بنکه کوردییه‌کانی زانستگای کوردستان به هاوکاریی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵی کتێبی کوردی، ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بە به‌شداری دوکتۆر “به‌ختیار سه‌جادی”سه‌رۆکی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی زانستگای کوردستان، د.سه‌عید خزری، د.خالد ته‌وه‌کولی، د.زانیار نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێز ڕه‌زا شه‌جێعی لە زانستگای کوردستان لە سنە به‌ڕێوه ده‌چێت.
وەک ڕاگەیێندراوە، داوا لە بەشداربووان و بە تایبەت خوێندکاران کراوە بە جلوبەرگی خۆماڵی و تایبەت بە ناوچەی خۆیانەوە ئامادە بن.
لەم ڕێوڕەسمەدا هونەرمەندی کورد، حسێن سەفامەنش، چەندین گۆرانی بە زاراوە جیاجیاکانی زمانی کوردی پێشکەش دەکات.
کات: دووشه‌مه، ۶‌ی ڕه‌شه‌مه، ساڵی ۲۷۱۸ کوردی(۱۳۹۷)- کاتژمێر ۱۵:۳۰‌ی ئێواره
شوین: زانستگای کوردستان، ته‌لاری مه‌وله‌وی
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.