بەرهەمی و ژیانی دوکتۆر کەریم ئەییووبیان
ئامادەکار: سوارە فتووحی
محه‌ممه‌دسه‌دیق ئیسلامیان، ته‌مه‌ن ۷۴ ساڵ، له تاران ده‌ژی و له زانکۆی تاران ده‌روونناسی خوێندووه، که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌وینداری کتێبه و ژیانی ئاوێته‌ی ئه‌م ئه‌وینه بووه. له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆژنامه‌وانیدا چالاکی هه‌بووه. سه‌ید “که‌ریم ئه‌ییووبیان”، ده‌بێته خاڵی کاک سه‌دیق. دوکتۆر “که‌ریم ئه‌ییووبیان”، دێته ڕیزی ئه‌و نووسه‌ر و که‌سایه‌تییانه‌ی که به بێده‌نگی، له ڕووی سۆز و ئه‌وین، هه‌نگاوی کارای به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه و زانست و مه‌عرفه‌ت هه‌ڵێناوه‌ته‌وه و له‌و بواره‌دا خاوه‌نی گه‌لێک به‌رهه‌می به‌پێزه که به پێی ڕه‌وتی ژیانی و دووروڵاتی، ڕه‌نگه له وڵات زۆر نه‌ناسرابێ و له‌و باره‌وه غه‌دری لێ کراوه و غه‌ریب ماوه‌ته‌وه. دوکتۆر ئه‌ییووبیان هه‌تا دواین قۆناغی ژیانی له ڕووسییه ژیا و هه‌ر له وێش نه‌خۆشییه‌ک بڕستی لێ بڕی و چاوه‌کانی لێکنان، به‌ڵام له سه‌ره‌مه‌رگیشدا چاوه‌کانی هه‌ر له‌م ئاسۆیه بڕیبوو که بۆنی خۆشی وڵاتی بۆ دێنا و چاوی له‌و چێنکه بیره‌وه‌رییه بڕیبوو که چه‌شنی نقیمێک له نێوان ئاوات و تاسه زهردههڵگهڕاوهکانی، ده‌دره‌وشایه‌وه و هیوابه‌خش بوو. کاک سه‌دیق وه‌کوو یه‌کێک له نیزیکترین که‌سانی دوکتۆر ئه‌ییووبیان، له ژیان و تاسه و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌و که‌سایه‌تییه هه‌ناسه‌سارده که دیدارئاخر بوو، بۆمان ده‌دوێ.
محه‌ممه‌دسه‌دیق ئیسلامیان
ــ کاک سه‌دیق تکایه دوکتۆر که‌ریم ئه‌ییووبیان بناسینه؟
دوکتۆر ئه‌ییووبیان خه‌ڵکی مه‌هاباد، له سه‌رده‌می کۆمار‌دا (۱۳۲۵)، وێڕای جه‌ماعه‌تێک چوونه ڕووسییه. له دوای ڕۆینی ئه‌و، تاسه و دڵته‌نگییه‌کانی دایکم بۆ براکه‌ی، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیر له ئیماژ، غوربت و دووری و چۆنییه‌تی ڕۆین و دووربوونه‌وه‌ی خاڵم بکه‌مه‌وه. ڕۆژێک دایکم که نامه‌یه‌کی بۆ خاڵم ده‌نارد گوتی ئه‌وه‌نده شێعره‌م بۆ بنووسه “تا به که‌ی بگریم بناڵم به‌و دڵه‌ی پڕ خوێنه‌وه / شه‌و نییه خوشکت که نه‌گری تۆ له وێ من لێره‌وه و ساڵی ۱۳۲۸ یه‌که‌م نامه‌ی گه‌یشته ده‌ستی دایکم و منیش ده‌مخوێند و هه‌ر چه‌ند منداڵیش بووم، به‌ڵام توانیم نامه‌که‌ی خاڵم بخوێنمه‌وه.
ـــ یانی ئه‌م شێعره داڕێژراوی دایکت بوو؟
ئه‌وه‌ی که بۆخۆی هۆندبوویهوه یان له کوێی هێنابوو، نازانم و له بیرم نییه. خاڵم له جوابی ئه‌و شێعره‌دا دهستهشێعرێکی بۆ دایکم ناردبۆوه؛ ئه‌و شێعره ده‌توانێ بیر و بۆچوونی ئه‌م پیاوه به‌رامبه‌ر به زێد و نیشتمانی ده‌ربخا، هێشتا ئه‌و شێعره‌م هه‌ر له به‌ره:
کانی عهلیئاباد و قه‌مبه‌ر، چۆمی سابڵا‌غ گشتی وان
پێم بوێژه کووچه‌کانی شاری ئێمه وه‌ک چه‌لان
یا له جیاتی پیاوه‌کانی پیاوتهزێن و باشه‌ره‌ف
ئه‌ی له باخی شێخه سیسه کێ ده‌کا سه‌یر و سه‌فا
ده‌شنێ هه‌ر بایه‌که‌ی قۆڕغێ له زولفی دوڵبهرا
لێم یه‌قینه قووللهکهی به‌سری هه‌تا ڕۆژی ئه‌به‌د سهربڵینده
جا به‌سیه‌تی شێوه‌ن و فیغان له بۆ کاکی فیدات
داده‌نشین ڕووبه‌ڕوو ئینجا ده‌بێژم مووبه‌موو
شیری پاکی نه‌سلی کوردیان کرد به نێوی زارمه‌وه
پڕ له کیژ و لاوی کورد و ههوههوه
که‌سنه‌ناس و دێز و تریاکی لێ دهمیلێتهوه
ئه‌سپه کوێته‌ی مامه بایز خوشڕکێف و سهرڕهوه
یا به ده‌ستی عێفریت و وحشی چۆته باری نیستهوه
له‌ندی شێخان به‌فره‌که‌ی ناتووێتهوه
زۆری ڕۆیشتووه فیراقم به‌و زووانه دێمه‌وه
چونکه ئاشقی ئاو و خاکتم بۆیه تۆقی غوربه‌تم چووه ده مله‌وه
ساڵی ۱۳۲۸ ئه‌و شێعره‌م دیت و له به‌رم کرد و له‌گه‌ڵی گه‌وره بووم و زۆرم به کهیفێیه، چون هه‌ست و ئێحساسی ئه‌و پیاوه‌ی به‌ته‌واوی به‌یان ده‌کا. له بیرمه دوکتۆر ئه‌ییووبیان به‌ر له ڕۆیشتی فلووتێکی زۆر خۆشی لێده‌دا، چونکه ئه‌و ده‌می من ده دوازده ساڵم ته‌مه‌ن بوو و شتم له بیر ده‌مێنێ. عرووسییهکی زۆر چاکی ده‌زانی.
ــ یانی به‌ر له‌وه‌ی بچێته ڕووسییه، ئه‌و زمانه‌ی ده‌زانی؟
به‌ڵێ به چاکی قسه‌ی پێده‌کرد و زۆر چاکی ده‌زانی و حه‌تتا ڕۆژی ۲ی ڕێبه‌ندان، نوتقی شه‌هید پێشه‌وای به عرووسی ته‌رجمه کرده‌وه. دوایی که ڕۆیی، دایکم و نه‌نکم که دایکی ئه‌و بێ زۆر تاسه‌یان بوو، به‌ڵام ئه‌و ڕۆیبوو ئیدی و که‌وتبووه پشت په‌رده‌ی ئاسنین و ئه‌وزاع و ئه‌حواڵی خاسی ئه‌وده‌می له وێ له دانیشکه‌ده‌ی ئه‌فسه‌ری وه‌رده‌گیرێ و دوایه ده‌چێته دانیشکه‌ده‌ی پزیشکی. حه‌وت ساڵان پزیشکی ده‌خوێنێ، ده‌گه‌ڵ “منه‌وه‌ر” کچی ڕهئیسجمهوری ئه‌وده‌می ئازه‌ربایجان، ناویشیم ده‌زانی، نازانم جه‌عفه‌رۆف بوو، چ بوو، زه‌ماوه‌ند ده‌کا، له وی کوڕێکی هه‌یه و ناوی “ڕه‌ئووف”ه و ئێستا وه‌ک کارمه‌ندێکی ساده له باکۆ ده‌ژی.
تا سه‌ر ژیانی هاوبه‌شییان درێژه‌ی ده‌بێ؟
نا، پاش ماوه‌یه‌ک له‌و ژنه‌ی جودا ده‌بێته‌وه و له‌و بواره‌دا بۆ منی ئاوا گێڕایه‌وه:
“چونکه ئه‌من ته‌سلیم و واردیدی حیزبی کۆمۆنیست و کا گێ بێ، نه‌ده‌بووم، دیتم ئه‌وه ژنه‌که‌م جاسووسیم له سه‌ر ده‌کا. ئه‌من چووبووم بخوێنم و ببم به پزیشکێک و بگه‌ڕێمه‌وه و خزمه‌ت به وڵاته‌که‌م بکه‌م و نه‌چووبووم ببم به نۆکه‌ری که‌سێکی و نۆکهریشیم نه‌ده‌کرد. یه‌کێک له هاووڵاتیانی خۆمان “ڕه‌حیم سه‌یفی قازی” که له وێیه و عوزوێکی “کا گێ بێ”یه، فشار و زه‌ختێکی زۆرم بۆ دێنێ که واریدی سیاسه‌ت بم و ئه‌میش ملم هه‌ر نه‌دا و ته‌بعیدیان کردم بۆ “شه‌ککی”، شارۆچکه‌یه‌کی دووره‌ده‌سته له‌و لای “قه‌ره‌باغ”. له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر بووین و ڕۆژێ جهمێکیان پیوازاوێکیان ده‌داینێ. ئه‌وانه‌ی له وێ بوون، ژیانێکی زۆر سه‌خت و دژواریان هه‌بوو.
ــ ئه‌دی ئه‌و ژن و منداڵه‌ی چی‌یان به‌سه‌ر هات؟
لێی جۆ ببۆوه و منداڵه‌که‌ش هه‌ر له لای ژنه‌که بوو. له وێ مندال، منداڵی دهوڵهتێیه، خۆ منداڵی که‌س نییه. به‌ڵێ ده‌یگوت ژیانێکی گه‌لێک سه‌خت و دژوارمان هه‌بوو. ڕۆژێک یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی له وێ بوو موژده‌ی ئازادی بۆ هات، نامه‌یه‌کم به فه‌ڕانسه‌وی و زۆر به تهفسیلهوه بۆ ئیستالینی نووسی و دام به‌و کابرایه‌ی ئازاد ده‌بوو، گوتم ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و نامه‌یه‌م بۆ له پۆست باوێ.
ــ که وایه دوکتۆر ئه‌ییووبیان فهڕەنسهویشی ده‌زانی؟
به‌ڵێ، خه‌تێکی فوقولعاده خۆشی به فه‌ڕانسه‌وی هه‌بوو و زۆر جوانی ده‌زانی قسه‌ی پێ بکا و بشنووسێ. به‌ڵێ گوتی له نامه‌که‌دا نووسیم که ئه‌من خه‌ڵکی سابڵاغم و هاتووم لێره عیلمێکی فێر بم و بچمه‌وه خزمه‌تێک به وڵاته‌که‌م بکه‌م، ئه‌وه له سه‌ر هیچ و خۆڕایی منیان بۆ ئێره ته‌بعید کردووه. پاش چه‌ند مانگان جوابی نامه‌ی هاته‌وه و ڕۆژێکی هاتن سواری قه‌تاریان کردم و هێناینمهوه بۆ “بادکووبه”. گوتی ئه‌و جاریش ئه‌و کابرا هاووڵاتییه ده‌ستی هه‌ر له یه‌خه‌ی نه‌ده‌کردمه‌وه. ئه‌من لێره‌ڕا که نامه‌م بۆ خاڵم ده‌نووسی و بۆم ده‌نارد، ڕۆژێکی خانم خانمه که ده‌بێته دایکی حه‌سه‌نی سه‌یفی قازی و خێزانی کاک ڕه‌حیم، نامه و عه‌کسێکی حه‌سه‌نی دامێ که ده پاڵ نامه‌که‌ی خۆمانی بنێم تا به ده‌ستی کاک ڕه‌حیم بگا. گوتی ئه‌گه‌ر نامه و عه‌کسه‌که‌ی حه‌سه‌نیم به ده‌ست گه‌یشتن، به ڕه‌حیمم گوت: ڕه‌حیم کووله‌که‌ی ڕووحت له لای منه. گوتی چۆن که‌ریم؟ گوتم نامه و عه‌کسی حه‌سه‌نیم بۆ هاتووه. گوتی ده بمده‌یه ده‌ی. گوتم نا وه‌ره ماڵه من و کفتهیهکیشت ده‌ده‌مێ و قسه‌ی لێ ده‌که‌ین. چووم به هه‌ر زه‌حمه‌تێک بوو کۆپییه‌کم لێ هه‌ڵگرت و گۆشه‌یه‌کم پێشان دا، دوای ئه‌وه‌ی کفته‌مان خوارد گوتم ڕه‌حیم! ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ده‌ستم له کۆڵ بکه‌یه‌وه، لێره ده‌ڕۆم و ده‌چمه مسکهوێ و دوایه‌ش نازانم چم به سه‌ر دێ. به شه‌رتێکی ده‌ستم له کۆڵ که‌یه‌وه لێره ده‌ڕۆم و ئه‌و نامه و عهکسهت ده‌ده‌مێ. قه‌ولی شه‌ڕه‌فی دا و گوتی باشه. خۆم ساز کرد و نهشهمدهوێرا هه‌ر له وێ بیده‌مێ و په‌شیمان بێته‌وه. خولاسه ئه‌من سواری قه‌تاری بووم و ئه‌ویش به ماشێنی خۆی به دوامدا هات. هه‌ر ده‌گه‌یشتینه ئیستگاه و ده‌مگوت ئیستیگای دوایی، حه‌وت هه‌شت ئیستگامان تێپه‌ڕاند تا خاترجه‌م بووم ئیدی ناتوانێ بمگێڕێته‌وه. (وه‌ک شتێکی ده‌ڵێی حکوومهتهکای ئه‌وێ ئه‌یاله‌تی بووبن) گوتی به‌و شێوه‌ی ده‌رچووم و خۆم گه‌یانده مسکهو. له وێ ئوستادێکی ئه‌رمه‌نی که له کتێبی “مهم و زین”ی خانی‌دا پێکه‌وه کارمان کردووه، له ئه‌نیستیتۆ وه‌ریگرتم و له سه‌رڕا ده‌ستم کرد به خوێندن و پزیشکیم به جێ هێشت.
ــ ناوی ئه‌و ئوستاده ئه‌رمه‌نییه چ بوو و دوکتۆر ئه‌ییووبیان ئه‌وجار چی ده‌خوێند؟
ناوی کابرام له بیر نییه، به‌ڵام پێم وا بوو شهرقشناسی ده‌خوێند. به‌ڵێ گوتی له وێ که ده‌رسم ده‌خوێند و دامه‌زرابووم، له پڕێکی بیستم “هه‌ژار” هاتووه و ئه‌وه له بیمارستان که‌وتووه و سیللی گرتووه. فێڵێکم کرد، له خابگای دانشجوویی دوو کۆلکهدارم په‌یدا کردن و له سه‌ر ته‌خته‌که‌م له بن مه‌لافه‌که‌ی هه‌ڵمدان هه‌تا وه‌بزانن ئه‌و ئهژنۆمن و ههڵمهێناونهوه و خه‌وتووم. هه‌ستام چوومه بیمارستان و له بن ته‌خته‌که‌ی هه‌ژاری خۆم شارده‌وه و هه‌تا هه‌ژار چا بۆوه و مه‌ره‌خه‌ست کرا هه‌ر له خزمه‌تیدا بووم. دیاره که له‌و مه‌ودایه‌دا زۆری خزمه‌ت کردووه و کارێک سه‌خت بووه و ئه‌گه‌ر پولیس دیبای ده‌یگرت و تووشی کێشه ده‌بوو؛ هه‌ژارێکی که له وێ غه‌ریب بووه و زمانی نه‌زانیوه، به هه‌ر حاڵ کارێکەو کردوویه و هه‌ر که‌س با ده‌یکرد. له دوایی له ئاکادیمای عیلمی شووڕه‌وی وه‌ک ئوستاد داده‌مه‌زرێ و ده‌ست ده‌کا به ته‌حقیق له‌باره‌ی کورد و میلله‌ته‌کانی دانیشتووی ئاسیا. له وێ هه‌م تێزی دوکتۆرای خۆی له سه‌ر زمانشناسی ده‌گوزه‌رێنێ و هه‌م ده‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆڕ م.ب ڕودنکۆ ساڵی ۱۹۶۲ “مهم و زین”ی ئه‌حمه‌د خانی ساخ ده‌کاته‌وه و به ڕووسی وه‌رده‌گێڕنه‌وه و بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌و سه‌رده‌می قه‌ناتی کوردۆ له لێنینگڕاد ده‌بێ و ئه‌ویش هاوکاریان ده‌کا و جاری وایه قسه‌یان یه‌کتری ناگرێته‌وه.
ــ له سه‌ر چ بابه‌تێک قسه‌یان یه‌کتر ناگرێته‌وه؟
له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و کوردناسی. ئه‌من ئه‌وانه‌م له بیره، به‌ڵام ئیدی زۆر واریدی ئه‌و قسه‌ی نه‌بووم. قه‌نات کوردی ڕه‌ئیسه و ڕودنکۆ ئوستاده و ئه‌ویش ئه‌وه تازه گه‌یوه‌ته ئه‌وێ و ده‌ستی به په‌لێک گرتووه کە نه‌که‌وێ و خۆ بگرێته‌وه. له‌و فاسیلهشدا که له مسکهوێ بووه له‌گه‌ڵ شاگردێکی خۆی به ناوی “ئیسمیر نۆڤا” که پێی ده‌گوت “دایکی کوردان” و پێی ده‌گوت “ئێران”، زه‌ماوه‌ند ده‌کا. نۆڤا ژنێکی ڕووسی ئه‌سیل بووه و دوایه له‌و ئه‌نیستیتۆی میللی ئاسیا ده‌بێته هاوکاری و ئه‌ویش قۆناغه‌کانی خوێندن تێپه‌ڕ ده‌کا و ده‌بێ به پڕۆفیسۆڕ و له چاپ و پێداهاتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کاندا دوکتۆر ئه‌ییووبیان یارمه‌تی ده‌دا و به‌رهه‌می ئه‌و هاوکارییه ده‌بێته نۆ کتێب.
ــ کاک سه‌دیق به‌ر له وه‌ی باسی دیکه بێته گۆڕێ، ده‌مه‌وێ پرسیار بکه‌م که له وه‌رگێڕانی کتیبه‌که‌ی “مهم و زین”ی ئه‌حمه‌د خانی‌دا دوکتۆر که‌ریم چ ڕۆڵێکی بووه؟
زۆر باشم له بیره که ده‌یگوت ئه‌وه مه‌علوومه کابرای عرووس ئه‌گه‌ر سه‌ت ساڵیش کوردی بخوێنێ، خۆ به قه‌درایی ئێمه ده کوردێ ناگا. له نه‌تیجه‌دا کاره‌که له بواری ئیداری و بوروکراتیکهوه له ئیختیار ئه‌واندا بوو، به‌ڵام له له‌حازی فهننییهوه له ئیختیار مندا بوو. بۆخۆی به پێکه‌نینه‌وه ده‌یگوت: ڕۆڵه گیان ئه‌وه کار، کاری مه‌یموونه و نێو، نێوی خاتوونه، مه‌به‌ستی له خاتوون، ڕودنکۆ بوو. زه‌حمه‌ته‌که ئه‌من کێشاومه و به نێوی وی ته‌واو بووه. یانی به‌شی زۆری ته‌رجومه‌ی ڕووسی “مهم و زین”ی خانی، دوکتۆر که‌ریم کردوویه‌تی و له له‌حازی ئیداری و مه‌سایلی بوروکراتیک له ژێر چاوه‌دێری قه‌ناتی کوردۆ بووه و به نێوی “ڕودنکۆ”ش ته‌واو بووه.
ــ به‌رهه‌مه‌کانی تری چین و له چ بوارێکدان؟
کارێکی دیکه‌ی کردوویه‌تی و بۆخۆی پێی گرینگ بوو ته‌رجومه‌ی دیوانی “مه‌لای جزیری” له باری عیرافنییهوه بۆ زمانی ڕووسییه، چونکه ڕووسیش ته‌قریبه‌ن هه‌ر شه‌رقه و عێرفانیان هه‌یه و خاهانی بووه که ته‌رجومه کراوه‌ته‌وه. به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی که زۆری پێ گرینگ بووه دیالێکت و گویشی سنه که کاری له‌سه‌ر کردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه پاش مه‌رگی خۆی هاوسه‌ره‌که‌ی سیمێر نۆڤا چاپی کرد. تێزه‌که‌شی که دیالێکتی کوردی موکرییه و زۆری پێوه ماندووه بووه. بۆخۆی ده‌یگوت: “بۆ ئه‌وه‌ی که بزانم که ته‌له‌فوزی دروستی وشه‌یه‌ک چۆناوچۆن به‌یان ده‌کرێ ئیبتکاراتی عیلمیم ده‌کار ده‌کردن و هاتووم له کاتی ده‌ربڕینی ئه‌م پیت و وشه‌یه، وێنه‌م له زار و حاڵه‌تی زمانی ئه‌و که‌سه هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه.” ئه‌وجار هاتووه بۆ هه‌مووی ئه‌و ده‌ربڕین و ئهداکردننانه گڕافی بۆ کێشاونه‌وه و ئه‌و کارانه له بواری زمانناسییه‌وه کارێکی گه‌لێک گرینگن.
ــ دوکتۆر ئه‌ییووبیان زمانی دیکه‌شی بێجگه له ڕووسی و فه‌ڕانسه‌وی و کوردی ده‌زانی؟
به‌ڵێ، ئه‌و بێجگه له‌و زمانانه، زمانی ئینگلیسی، فارسی، عه‌ڕه‌بی و تورکیشی که زۆر چاک ده‌زانی، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌من له بیرم بێ زمانی “چین”شی ده‌زانی و قسه‌ی پێده‌کرد.
ــ دوکتۆر که‌ریم له‌و مهودایەدا توانی بێته‌وه و چاوی به وڵات بکه‌وێته‌وه؟
زۆرمان هه‌وڵ دا تا بێته‌وه و زێد و نیشتمان ببینێته‌وه و دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران هه‌وڵێکی زۆرمان دا و تا له ئاکامدا له سه‌فاڕه‌تی ئێران ویزایاندایه و هاته‌وه ئێران، کوڕه پوورم “ڕه‌حمه‌ت سۆفیزاده”ش هه‌وڵێکی زۆری بۆ ئه‌و کاره‌ی دا.
ــ ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو که ده‌هاته‌وه، چ ساڵێک بوو؟
یه‌که‌م جار بوو که ده‌هاته‌وه، به‌ڵام نازانم چ ساڵێک بوو و له بیرم نییه، به‌ڵام له تاران ئیستقباڵێکی عه‌جایبی لێ‌کرا. له دواییدا به ئوتۆبووس هاتینه‌وه سابڵا‌غ. ئه‌وکاتی گه‌یشتینه‌وه نیزیک سابڵا‌غ، گوتی: “دا ئه‌و ماشێنه ڕاگرن.” هاته خوار و سوجده‌ی برد بۆ خاکه‌که‌ی سابڵا‌غ و ئه‌و عه‌لاقه و ئۆگرییه‌ی ئه‌ندازه‌ی نه‌بوو. چاوی که به وڵات که‌وت زۆر شاد و خوشحاڵ بوو و هه‌ندێک بابه‌تیش زه‌ربه‌ی ڕووحی لێدا و ئه‌وه‌ش ئاسایییه که‌سانێک که تووشی غوربه‌تێکی دوورودرێژ دێن و ئه‌وکاتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات و زێدی خۆیان، تووشی موشکیلاتێکی ڕووحی دێن چونکه ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌و به‌جێی هێشتوون و ئەو بیره‌وه‌رییه‌ی ئه‌وان له زێد و نیشتمان و خزموکهسان هه‌یانبوو، ده‌بینن زۆری وا نه‌ماون: خانووی بابی ڕووخابوو، بابی نه‌مابوو، دایکی نه‌مابوو، خوشکی نه‌مابوو و زۆر بابه‌تی دیکه که له سه‌ر جێی خۆیان نه‌مابوون. وه‌ختێک ڕۆیشته‌وه زۆر به په‌رۆشی و ناڕەحهتی چۆوه و ددانی دێشا، جسم و ڕووحی ناڕه‌حه‌ت بوو.
دوکتۆر که‌ریم ئینسانێکی زۆریش به سه‌لیقه بوو، یانی که له ماڵێ بێکار ده‌بوو کاری ده‌ستی ده‌کرد و به دار شتی ساز ده‌کردن، ئه‌گه‌ر که‌سێکی ده‌دی ئه‌وە شتێکی عه‌تیقه‌ی لێ خرا بووه، ده‌هات ته‌رمیمی ده‌کرده‌وه و بۆی چاک ده‌کرده‌وه. له‌و ماوه‌ی له وێ ده‌ژیا خزمه‌تی به زۆر که‌سان کرد، تووشی هه‌ر ئێرانی یان کوردێک هاتبا خزمه‌تی پێده‌کرد. بۆ نموونه جارێک له سه‌فاڕه‌ت تووشی کابرایه‌کی ئێرانی به ناوی موهه‌ندیس بێهبه‌هانی که مهههندیسێکی زۆر لێهاتووی شیرکه‌ت نه‌فتی ئێران ده‌بێ و له ڕووداوێک‌دا هه‌ر دووک لاقی له ده‌ست دابوو و فه‌له‌ج ببوو، تووشی دێ و چل شه‌وان میوانداری خۆی و خێزانی ده‌بێ و زۆری خۆش ده‌وێ و پێی ده‌ڵێ ئه‌تۆ ناوت بێهبه‌هانی نییه و به‌هـ بههانییه. ئه‌من بۆخۆم ئه‌و براده‌رم له تاران چاو پێکه‌وت و زۆری تاریفی دوکتۆر که‌ریم ده‌کرد و ئه‌ویش هه‌ر مرد. کوڕێکی کاک سمایل یوسفی که له‌وێ ددانپزیشکی ده‌خوێند، ئیدی ببوو به کوڕی وی. چه‌ند کچێکی ئێرانی که له وێ بوون، ببوون به کچی و ئاگای لێ بوون. کاک سمایل یۆسفی ده‌چێ بۆ سه‌ردانی کوڕه‌که‌ی و دوکتۆر زۆر خوشحاڵ ده‌بێ، به‌ڵام وه‌ختی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات و ماڵئاوایی، دوکتۆر زۆری پێ تێکده‌چێ و شۆکێکی ڕه‌وانی به ئه‌ییووبی وارید ده‌بێ و کاک سمایلیش هه‌ر وا. کاک سمایل بۆخۆی گوتی هه‌ر که سواری قه‌تاری بووم تا بگه‌ڕێمه‌وه حاڵم تێکچوو. خولاسه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی کاک سمایل هه‌ست به ته‌نیایی و بهتاڵایییهک ده‌کا و هه‌ر ئه‌وه ده‌بێ و له پڕێک قه‌لبی ڕاده‌وه‌ستێ. خاڵۆژنم واتا سمیر نۆڤا تهلیفوونمان بۆ ده‌کا و خه‌به‌رمان پێده‌دا و ده‌ڵێ خاڵت وه‌سێتی کردبوو که له دوای مردنم ئه‌گه‌ر توانیان بمبه‌نه‌وه وڵات. منیش هیچم له ده‌ست نه‌ده‌هات نه قودره‌تی ماڵیم ئه‌وه‌نده بوو نه ده‌متوانی له باری قانوونییه‌وه ڕێیه‌ک ببینمه‌وه و ته‌رمی خاڵم بێنمه‌وه وڵات، به‌ڵام لێره به دڵنیایی ده‌ڵێم که خودا مه‌یتی ئه‌و کابرایه‌ی ده‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی نارده‌وه سابڵا‌غ.
ــ یانی چۆناوچۆن ڕێک که‌وت و چۆن هاته‌وه؟
شه‌رحه‌که‌ی ڕه‌نگه بۆ خوێنه‌ران جالب نه‌بێ، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی منه‌وه زۆر جالبه. ئه‌وده‌می من له بونیادی دایرهتولمعاریفی ئیسلامی کارم ده‌کرد، ڕهئیسهکهشمان موهه‌ندیس میرسه‌لیم بوو. هه‌ر له‌و سهروبهندهیدا موهه‌ندیس میرسه‌لیم ببوو به وه‌زیری ئیڕشاد. زۆر په‌رۆش و ناڕەحهت بووم و هاوکارێکم که زانی ئه‌وه حاڵمه، گوتی ئه‌رێ ئه‌وه بۆ وا په‌رۆشی؟ منیش نه‌قڵی ئەوحاڵ و وەزعەی خۆمم بۆ گێڕایه‌وه. گوتی جا بۆ به مه‌هه‌ندیس میرسه‌لیم ناڵێی. به قسه‌م کرد، چوومه خزمه‌تی و نامهیهکهشم بۆ نووسی و وێنه‌یه‌کی دوکتۆر “ئه‌ییووبی”شم بۆ برد. چوومه لای و گوتم ئه‌وه دۆستی دوکتۆر “حه‌بیبی”یه، ساڵگارێک پێکه‌وه مڕاودهی عیلمیان هه‌بووه و ناوی دوکتۆر سه‌ید که‌ریم ئهییووبیانه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و ئێستا کۆچی دوایی کردووه. وه‌سێتی کردووه له عرووسیات نه‌ینێژن و بێته‌وه وڵات بنێژرێ، جا ئه‌گه‌ر پێتانخۆشه بیهێننه‌وه و ده‌نا هیچ.
دوکتۆر حه‌بیبی مهعاوینی ئاغای ڕه‌فسه‌نجانی، ڕهئیسجهمهووری ئه‌ووه‌ختی بوو. ئاغای میرسه‌لیم نامه‌که‌ی نارد بۆ دوکتۆر حه‌بیبی و ئه‌ویش خێرا ده‌ستووری دا که هه‌زینه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی دوکتۆر ئه‌ییووبیان له لایه‌ن ناوه‌ندی موتالعاتی ئه‌ده‌بیاتی ئێران دابین بکرێ و بێته‌وه وڵات. باوه‌ڕم به خوڕافات نییه، به‌ڵام هه‌ڵکه‌وتن و ڕێککه‌وتنی هه‌ندێک شت به حاڵه‌تی ماوهڕا جێبه‌جێ ده‌بێ. وه‌ختێکی گه‌یشتمه‌وه ماڵێ، تهلیفوونیان لێ کردم گوتیان له ده‌فته‌ری دوکتۆر حه‌بیبی ویستوویانی. هه‌ستام چووم و له وێ پێیانڕاگه‌یاندم که به‌یانی زوو بچوو بۆ ده‌فته‌ری ئاغای میرسه‌لیم. که چووم کاغه‌زه‌که له پێشدا نووسرابوو و له وێ داندرابوو که خێرا حهوتههزار و دووسه‌ت دولاری حه‌واڵه بکه‌ن بۆ مه‌سکه‌و و سه‌فاڕه‌تی ئێرانیش ئه‌و ته‌رمه‌ی ده‌گه‌ڵ خانمه‌که‌ی بنێرنه‌وه لێنینگڕاد و له‌وێشه بۆ ئێران. نازانم چۆن جێبه‌جێ بوو، دواین کاته‌کانی ئیداری بوو و خێرا چووم بانکی مه‌رکه‌زی که پووڵه‌که‌ی حه‌واڵه بکه‌م، ئه‌ویش زۆر زوو جێبه‌جێ بوو. دیسان ئاخرین کاته‌کانی ته‌واو بوونی ئیداری وه‌زاڕه‌تی ئومووری خاریجه بوو که گه‌یشتمێ و کارمه‌ندیان مه‌حته‌ل کردبوو که ئه‌و کاره‌ی جێبه‌جێ بکه‌ن. به هه‌ر حاڵ ته‌رمه‌که‌ی هاته‌وه و به ئێحتڕام و ڕێزه‌وه ده‌وڵه‌تی جمهووری ئیسلامی پێشوازی لێکرد و له‌و بابه‌ته‌وه زۆریان لێ مه‌منوونم، هێنانه‌وه‌ی بۆ ئێره [مه‌هاباد] موسادیف بوو ده‌گه‌ڵ هاتنی ڕهئیسجهمهووری وه‌خت، ئاغای ڕه‌فسه‌نجانی بۆ مه‌هاباد. یانی ئه‌و ڕۆژێ ئهییووبیمان هێناوه و ئه‌ویش له سابڵا‌غ بوو. ئه‌ییووبیان برد بۆ ساردخانه و دیاره له پێشدا براکان و خزموکهسمان ئاگادار کردبوو که له خزمه‌ت مامۆستا هێمن و مامۆستا هه‌ژار قه‌بری بۆ هه‌ڵقه‌نن و چون جێگاکه‌ی زۆر سه‌خت بوو ئه‌تڵه‌سیان بردبوو و زۆر به زه‌حمه‌ت ههڵیاقهندبوو، به‌ڵام کاک سه‌لاح ڕه‌حمه‌تی کوڕی مامۆستا هێمن دژایه‌تی ده‌کا و ناهێڵێ له وێی بنێژن. به ته‌لیفوون پێیانڕاگه‌یاندم و زۆر په‌رۆش و ناڕه‌حه‌ت. منیش گوتم ده‌ی جا گرینگ نییه خۆتان ناڕه‌حه‌ت مه‌که‌ن، بیبه‌نه ده گه‌ز ئه‌ولاتر له لای دوکتۆر مسته‌فا ئه‌عله‌م بینێژن؛ ئه‌و کابرایه ده‌ویست بێته‌وه سابڵاغێ و ئه‌وه هاتووه‌ته‌وه، با له لای هێمن و هه‌ژار نه‌بێ و له‌ولا تر بێ، فه‌رقی چییه. به‌خته‌وه‌رانه خه‌ڵکی سابڵا‌غ ئیستقباڵێکی شایانیان لێکرد و به خاکمان ئه‌سپارد. خانمه‌که‌ی ماوه‌ی سێ مانگان میوانی ئێمه بوو. بردمان بۆ نیشاپوور بۆ سمینارێکی زۆر خۆش که له سه‌ر خه‌یام به‌ڕێوه‌چوو. بردمان بۆ مه‌شهه‌د و ته‌واو گهڕاندمان و زۆری پێخۆش بوو. داستان و بیره‌وه‌ری و ئه‌وه‌نده ڕێز و ئێحتڕامی مێرده‌که‌ی له به‌ر بوو که ده‌یگوت پێم‌خۆش نییه له پاش که‌ریم هه‌ر یه‌ک ڕۆژیش بژیم. به هه‌ر حال ده ساڵ پاش ئه‌ویش کۆچی دوایی کرد.
منداڵیان هه‌بوو؟
به‌ڵێ کوڕێکیان هه‌یه و ناوی “سواره”یه و کاکه سواریان پێده‌گوت.
ــ سواره چ ده‌کا و له چ وڵاتێک ده‌ژی؟
سواره ئوستادی زمانی ئینگلیسییه و له لێنینگڕاد ده‌ژی. ئه‌ویش بۆخۆی دوو منداڵی هه‌یه و ناوی خێزانی “گالیا”یه که دوکتۆر ئه‌ییووبیان ده‌یگوت ناوی غالیایه و لێره پێی ده‌ڵێن گالیا، ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه نێوانی یه‌کجار خۆش بوو. یانی ئینسانێکی مرۆڤدۆست بوو، خه‌ڵکه‌که زۆریان خۆش ده‌ویست. سیما و ڕوخساریشی جۆرێک بوو که خۆشیان ده‌ویست و هه‌ر ئه‌و عهکسهی ده‌گه‌ڵ ده پاڵ نامه‌که‌م خستبوو و دامه ئاغای میرسه‌لیم، خۆی ته‌ئسیری هه‌بوو و کاره‌کانی زۆر خێرا ڕاپه‌ڕین و پێیان وا بوو سیمایه‌کی موقه‌ده‌سه. به‌و موقه‌ده‌سه بابه‌تێکم وه‌بیر هاته‌وه. دوکتۆر ئهییووبیانیان که له مردووشۆرخانه‌ی تاران ده‌شوشت، هه‌وه‌ڵین له وێ لیباسی کامیل و تازه‌ی کوردی له به‌ر کردبوو، که‌ڵاشی له پێ دا و ئه‌مه له وێ ڕاوه‌ستابووین. کابرای مردووشۆر سڵاواتێکی لێدا و ڕووی له من کرد و گوتی ئه‌و کابرایه کێیه و له کوێ‌ڕا هاتووه، ئه‌من له ڕۆژیدا زۆر که‌سان ده‌شۆم، ئینسانی ئاوام نه‌دیوه. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده پازده ڕۆژی کێشابوو هه‌تا ته‌رمه‌که‌ی بگاته ئه‌وێ یه‌ک زه‌ڕڕه‌ش قهیافهی نه‌گۆڕابوو و به قه‌ولی کابرای مردووشۆر زۆر “دوستداشتهنی” [له به‌ر دڵان] بوو. ده‌یگوت ئه‌وه ده‌بێ کابرایه‌کی زۆر موتهدهیین و موتهشخس بێ. ئه‌من زۆر ته‌رمم ششتوون، هیچ که‌سم ئاوا خۆش نه‌ویستووه. تایبه‌تمه‌ندی وای هه‌بوون که خه‌ڵک خۆشی ده‌ویست. هیچ ئیدعایهکیشی نه‌بوو. له‌و ماوه‌یدا که هاتبۆوه و لێره مایه‌وه، ته‌واوی وه‌خت و هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌وه بوو خزمێکی که خه‌رێک بوو ژیانی هاوبه‌شی لێک هه‌ڵوه‌شێ، پێشی پێ بگرێ و ژن و مێرده پێک بێنێته‌وه. هه‌تا وای لێهات که به ناڕه‌حه‌تی پێی بڵێم خاڵه ئه‌من پێم وا بوو ئه‌تۆ هاتوویه‌وه ته‌واوی مه‌سائیلی ئێمه حه‌ل و فه‌سڵ بکه‌ی که چی ئه‌تۆ هه‌ر خه‌رێکی فڵانکه‌سی. گوتی ڕوڵه ئه‌خر ئه‌تۆ نازانی ئه‌گه‌ر منداڵێک بێ‌دایک ده‌بێ دنیا ده‌ڕووخێ، که‌سێکی زۆر عاتفی بوو.
ــ دیاره به‌رهه‌مه‌کانی دوکتۆر ئه‌ییووبیان هه‌موو به زمانی ڕووسین، ئاگات له‌وه هه‌یه چه‌ند به‌رهه‌می وه‌ک کتێب بڵاو کردوونه‌وه؟
ئه‌من هه‌ر ئاگاداری نۆ به‌رهه‌می ئه‌وه‌م، جا نازانم به‌رهه‌می دیکه‌ی چاپکراو و چاپنه‌کراوی دیکه‌ی هه‌یه یان خێزانی له پاش مه‌رگی ئه‌ییووبیان به‌رهه‌می دیکه‌ی لێ بڵاو کردووه‌ته‌وه یان نا.
ــ هیچ له به‌رهه‌مه‌کانی به کوردی یان زمانه‌کانی تر وه‌رگێڕدراونه‌وه یان ئه‌و جاره‌ی که هاته‌وه بۆخۆی هیچ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دا که به‌رهه‌مه‌کانی بدا به که‌سێک تا وهریگێڕنهوه؟
ئاگام له‌وه‌ش نییه و که هاتبووشهوه هیچ وه دوای ئه‌وه‌ی نه‌که‌وت به‌رهه‌مه‌کانی وه‌رگێڕێته‌وه. یانی ئینسانێکی مهتوازیح بوو و هیچ له خۆی نه‌ده‌دوا و خۆی مه‌تڕه‌ح نه‌ده‌کرد. قه‌ت به ده‌وری خۆیدا نه‌ده‌هات و نه‌ده‌چوو. جهزهبهیهکی تایبه‌تی هه‌بوو و جه‌ماعه‌ت لێی ده‌هاڵا و هیچ فه‌رقیشی بۆ نه‌ده‌کرد که ئه‌وه کورده و ئه‌وه تورکه و فارسه یان هه‌رمه‌نییه، هه‌ر که‌سێکی گه‌یشتبایه و توانیبای خزمه‌تێکی پێکردبا، ڕانهدهستا، ئه‌لحه‌ق ئه‌من ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌م ته‌واو پێوه دی، ئینسانێکی مرۆڤدۆست بوو. هه‌رگیز ئینسانێکی سیاسی نه‌بوو.
ــ سمیر نۆڤا چۆن که‌سایه‌تییه‌ک بوو و چۆن باسی دوکتۆر ئه‌ییووبیانی ده‌کرد؟
به‌و پرسیاره‌ت نوکته‌یه‌کم که‌وته‌وه بیر. خاڵۆژنم نۆڤا که له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌که‌ی هاتبووه، ڕۆژێک گوتی کاک سه‌دیق ده‌کرێ تاوێک وه‌ده‌ر بکه‌وین و بچینه نێو شار؟
گوتم به‌ڵێ. گوتی بمبه “قوڵه‌قه‌بران”. ئه‌گه‌ر گهویشتینه قوڵه‌قه‌بران گوتی جا ئه‌تۆ ده‌نگێ مه‌که. به کووچهیدا ڕۆیشتین ڕۆیشتین هه‌تا گه‌یشتینه مزگه‌وتی “ڕۆستهمبهگ”ی و گوتی ئێره کوێیه؟ گوتم ئه‌وه مزگه‌وتی ڕۆستهمبهگی پێده‌ڵێن. که‌مێکی دیکه ڕۆیشتین و گوتی ئه‌وه ماڵه حاجی غه‌فووری گه‌وره‌یه. گوتم چووزانی خاڵۆژن؟ گوتی خاڵت هه‌موو نه‌قشه‌که‌ی بۆ من کێشابۆوه. چووینه نێو کووچه‌ی ماڵه خانمخانمێ و پێشهوایهوه و گوتی ئه‌وه ماڵه عه‌لی سه‌له‌مه‌یه، ئه‌وه ماڵه حاجی ساڵح ڕییانییه، ئه‌وه مه‌دره‌سه بوو. ئه‌و ئینسانه ئه‌وه‌نده‌ی نفوزی مه‌عنه‌وی و ڕووحی له سه‌ر ئه‌و هاوسه‌ره‌ی خۆی ببوو که ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی که بۆ وی ئهرزیشمهند بوو بتوانێ مونتقیلی ئه‌وی بکا و ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی نفووز وه‌رگرتبوو که ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی به وی مونتقیل ده‌بێ، ڕایگرێ. ئه‌من ژیانی هاوبه‌شی ئه‌و جوورهم به که‌سه‌وه نه‌دیوه، زۆر سه‌یر بوو، دوو که‌س ئه‌وه‌نده له سه‌ر مهسایلێک که عه‌لاقه‌یان پێیتی ئاوا به ته‌فاهوم بگه‌ن و یهکقسه بن.
ــ له باره‌ی ماڵی و داهاته‌وه له چ ئاستێک‌دا بوون؟
خه‌ڵکی وێ چۆنن؟ زۆر باش نه‌بوون. له‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژیان، هه‌ر بۆخۆی عه‌رزی کۆڵیبوو و کردبووه ژێرزه‌مین، یانی ئینسانێکی هونه‌رمه‌ند و داهێنه‌ر بوو. به‌ر له وه‌ی تهرکهوڵات بێ، ئه‌و زه‌مانی یه‌کێک بوو له ئه‌کته‌ر و ده‌ورگێڕه‌کانی شانۆی “دایکی نیشتمان”.
ــ له لای جه‌نابت باسی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد له‌و شانۆیه چ ڕۆڵێکی ده‌گێڕا؟
خۆ وه‌به‌رم نه‌ده‌که‌وت و ئه‌منیش بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و زۆر ئازار نه‌بینێ، زۆرم ماندوو نه‌ده‌کرد و لێم نهدهکۆڵێوه، ئه‌گه‌ر بۆخۆی بابه‌تێکی ده‌گێڕایه‌وه گوێم بۆ هه‌ڵده‌خست و ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆم گێڕایه‌وه هه‌ر به‌و شێوه بۆخۆی بۆی گێڕاومه‌وه و ئه‌و قسانه‌ش هه‌ر ئه‌من نه‌مبیستووه و چوار پێنج که‌س بووین که هه‌تا به‌یانی بۆی گێڕاینه‌وه و ئه‌گه‌ر به ته‌نێ گوێم لێ بووبا هه‌ر بۆم نه‌ده‌گێڕایه‌وه. ئه‌وانه‌ش بۆیه ده‌گێڕدرێنه‌وه که ئێمه‌ش هه‌ر کام به شێوه‌یه‌ک قه‌رزداری حه‌قایقی تاریخی و بارودۆخی وڵاتی خۆمانین و بۆ خۆڕانان و گه‌وره کردنه‌وه‌ی که‌سێکی دیکه ئه‌وانه ناگوترێن.
ــ دوکتۆر ئه‌ییووبیان و هاوسه‌ره‌که‌ی پۆستی ده‌وڵه‌تییان هه‌بوو؟
هه‌ر دووک له لێنینگڕاد (سهنپێترزبورگ) ئوستادی دانشگاه بوون و ده‌رسی شهرقناسییان ده‌گوته‌وه. یانی ئینسانێک بوو به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه. هه‌ر ئه‌و موهه‌ندیس بێهبهانی ده‌گێڕایه‌وه و ده‌یگوت ڕۆژێکی ئه‌منی به ویلچێر برد بۆ جه‌نگه‌ڵ و گوتی: “بێهبهانی بیا بریم جنگل قارچ شکار کنیم.” ده‌یگوت گیاناسێکی سه‌یر بوو و هه‌موو گیایه‌کی ده‌ناسی و هه‌ر کارگێکی ده‌دی ده‌یگوت ئه‌وه کارگه سه‌مییه و ئه‌وه‌یان ده‌خورێ. ده‌یگوت له وێ گفته‌ی بۆ ساز کردم و دۆ شیوهت و گوڵی تێدابوو. یانی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ساڵگاریك بوو له وڵات دوور که‌وتبۆوه، به‌ڵام له فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی ئێره دوور نه‌که‌وتبۆوه.
ــ له قسه‌کانتدا ئاماژه‌ت به‌وه کرد که به سه‌ر زۆر زماناندا زاڵ بوو، به‌ڵێی به‌و زمانانه‌ی ئاماژه‌ت پێکردن به‌رهه‌می نووسراوه‌ی هه‌بێ؟
ئه‌من ئاگادار نیم و نه‌مدیوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌می ئه‌وان له ئێران ده‌یانخوێند یانی له نێوان ساڵه‌کانی ۲۰ تا ۲۴ یا پێشتریش، زمانی فه‌ڕانسه له جیاتی زمانی ئینگلیشی ده‌گوتراوه و زۆر جیددی کاریان له سه‌ر ده‌کرد. یانی هه‌ر ئه‌و وا نه‌بوو زۆر که‌س وا بوو. “محه‌ممه‌د ڕییانی”ش هه‌ر وا بوو و زۆر که‌سی دیکه‌ش. دوکتۆر ته‌له‌فوزی که‌لیماتی چاک بۆ ده‌هات و مه‌سه‌له‌ن زمانی ئه‌رمه‌نی وه‌ک ئه‌رمه‌نییه‌ک ده‌گوته‌وه. نازانم کاره‌کانی له چ حهدێکدان و له خۆڕا تاریفی ناکه‌م و پێیدا هه‌ڵناڵێم، به‌ڵام شه‌خسییه‌ت و که‌سایه‌تی ئه‌و کابرایه هه‌م له وێ له لای هاووڵاتییان و هه‌م لێره زۆر به‌رز بوو و زۆریان خۆش ده‌ویست. ئه‌و خۆی به فیدایی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌زانی و هیچ ئیدیعایه‌کی نه‌بوو. چاوی له داهاتوو و دواڕۆژ بوو که ئاواته‌کانی وه‌دی بین و ئه‌من ئه‌وه‌نده‌م ده‌ناسی.
ــ که بۆ وڵات گه‌ڕایه‌وه و ئه‌و ماوه‌ی لێره مایه‌وه، زیاتر له چی ده‌دوا؟
هه‌وڵی ده‌دا زۆر ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک تێکه‌ڵاو بێ. ده‌گه‌ڵ مه‌ڕحووم دوکتۆر حه‌بیبی شه‌وێکی چه‌ند ساعه‌ت به زمانی عرووسی قسه‌یان کرد و حه‌بیبی گوتی لێم حاڵی بوو که‌ریم چاکی ده‌رس خوێندووه. عه‌رزت بکه‌م ئه‌وانه‌ی لێڕه‌ڕا چوونه وێ، هێندێکیان زوو گه‌ڕانه‌وه و هێندێکیشان مانه‌وه وه‌ک دوکتۆر شه‌ڵماشی، ڕه‌حیم سه‌یفی قازی، سوڵتان وه‌ته‌میشی. هێندێک له وانه ئیجبارهن یان ئیختیارهن له‌گه‌ڵ هێندێک جه‌ریان که‌وتن، به‌ڵام ئه‌ییووبیان وه دوای عیلم و زانست و لێکۆڵینه‌وه که‌وت و بۆ لای سیاسه‌ت نه‌چوو.
ــ خاتوو سمیر نۆڤا خۆی چ به‌رهه‌م و نووسراوه‌ی چاپکراوی هه‌بوون و یان ئه‌ویش هه‌ر له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد کاری ده‌کرد؟
نازانم ئایا به‌رهه‌می هه‌یه یان نا و ئه‌ویش هه‌ر له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد کاری ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه که کاره‌کانی ئه‌و خاتوونه له ژێر ته‌ئسیر و کاریگه‌ریی مێرده‌که‌ی بوو. کاره‌کانیان هاوبه‌ش بوو، ئه‌من وای لێ حاڵی بووم.
ــ به‌ڵێ، له یه‌ک دوو به‌رهه‌می دوکتۆر ئه‌ییووبیاندا ناوی خاتوو نۆڤا وه‌ک ئیدیتۆر دیاری کراوه.
ئه‌من وه‌ک خوارزای ئه‌ییووبیان یان وه‌ک ئۆگر و عه‌لاقه‌مه‌ند به که‌سایه‌تیی ئه‌و، به گشتی عاده‌تمه که زۆر له شته‌که‌ی نهکۆڵمهوه و نه‌یخه‌مه ژێر گوشاره‌وه و کابرای تهڕهفم زۆر ئازار نه‌ده‌م.
ــ ئه‌و جۆره که‌سایه‌تییانه تایبه‌تن و سینگیان پڕه له ڕاز و سه‌ره‌داوه بزربووه‌کان، ئه‌تۆ ناچاری و ده‌بێ ده‌روونیان بپشکنی و نه‌گوتراوه‌کان تۆمار بکه‌ی و به‌و شێوه ڕاسته‌قینه‌کان ده‌رکه‌ون.
ئاخر لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له حهدیش ده‌بێته فزوولی و هه‌ر ئه‌وه‌نده شاد بووم به وه‌ی که پاش ساڵگارێک هاتووه‌ته‌وه و توانیم له خزمه‌تیدا بم و دوایه‌ش شاد بووم به وه‌ی که توانیم ته‌رمه‌که‌ی بێنینه‌وه و لێره‌ی بنێژین.
دوای نه‌مانی دوکتۆر ئه‌ییووبیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی خاتوو نۆڤا بۆ ڕووسییە، پێوندیتان چ به ته‌لیفوون چ به دیدار له‌گه‌ڵی هه‌بووە؟
جارجار پێوه‌ندی تهلیفوونیمان هه‌بووە، به‌ڵام زۆر به سه‌ختی و چه‌توونی. ئه‌و گوێی گران ببوون و تووشی فه‌رامۆشی و ئایزامێر هاتبوو و زۆریشم هه‌وڵ دا جارێکی سه‌ری بده‌م، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ماڵیم نه‌بوو هه‌تا ئه‌وه‌ی که مرد و نه‌مدیته‌وه.
ــ که‌سایه‌تییه‌کی وه‌کوو دوکتۆر که‌ریم ئه‌ییووبیان له وڵاتێکی دووره‌ده‌ست، به‌و هه‌مووه به‌رهه‌مه باش و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه، به‌رده‌وام خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنان و ته‌ولیدی ئه‌ندێشه بووه، چۆناوچۆنه که ئاوا غه‌ریب و بێده‌نگ لانیکه‌م له نێو گه‌ل و نیشتمانیدا که‌وتووه‌ته‌وه و کار و به‌رهه‌مه‌کانی ڕه‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه؟ به پێی ئه‌وه‌ی که ئێوە ڕهوانناسن، له‌و ڕوانگه‌ی ڕەوانةناسییەوە ئەم بابه‌ته چۆن ده‌بینن؟
به ڕای من هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه هه‌تا دواین کاته‌کانی ژیانی، ئه‌و کابرایه توازوعێکی تایبه‌تی هه‌بوو یانی خۆی ڕانهدهنا. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕه‌وانناسانه چاوی لێ بکه‌ین ئه‌و هه‌ر له ڕابردوودا ده‌ژیا و به ڕاده‌یه‌کی زۆر مرۆڤێکی نوستالژیست بوو. کاری به هه‌لومه‌رجی ئێستا نه‌بوو که بێ واریدی مه‌سایل بێ. ده‌توانم بڵێم ته‌نانه‌ت نفره‌تی هه‌بوو له مه‌سایلی سیاسی. ئه‌و جاری که هاته‌وه وڵات و به کووچه و کۆڵاندا ده‌گه‌ڕا، پێچێکی له سه‌ر نابوو و که‌م که‌س دهیاناسییهوه و دۆست و ڕه‌فیقی قه‌دیمی خۆی ده‌دیتنه‌وه. ڕۆژێکی به منی گوت ڕوڵه گیان دا هه‌سته بمبه لای ڕه‌فیقه‌کانم. گوتم خاڵه جا ئه‌من چووزانم ڕه‌فیقی تۆ کێن؟ گوتی چۆن ئه‌تۆ نازانی ڕه‌فیقی من کێیه؟ خۆتم لێ مه‌گۆڕه. چۆن ئه‌تۆ نازانی مهعلیمهکانی من کێ بوون؟ گوتم ئه‌وه کاک “عه‌لی مه‌حموودی” نه‌خۆشه و له جییهدایه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌لحان مه‌ڕحووم بووه. گوتی به خودای کاک عه‌لی مهعلیمم بووه، زوو تهلیفوونێک بۆ ماڵێیان بکە. تهلیفوونم له موهه‌ندیس مه‌حموودی کرد و گوتی سبه‌ی ته‌شریف بێنن ده خزمتتانداین. گوتم کاک “محه‌ممه‌دئه‌مین موعنی”یش ده جێیهدایه و نه‌خۆشه و بچین؟ گوتی ئه‌ی چۆن نه‌چین ڕۆڵه، هه‌سته با بچین. چووین سه‌ری میرزا “ڕه‌حیم سوڵتانیان”یشمان دا که ئه‌ویش نه‌خۆش بوو. پێی خۆش بوو ئه‌و که‌سه کۆن و قهدیمییانه که دۆست و هاواڵ و ئاشنای بوون به‌سه‌ریان بکاته‌وه.
ــ چه‌نده مایه‌وه و ئاخۆ نۆڤای هاوسه‌ریشی ده‌گه‌ڵ بوو؟
سێ مانگ مایه‌وه. نه‌خێر خێزانی ده‌گه‌ڵ نه‌بوو و زۆریشی پێخوش بوو و داخی بۆ ده‌خوارد که نه‌یتوانیبوو ده‌گه‌ڵی بێته‌وه و ده‌یگوت ئه‌مجاره بێمه‌وه حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ خۆمی دێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وجار که هاته‌وه خێزانی ئه‌وی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه‌وه. گێل و به‌ردیشم که بۆ ساز کرد شێعرێکی سهعدیشم له سه‌ر گۆڕه‌که‌ی نووسی که ئه‌لحان ته‌واو له بیرم نییه و ده‌ڵێ: “ما را ز غریبی به وطن باز رسان”، یانی ڕه‌دیفی قافییهکهی “باز رسان”ه. گێلێکی نهویشم بۆ دروست کردووه که هه‌م زوو نه‌شکی و هه‌م نیشانه‌ی ته‌وازوع و خۆ به که‌م زانینی ئه‌و که‌سایه‌تییه مه‌زنه بێ. بابه‌تێکم وه‌بیر هاته‌وه پێم حه‌یفه باسی نه‌که‌م. مامۆستا هێمن ده فه‌وتی برایانی شافیعیدا شێعرێکی زۆر جوانی خوێنده‌وه: “
یادی پیاوانی چاکی زه‌حمه‌تکێش خه‌ڵکی ئه‌و شاره قه‌ت له بیر ناکه‌ن |
ده‌ر و جیران و دۆست و خزم و خێش خه‌ڵکی ئه‌و شاره مه‌زهه‌ری چاکه‌ن |
ئه‌وه‌ش با بۆ بیره‌وه‌ری بمێنێته‌وه: پاره‌کانه خێزانم به بازاڕێدا ده‌ڕوا و ده‌بینێ هێندێک خه‌ڵکی نێو بازاڕ جنێوان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن مه‌یتی مه‌ڕحووم “ئێرانزاده” و “لالهعهبباسی”یان هێناوه‌ته‌وه و هێندێک قسه‌ی نابه‌جێ و ههڵهپهڵهیان کردبوو که ئه‌وانه مه‌یته بۆگهنیوهکانیان بۆ ئێمه دێننه‌وه و بۆخۆیان له تاران و له جێیان که‌یفێ ده‌که‌ن. خێزانم که هاته‌وه ماڵێ زۆری پێ تێک‌چووبوو. پاشنیوه‌ڕۆ هه‌ستام بۆ سه‌ره‌خۆشی مه‌ڕحووم لالهعهبباسی چوومه خانه‌قای شه‌مزینان و دوای فاتیحا هه‌ستام هێندێکم قسه کرد و له پێشدا شێعره‌که‌ی دوکتۆر ئهییووبیانم خوێنده‌وه و له دوایه باسی جنێودانی ئه‌و جهماعهتهم کرد که له بازاڕ جنێویان دابوو و خێزانم بۆی گێڕابوومه‌وه. گوتم ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسه ناحه‌زانه ده‌که‌ن ده هه‌ڵه‌دان و هه‌ر کوردێک یان سابڵاغییه‌ک له وڵاتی خۆی په‌روازه ده‌بێ ئه‌وه‌ڵه‌ن به ئیختیاری خۆی نییه، بارودۆخێک ناچاری ده‌کا و دووه‌م ئه‌وانه‌ی که له وڵات دوور ده‌که‌ونه‌وه هه‌ر کامیان سه‌فیری حوسنینییهتی ئه‌و خه‌ڵکه‌ن. هه‌ر وه‌ها ئێره باوه‌شی دایکی ئێمه‌یه و ئێمه ئه‌گه‌ر مردیشین ده‌بێ بگەڕێینه‌وه بۆ باوه‌شی دایکی خۆمان.
سەرچاوە: گۆڤاری مەهاباد
بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە