌وه، هه‌ر چه‌ندی سه‌رنجم دا، کتێبێکم وه‌به‌رچاو نه‌که‌وت که بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌و وانه‌یه، که‌ڵکی لێ وه‌ربگرم. هه‌ر ئه‌و کاته بیرم له‌وه کرده‌وه که کتێبخانه‌ی کوردی چه‌ندی پێویست به ئاوه‌ها کتێبێکه؛ وه‌ک ئه‌و نموونانه له به‌شی ئینگلیسی‌دا بۆ وانه‌گوتنه‌وه که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرم. به‌و پێیه له ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌دا، هه‌وڵم دا هه‌ندێک کورته‌چیرۆکی کوردی کۆ بکه‌مه‌وه که بۆ وتنه‌وه‌ی بنه‌ماگه‌لی ئه‌ده‌بی چیرۆک بتوانم به کاریان بێنم.
جا وه‌ره و به چه‌ن زار و شێوەزار چیرۆک کۆ بکه‌وه! دیاره ئه‌مه کارێکی به‌ربڵاو و درێژخایه‌ن و دژوارە و به تاکه‌که‌سێک جێبه‌جێ نابێت. هه‌ر بۆیه تیشکم خسته سه‌ر زاری ناوەڕاست و هه‌ندێک چیرۆکم کۆ کرده‌وه که هه‌م له باری ته‌کنیکی و هه‌م له بواری ناوه‌رۆکه‌وه، بۆ ئه‌و وانه‌یه گونجاو بن. دیاره چیرۆکمان به زاری ناوەڕاست زۆره و هه‌ڵبژاردن له نێوان ئه‌و چیرۆکانه، کارێکی ئاسایی نییه و پیویستی به پێوه‌رێکی تایبه‌ت هه‌یه. ئەمن به پێوه‌ری ته‌کنیک و ناوه‌رۆکه‌وه، ئه‌م چیرۆکانه‌م هه‌ڵبژاردووه و بێگومان زۆرن ئه‌و چیرۆکانه‌ی که یا وه‌پێش چاوم نه‌که‌وتوون و یان ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نه‌بووه و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه که ئه‌م چیرۆکانه‌ی هه‌ڵمبژاردوون، هه‌ڵکه‌وتووی چیرۆکگه‌لی ئه‌ده‌بی کوردین.
له‌م کتێبه‌دا هه‌وڵم داوه بنه‌ماگه‌لی ئه‌ده‌بی چیرۆک، وه‌کوو: گه‌ڵاڵه، که‌سایه‌تی، گۆشه‌نیگاکان و ناوه‌رۆک، باس بکه‌م و له ڕۆمان و چیرۆکه کوردییه‌کاندا نموونه‌ی بۆ بهێنمه‌وه. له ڕۆمانه‌کاندا زۆرتر له «گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه« و «گوڵی شۆڕان»ـی عه‌تا نه‌هایی و «گابۆڕ»ـی سه‌ید قادر هیدایه‌تی که‌ڵکم وه‌رگرتووه. پاش هه‌رکام له‌م به‌شانه سێ چیرۆکم هه‌ڵبژاردووه و ده‌قی چیرۆکه‌کانم هێناوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی چیرۆکه‌کاندا، هه‌ندێک پرسیارم ئاراسته‌ی خوێنه‌ر کردووه که به ئاوردانه‌وه له‌و پرسیارانه، باشتر له چیرۆکه‌کان تێ بگات و پرۆڤه‌یه‌ک بێت بۆ چیرۆک خوێندنه‌وه.”
پێرستی کتێبەکەش بەمجۆرەیە:
پێشەکی
بەشی یەکەم: چیرۆک چییە؟
بەشی دووهەم: گەڵاڵە
زەلکاو(شێرزاد حەسەن)
کەڵ(بریا کاکە سووری)
دوایین وێنەی پیاوێکی نامۆ(سەید قادر هیدایەتی)
بەشی سێهەم: کەسایەتی و پێشکەش کردنی کەسەکان
پانچا(نەجیبە ئەحمەد)
کوێرەوەری(برایم ئەحمەد)
تەقریبەن پیاوێکیئاوا(عەزیز مەحموودپوور)
بەشی چوارەم: گۆشەنیگاکان
چیرۆکێک بۆ خوشکی ڕەحمەت(عەتا نەهایی)
مردنی سەربازە هەڵهاتووەکە لە گێڕانەوەی هاوڕێکانیدا(عەتا محەمەد)
تاقە قامکێ بۆ ئاماژە(چنوور سەعیدی)
بەشی پێنجەم: ناوەڕۆک
پێکەنینی گەدا(حەسەن قزڵجی)
عەینەک و سەمعەک(محەمەد ڕەمەزانی)
مارلین(شێرزاد حەسەن)
بەشی شەشەم: چیرۆک، فەنتازیا، خەیاڵ
ئەو باڵندە بریندارە کە منم(عەتا نەهایی)
سەفەری سیفر(عەلی غوڵامعلی)
ئەسرین(زەکەریا بزدوودە)
گوڵاڵە کێویلەکانی کۆتەڵ(فەرهاد پیرباڵ)
پەیجی فەرمی دوکتۆر زەکەریا بزدوودە:
https://research.uok.ac.ir/~zbezdoode
ببنە ئەندامی “ماڵی کتێبی کوردی”:
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.