خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / زایه‌ڵه‌ى یاده‌وه‌رییه‌كان؛توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ كورته‌ چیرۆكه‌ براوه‌كانى ۲۵ ساڵه‌ى فێستیڤالى گه‌ڵاوێژ

زایه‌ڵه‌ى یاده‌وه‌رییه‌كان؛توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ كورته‌ چیرۆكه‌ براوه‌كانى ۲۵ ساڵه‌ى فێستیڤالى گه‌ڵاوێژ

زایه‌ڵه‌ى یاده‌وه‌رییه‌كان؛ توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ كورته‌ چیرۆكه‌ براوه‌كانى ۲۵ ساڵه‌ى فێستیڤالى گه‌ڵاوێژ

د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر

تێماى سه‌ره‌كى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كورته‌ چیرۆكى هونه‌رى كوردییه‌. كورته‌ چیرۆكى هونه‌رى كوردى وه‌ك جۆریكى نوێى گێرانه‌وه‌، ژانرێكى نوێیه‌ له‌ ئه‌ده‌بى كوردى و به‌رهه‌مى نوێبوونه‌وه‌یه‌. سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌گه‌ڕیـَته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م، به‌ درێژایى ئه‌م سه‌ده‌یه‌ گه‌شه‌ى سه‌ندووه‌ و په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانى زۆرى به‌سه‌ردا هاتووه‌. له‌م باسه‌ سه‌رنج له‌ مێژووى گێڕانه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌بى كوردى وه‌ك تێمایه‌كى په‌یوه‌ندیدار به‌ چیرۆك و كورته‌ چیڕۆك ناده‌ین، ده‌زانین گێڕانه‌وه‌ وه‌ك خۆى له‌ناو كورد مێژووێكى كۆنى هه‌یه‌، پێش گێڕانه‌وه‌ى هونه‌رى له‌ فۆرمى چیرۆك و كورته‌ چیڕۆك و ڕۆمان، گێڕانه‌وه‌ له‌ به‌یت و داستانه‌ نووسراو و نه‌نووسراوه‌كانى ئه‌ده‌بى میللى و فۆلكلۆرى كوردى كۆن ونوێ هه‌بووه‌.

باسى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندن و مێژووى چیرۆك و كورته‌ چیڕۆكى كوردیش ناكه‌ین، ته‌نیا به‌ پێى پێویست باس له‌م لایه‌نه‌وه‌ ده‌كه‌ین، ئامانجى ئێمه‌ بایه‌خدانه‌ به‌ هونه‌رى چیڕۆك و كورته‌ چیڕۆك له‌ ڕووى تیۆریك و كرده‌ییه‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رنج له‌ بنیاتى هونه‌رى كورته‌ چیرۆكى هونه‌رى له‌ ناوه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ك فۆرمێكى تایبه‌تى ئه‌ده‌بى سه‌ر به‌ گێڕانه‌وه‌ى نوێ بده‌ین، به‌و شێوه‌یه‌ى له‌ ئه‌ده‌بى جیهانیدا هاتووه‌، پاشان وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌ده‌ینه‌وه‌: ئایه‌ له‌ ئه‌ده‌بى كوردى، یان له‌ كورته‌ چیرۆكى نوێى كوردى هه‌مان ئه‌و بنیات/ستره‌كتور و خه‌سڵه‌ته‌ ستاندارده‌ جیهانییانه‌ هه‌ن. له‌ هه‌نگاوى دووه‌م، كارى شیكارى و كرده‌یى له‌مه‌ڕ ته‌كنیك و شێوازه‌كانى داڕشتن، بۆ چه‌ند كورته‌ چیرۆكێكى هه‌ڵبژێردراو له‌ نێو كورته‌ چیرۆكه‌ براوه‌كانى بیست وپێنج ساڵى فێستیڤاڵى گه‌ڵاوێژ ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ پێى بوونى كۆمه‌ڵێك مه‌رجى هونه‌رى هه‌ڵبژێردراون، ئه‌مه‌ش وه‌ك نموونه‌ مۆدێل بۆ كورته‌ چیڕۆكى نوێى كوردى

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

فەتاحی ئەمیری لە گێڕانەوەی ریاڵەوە تا خوڵقاندنی کەشی جادوویی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *