خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی «شوناسی ئۆلی و فەلسەفەی نەتەوەی کورد» بە قەڵەمی نووسه‌ر

ناساندنی کتێبی «شوناسی ئۆلی و فەلسەفەی نەتەوەی کورد» بە قەڵەمی نووسه‌ر

ناسنامەی کتێب: «شوناسی ئۆلی و فەلسەفەی نەتەوەی کورد»، محه‌مه‌د حیجازی، ۴۰۸ لاپەڕە، سلێمانی۲۰۱۲.

?ناساندنی کتێبی «شوناسی ئۆلی و فەلسەفەی نەتەوەی کورد» بە قەڵەمی نووسه‌ر

محه‌مه‌د حیجازی

ئەم بەرھەمە لەساڵی ٢٠١٢ لە سلێمانی لە ٤٠٤ لاپەڕەدا چاپ کرا. بە گوێرەی بناغەکانی دینە کوردیەکان واتە ئەھلی حەق(کاکەیی) و ئێزدی کە ئێسک بەندی و کاکڵی ھەردوو یەکن.تێگەیشتم کە (فەلسەفەی ئیشراق)ی سۆھرەوەردی کورد لەسەر بناغەی دینە کوردیەکان دانراوە و ھەندێ لە بەیتەکان بەتایبەت مەم و زینی ئەحمدی خانی و فولکلور ھەر بەیانی ئاماژەیی بناغەی دینە کوردیەکانە و ئەم ئاکامە بەدەس ھات کە کورد وەکوو نەتەوەکانی پێشکەوتو بۆخۆی خاوەنی سیستەمگەلی دینی و عەقیدەتی و فەلسەفی تایبەت بەخۆیەتی و پەیامی ئەم کتێبەش سەرکەوتوانە سەلماندنی ئەم باسەیە. بۆچی مەم و زینی خانی و ئەوینی ئەوانە لە نەورۆزەوە دەس پێدەکات؟

بۆ جوابی پرسیار و دۆزینەوەی بناغەکانی دینە کوردیەکان فەلسەفەی کورد ، گشت ئایینەکانی پێش ئیسلام توێژین کرا و تەنانەت ناچار بووم ئەوێستایی و پەھلەوی فێر ببم.دەرکەوت کە زەڕدەشتی نەتەنیا بناغە نیە بەڵکو لەگەڵ دینە کوردیەکان جیاوازی تەنانەت دژایەتیشی ھەیە.بۆ سەلماندنی ئەمانە و زۆر مژاری تر کتێبەکە کرا بە حەفت بەشەوە:

لەبەشی یەکەمدا،پەیوەندی چوار جەژنی کورد و ئێرانیم لەسەر بناغەی دینە کوردیەکان لە ٣١ لاپەڕەدا ڕوون کردەوە کە ھیچ توێژەرێکی کورد و ئێرانی و ھەندەران خۆیان لەم باسە نەداوە.بە سەنەد و بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە جێگای ڕاستەقینەی نەورۆز و جەژنەکانی تر ڕوون کراوەتەوە و پەیوەندی لەگەڵ دینە کوردیەکان پیشان دراوە

بناغەی دینە کوردیەکان کە میھرپەرستی (میتراییسم)ە لە بەشی دوەمدا لە ٣٥ لاپەڕە سەلمێنراوە.

لەبەشی سێھەمدا پەیوەندی مەم و زینی ئەحمدی خانیم لەگەڵ دینە کوردیەکان ڕوون کردۆتەوە و چوار قۆناغەکەی ئەوینی مەم و زین لە ٦٠ لاپەڕەدا توێژین کراوە.

لەبەشی چوارمدا بناغەکانی دینە کوردیەکان لە مەم و زینی فولکلور (مەم و زینەکەی ئۆسکارمان) لە ١٥ لاپەڕەدا ڕوون کراوەتەوە.

لەبەشی پێنجمدا بۆ سەلماندنی ئەوەکە شەھابوددین سۆھرەوەردی فەیلەسووفی کورد فەلسەفەکەی لەسەر بناغەی دینە کوردیەکان داناوە ناچار مام پەرتووکی ئاوەزەی سوور(عقل سرخ)ی سۆھرەوەردی کەلە ٢٤ لاپەڕەیە و بەخەستی ئاماژایی و سەمبولیکە،سەمبولەکانی لێک بدەمەوە.سەلمێنراوە کە سۆھرەوەردی لەماڵباتیدا بەشارەوەیی یەکێ لە دینە کوردیەکان پارێزراوە و ئەو بلیمەتە کردویەتی بە سیستمێکی فەلسەفی پتەو و وەکوو فەلسەفەی تایبەت بە کورد لە ٧٤ لاپەڕەدا ھاتووە.

لەبەشی شەشەمدا چون کاکەیی لەلایەن مێژوونووسان و توێژینەرانەوە وەکوو شێعەیانی زێدەڕۆیی کەر(غلات شیعە) ناسێنراوە،بە پێی بناغەی دینە کوردیەکان ئەو باسە ڕەت کراوەتەوە و لە ٣٣ لاپەڕەدا سەلمێنراوە کە ئەوزاراوە ھەڵەیە.

لەبەشی ئاخردا بۆ ئەو شەش بەشەی پێشوو فاکتی زۆرم کۆ کردبوەوە.بۆ تێگەیشتنی زۆرتری ئەو بەشگەلە لە ٧٦ لاپەڕەدا ھەندێ لەو کۆ کراوەگەلمە ھێناوە کە لام وایە بەکاری توێژینەرانی دین و فەلسەفەی کورد دێت.

لە ئاخری کتێبەکەدا ٤٤ وێنە لە پەیوەندی باسەکاندا ھاتووە.دوو وێنەی بە ئەنقەست لەلایەن ھەندێ مێژوونووسەوە دژ بە کورد و بناغەی دینە کوردیەکان،ڕوون کراوەتەوە .
لەم کتێبەدا ھەڵەی میتراناسانی ئورووپایی و ئێرانی سەبارەت بە پەیکەرەکانی ھەندێ پەرستگەی میھردینی لەوانە پەرستگەی دورائوروپووس لە کوردستانی ڕۆژاوا دەرخراوە.لە ئاخردا ناوی ھەندێ سەرچاوە ھاتووە.

شایانی باسه‌ شایانی باسه‌ شاعیری بەڕێز کاک ڕه‌حیم لوقمانی ئەم کتێبە بۆ سی و یه‌که‌مین پێشانگای کتێبی نێوده‌وڵه‌تی کتێبی تاران پێشنیار کرد.

محه‌مه‌د حیجازی له‌ پاییزی ۱۹٤۹ له‌ شاری سنه‌ له‌دایک بووه‌ هه‌ر له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ته‌واو کردووه‌. له‌ حه‌فتاکاندا له‌ زانکۆی ته‌ورێز خوێندوویه‌تی و کارنامه‌ی ماسته‌ری له‌ زانسته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌رگرتووه‌ له‌ ۱۹۸۰ تا ۲۰۰۱ مامۆستای کۆمه‌ڵگاناسی خوێندنگاکانی کرماشان و سه‌قز و سنه‌ بووه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌ هێندێک هه‌ڵه‌ که‌وتبوونه‌ چاپی یه‌که‌می کتێبه‌که‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ ڕێگای ماڵپه‌ڕی ماڵی کتێبی کوردی سه‌ر ڕاست ده‌کرێنه‌وه‌.

?ھەندێ ھەڵەی چاپی:

لاپەڕەی ٣٠

ئاور(ھەڵەیە) ؛ ئاوەز(دروستە)

لاپەڕەی ٦٧

وا (ھەڵەیە) ؛ وا لەسەردایە(دروستە)

لاپەڕەی ٧٧

نەوی(ھەڵەیە) ؛ نەوی یار(دروستە)

لاپەڕەی ٨٧

مھذم(ھەڵەیە) ؛ مەذەم(دروستە)

لاپەڕەی ٨٨

شوبە(ھەڵەیە) ؛ شوبھە(دروستە)

لاپەڕەی ٩٧

مەرکەوەڕ(ھەڵەیە) ؛ مەرگەوەر(دروستە)

لاپەڕەی ١١٥

پێکەوە(ھەڵەیە) ؛ پێکەوە لێکدران(دروستە)

لاپەڕەی ١٤٣

مانگدایە(ھەڵەیە) ؛ زەویدایە(دروستە)

لاپەڕەی ١٧٢

زەرد(ھەڵەیە) ؛ وەرد(دروستە)

?ئەندامانی هێژا؛ جێی ئاماژەیە کە ڕەچاو کردنی ماڤی نووسەران و بڵاڤۆکەکان و پاراستنی ماڤی کۆپی ڕایت، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی پەێڕەوی کاری ماڵپەڕی “ماڵی کتێبی کوردی”یە و فایلی تەواوی کتێبی «شوناسی ئۆلی و فەلسەفەی نەتەوەی کورد» لە سەر ئیزنی نووسەری بەرهەمەکە و وەک دیارییەک لە لایەن بەڕێزیانەوە بۆ ئەندامانی کتێب دۆستی “ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی” پێشکەش دەکرێت. بەم بۆنەوە کەناڵی “ماڵی کتێبی کوردی” بە ناوی بەڕێوەبەران و ئەندامانەوە سپاس و پێزانینی تەواوی خۆی بۆ نووسەری بەڕێز محه‌مه‌د حیجازی ڕادەگەینێت و دەسخۆشی دیارییە ناوازەکەیان دەکات.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *