خانه / ناساندن و ڕه‌خنه‌ / ناساندنی کتێبی «یەکەم و دووەم لە پڕۆژی سەد ساڵ سینەما ــ سەد دەرهێنەر »

ناساندنی کتێبی «یەکەم و دووەم لە پڕۆژی سەد ساڵ سینەما ــ سەد دەرهێنەر »

لەم چەند ساڵەی دواییدا، هەوڵێک هەیە بۆ بەرەو پێشچوونی سینەما لەکوردستان هەم لەڕووی بەرهەم هێنانی فیلم و هەم لە ڕووی پەخش و زیادبوونی ویستی بینینەوە. هەم لەشێوەی نووسراودا و بەتایبەت جیاوازتر لە ساڵانێکی زووتر چەند کتێبیش نووسراون. هەڵبەت ئەم گووتەیە، ئەوەندەی شیکردنەوەی دۆخەکەیە ئەوەندە مەبەستمان لەوە نییە بڵێن ئەم هەوڵانە یان ئەم کارانە لە ئاست پێویستیدان. نەخێر  دەبێت زیاتر و زیاتر  بکرێن.

جێگای خۆشحاڵییە لەگەڵ ئەم جوڵەیەدا  ئێمە بتوانین سینەما لە ئاستە جیهانیەکەی ببینین و ڕیشەی سەرهەڵدانی ئەم هونەرە ڕوونبێت لە پێش چاومان، تاکو بتوانین بڕیارێک بدەین لە ئێستادا ئاخۆ ئێمە لە چ ساتێکی مێژوویی سینەمادا دەژین؟

بۆ ڕوونکردنەوەی هەردوو خاڵەکەی سەرەوە و پێزانینمان بۆ هەوڵە جدییەکان بەباشی دەزانین یەکێک لە هەوڵ یان کارە گرنگ و جدییەکان بخەینە بەر دیدەی خوێنەران و عاشقانی سینەما و هونەر بەگشتی. ئەویش خستنە ڕووی دوو کتێبی یەکەمە لە پڕۆژی سەد ساڵ سینەما ــ سەد دەرهێنەر. لەنووسینی ( کارزان کاردوزی)  و ناوەندی غەزەلنووس بەکوالیتیەکی بەرز چاپ و بڵاوی کردوەتەوە.

کتێبی یەکەم

سەرەتا پێشەکییەکی زۆر پێویست بۆ کتێبەکە نوسراوە، کە تێیدا چۆنیەتی دەستپێکردن و هۆکاری نوسینی ئەم پڕۆژەیە ڕوونکراوەتەوە.

دواتر

لە باسکردنی سێ دەرهێنەر پێکهاتووە کە لە (برایانی لومێیر)وە دەست پێدەکات. تا دەگات بە (ژۆرژ میلیەس) و پاشان بە (لوی فۆبییاد) کۆتایی پێدێت. لەم بەشەی کتێبەکە وەک چۆن ئامێری وێنەی جوڵاو لە فەڕەنسا لە لایەن هەردوو برا (ئۆگەست لومێیر و لوی لومێر)، بەتایبەت لوی دروست دەکرێت. ئاوا هەرسێ فیلم سازەکەی دیکەش خەڵکی هەمان وڵاتن واتا فەڕەنسا.

ئینجا

هەر لە کتێبی یەکەم فەرهەنگێکی زۆر ناوازەی( ئینگلیزی ــ کوردی و کوردی ــ ئینگلیزی تێدایە) ئەم فەرهەنگە کار ئاسانیەکی باش بۆ خوێنەر دەکات تاکو لە هەر وشەیەکی سینەمایی تێبگات،

ئەوەی من ئاگاداربم هیچ فەرهەنگێکی تری لەم شێوەیە نیە لە بواری سینەما. کە دەکرێت وەک بەشێکی سەرەکی و جیا لە کتێبەکە بەکار بهێنرێتەوە.

کتێبی دووەم

گواستنەوەیە بۆ ئەمریکا، بۆ سینەمای هۆڵیوود. لەوێ ئاشنای (دوو لە بکەرانی سینەما بە هونەر) دەبین ئەوانیش (دی دەبلیوو گریفیز و چارلی چاپلن)ن، هەرچەنە لە پێش ئەمان (میلیەس و فۆییاد) هەوڵی بە هونەر کردنی سینەما دەدەن، بەڵام بەگشتی ڕەخنەگران هەر وەک نمایشێکی سێرک و شانۆیی سەیری کارەکانیان دەکەن، ئەم ڕەخنانەش هەردوو فیلم سازی ناوچەکانی هۆڵیوود دەگرێتەوە کەناومان هێنان(دی دەبلیو گریفیز و چارلی چاپلن) بەڵام دواجار ڕەخنەگران ناچار دەبن دان بە هونەر بوونی سینەمادابنێن وەک هونەرێکی نوێ.

دەتوانین بڵێین گەر بەراوردی هەردوو کتێبەکە بکەین ئەوە ڕوون دەبێتەوە، نوسەر لە کتێبی یەکەم بە خێرایی باسی فیلمساز و بەرهەمەکانیان دەکات و  لە کتێبی دووەم باسکردن لە فیلمساز و بەرهەمەکانیان درێژتر و پڕترە، کە پێموایە  هۆکاری ئەمەش گرنگی و جێ پەنجەی هەردوو فیلمسازانی گریفز و چاپلن بێت لەسەر هونەری سینەما بەراورد بەوانی پێش خۆیان.

لەکۆتاییدا، ئەم نووسینەی ئێمە تەنها سەرەقەڵەمێکە بۆ ناساندن و سوپاسکردنی نووسەر. پڕۆژەکە شایستەی قسەکردنی زیاترە. هیوامان گەیشتنە بە ئامانجی کۆتایی پڕۆژەکە.

ڕێناس عاسی

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *