خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / هەڵوێستی دکتۆر بەختیار سەجادی بە بۆنەی داخستنی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر

هەڵوێستی دکتۆر بەختیار سەجادی بە بۆنەی داخستنی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر

هەڵوێستی دکتۆر بەختیار سەجادی بە بۆنەی داخستنی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر

به بیستنی هەواڵی داخستنی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر، ئەویش بەو شێوە خراپ و دوور لە بەهایە، دڵگران و ناڕەحەت بووم و ئەم کارە شەرمەزار دەکەم. دەسەڵاتی حیزبی لە سلێمانی دەیتوانی لانی کەم بە شێوەیەکی باو و برۆکراتیک لەم ڕووەوە مامەڵە بکات و بە ڕێکاری یاسایی و بە نامەکاری و ئاگادارکردنەوە ئەم هەنگاوەی جێبەجێ بکات، چونکە لە هەموو دونیا هێزی کۆماندۆ بۆ تێرۆریست و گروپی جەردە بەکارئەهێنرێت.

چاودێر گەلێک خزمەتی بە گوتاری ئەدەبی و مەعریفیی کوردی کردووە و هەوڵی داوە گیانی ڕەخنە وەک پێویستییەکی هەموو کۆمەڵگایەکی زیندوو بخاتەگەڕ. گۆڤاری مەدەنییەت، فێستیڤاڵی گەلاوێژ، پلاتفۆرمی دابڕان، بڵاوکراوەکانی ڕەخنەی چاودێر، ڕوانگە و ڕەخنە و دەیان هەوڵ و هەنگاوی ئەرێنیی دیکە تەنها هەندێ نموونەن بۆ کارنامەی دەوڵەمەندی ئەو ناوەندە کە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە خزمەتی بە ئەدەب، فیکر، ڕەخنە و دیمۆکراسی کردووە.

زۆر بەداخەوەم و جێگەی سەرشۆڕییە بۆ هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز کە لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا بەو شێوە نامۆ و توند و شەڕاژۆیانە هەڵسوکەوت لەگەڵ دەزگایەک دەکرێ کە دەوری بەرچاوی گرنگی گێڕاوە لە مسۆگەرکردنی پێگەی گوتارمەندی ئەدەب و هونەر و مەعریفە لە لایەکەوە و پەرەپێدانی پێوەندیی ڕۆشنبیری و فەرهەنگیی نێوان نەتەوەکان لە لایەکی ترەوە.

ئەم ڕووداوە توند و تاڵە لە شارێک ڕووی داوە کە هەموو کوردێک شانازیی بە مێژووی درەوشاوەی ئەدەب و هونەر و فەرهەنگەکەیەوە دەکات. بەڵام ئێستا و بە دیاریکراوی لەم ساڵانەی دواییدا هەزار مخابن بووەتە پێگەی دەرکەوتن و کاریگەریی چەندین لایەنی توندڕەو و دواکەوتوو کە نامۆن بە گیانی سەردەم و وەک گوتاری ئایدیۆلۆجیک بوونەتە لەمپەر لە بەردەم گەشەی خودی عەقڵانیی و جوانیناسانەی سوژەی کوردیدا. ئەو لایەنانە بە هۆی هەبوونی تریبوونی جۆراوجۆرەوە خەریکی ئولگووسازیی پێچەوانەن بۆ سوبژێکتیڤیتەی کوردی و کوردستانی و بوونەتە دامەزراوەی دژەمۆدێرن و هەر بەم بۆنەشەوە کوردستان بەرەو دواوە دەبەن.

لە پاڵ ئەمانەشدا، زۆر ناڕەحەت و دڵگرانم کە لە سەدەی بیست و یەکدا گوتاری ئەدەبی و هونەری و فیکری بووەتە دەستمایەی ململانێی کەسی و بنەماڵەیی و سیاسی. لەوەش خراپتر، ناڕەحەتم کە دەبینم هەندێ دەنگی دیاری دونیای ئەدەب و هونەر و مەعریفەی ئێمە، لەبەر هۆکاری جیاجیای وەک ڕکابەریی دەزگایی و دامەزراوەیی و یاخود ڕقی کەسی و بەرژوەندیی تاکەکەسی و یان حیزبی و سیاسی ئەم کارەیان ئیدانە نەکردووە. یەکەم ئەرکی ڕووناکبیر ڕەخنەکاری و خودڕەخنەکارییە.

لەگەڵ ڕێزدا
بەختیار سەجادی

تۆرۆنتۆ، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است. 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

خوانش زن‌محورانه‌ی “دختران کوبانی: حکایتی از شورش، شهامت و عدالت‌خواهی”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *