ناسنامەی کتێب: بەستانداردکردنی زمان و ئەلفوبێی کوردی، دوکتۆر ڕەفیق سابیر، ناوەندنی غەزەلنووس، چاپی دووهەم، سلێمانی ۲۰۱۴
دوکتۆر ڕەفیق سابیر
ئه‌م کتێبه له باسێک و چوار دیدار، له‌باره‌ی زمانی کوردی، پێک هاتووه. باسه‌که دوو به‌شه.
به‌شی یه‌که‌م تایبه‌ته به زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتووی کوردی. مه‌به‌ست له زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتووی کوردی ئه‌و زمانه‌یه که دوو سه‌ده‌یه، له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، زمانی نووسین و ئه‌ده‌بیاته.
ئه‌م زمانه، له ره‌وشی مێژوویی و سیاسی و کو‌لتووریی کورددا، به جۆرێکی سروشتی ده‌رکه‌وتووه، گه‌شه‌ی کردووه و خۆی چه‌سپاندووه.
نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌کیشه زمانی خوێندن و نووسین و رۆژنامه‌وانی و زانست و زانین و زمانی سیاسه‌ت و هه‌ر حوکمڕانی و حکومه‌تێک بووه، که گه‌لی کورد له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، دای مه‌زراندوون. به کرده‌وه‌یش رۆڵی ته‌واوی زمانی ستانداردی گێڕاوه و ده‌گێڕێت.
له پاڵ ئه‌م زمانه ئه‌ده‌بییه یه‌کگرتووه‌دا، له ئه‌ده‌بیات و نووسینی کوردی‌دا شیوهزمان و دیالێکتی تریش، کوردیی سه‌روو (کرمانجی) بادینانی و #زازا، به‌کار دههیندرێن.
ئایا ئه‌م دیارده‌یه، که له دنیادا نمونه‌ی نییه، تا چه‌ند کار له یه‌کبوونی زمانی کوردی و یه‌کبوونی کولتووری و نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کات؟
ئایا زمانی کوردی، به راستی هک زمانه، یان به‌ره‌و چه‌ند زمانێک ده‌ڕوات؟ ئه‌گه‌ر یه‌ک زمانه به چه‌ندان دیالێکته‌وه، جیاوازيی نێوان دیالێکت و زمان چییه؟ ئایا دیالێکت ده‌توانێت پره‌ستیژ (پله و ئیعتیبار)ی زمانی هه‌بێت و داوای به ستانداربوون بکات؟
له‌م باسه‌دا هه‌وڵ دراوه ئه‌م مه‌سه‌لانه باس بکرێن، هۆکاره سیاسی و کولتوورییه‌کان و ئه‌نجامه‌کانیان روون بکرێنه‌وه. هه‌روا ئاماژه به ئه‌زموونی چه‌ندان #نه‌ته‌وه‌ی دی، له بواری پێکهاتنی زمانی ئه‌ده‌بی و به‌ستانداردکردنی زمان و کێشه‌ی نێوان زمانی ستاندارد و دیالێکته‌کان، دراوه.
به‌ڵام به‌شی دووه‌می باسه‌که بۆ ئه‌لفوبێی کوردی ته‌رخان کراوه، که چوار سه‌ده زیاتره، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی نووسینی کوردی‌دا، ده‌رکه‌وتووه. به‌ڵام له دوای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی تورک، له ساڵی ۱۹۲۴ دا ئه‌لفوبێی #لاتینی-تورکی به سه‌ر گه‌لانی نێو تورکیا (له‌وانه به سه‌ر کورد) داسه‌پێندراوه.
به هۆی سه‌پاندنی ئه‌م ئه‌لفوبێ نوێیه‌وه، کوردی باکووری کوردستان نه‌ک هه‌ر له #رێشه‌ی مێژوویی و رابردوویان دابڕاون، به‌ڵکو تا ئه‌مرۆیش، له هه‌ر په‌یوه‌ندی و کارتێکردنێکی ئه‌ده‌بی، کولتووری، فیکری و سیاسیی #به‌شه‌کانی تری کوردستان به دوور ماونه‌ته‌وه.
هەروا له‌م باسه‌دا گرنگی بوون و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی زمانی، له باشووری کوردستاندا، پێشنیار کراوه. به‌و ئامانجه‌ی زمانی کوردی، له ئاژاوه و پاشاگه‌ردانی ده‌رباز بکرێت، له رێی یاسا و ده‌زگای تایبه‌تی زمانییه‌وه بپارێزرێت.
دیارده‌ی فره دیالێکتی، له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و جیاوازی و لێکدابڕانی کولتووری و نه‌ته‌وه‌ییمان به‌رێت، بکرێته مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی کولتووری و یه‌کبوونی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌هێز بکات.
دواجار دەبێ ئاماژە بدەم کە ئەم باسە لە ساڵی ٢٠٠٨ وەک نامیلکەیەک بە ناوی (بەستانداردکردنی زمانی کوردی و ئەلفوبێی کوردی) لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە بڵاو کرایەوە.
لەم چاپە نوێیەدا چەند چاوپێکەوتنێک، وەک پاشبەند، زیاد کراوە. چاوپێکەوتنەکان تایبەتن بە زمان و ئەلفوبێی کوردی، بۆیە دەکرێت، لە هەندێک لایەنەوە، بە تەواوکاری باسەکە دابندرێن.
جێگای ئاماژەیە ناوەرۆکی ئەم ناساندنە لە پێشەکی کتێبەکە وەرگیراوە.
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.