ناسنامه‌ی کتێب: فه‌لسه‌فه‌و فه‌یسبوک: دیارده‌ناسی بوونێکی ئەندێشەیی، نه‌وزاد جه‌مال، بڵاوکردنەوەناوهندی ره‌هه‌ند، سلێمانی ۲۰۱۹
ناساندنی کتێبی «فه‌لسه‌فه‌و فه‌یسبوک: رامانێک لە بوونێکی ئەندێشەیی»
نه‌وزاد جه‌مال
سەرەتا
من لەم کتێبەدا باس لەباشەو خراپەی فەیسبوک ناکەم. واتە، ئامۆژگاری و رێنماییەک نییە کە خوێنەر بەکاری بهێنێت یان نا. بەڵکو، وەک توێژەرێک دەمەوێت چەند پرسارێک دەربارەی فەیسبوک و ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەهۆیەوە لەبیرکردنەوەو ئاگایی و نائاگاییماندا هاتۆتەئاراوە. فەیسبوک دیاردەو بابەتەکە بۆ فەلسەفاندن.
ئەمەش میتۆدی من لەنووسینەکەدا دیاردەکات کە دیاردەناسی فەیسبوکە. کەناوم ناوە بوونێکی ئەندێشەیی. هەروەها هەوڵمداوە شێوازی نووسینەکە لەخوێنەری ئاساییەوە نزیک بێت، هاوکات قوڵبوونەوەی فەلسەفیی لەدەستنەدات. رەنگە، لەهەندێک جێگەدا زاراوەکان پێوییستیان بەروونکردنەوەی زیاتر بۆ خوێنەر هەبێت. بەڵام نەموویستووە قەبارەی نووسین زیاتربێت. دواجار من بەمیتۆدێکی فینۆمینۆلجی(دیاردەناسی) توێژینه‌وه‌و دهفهلسهفێنرێت.
وەک بەکاربەرێکی فەیسبوک، لەماوەی ساڵانی رابووردوودا هەر لەدامەزراندن و کردنەوەی هەژماری تایبەتی خۆمەوە، فەیسبوک تاقیگەیەکی بەدواچوونی ئەو گۆرانکاری و ئاڵوگۆڕو تێگەیشتن و هەڵویست و رەفتاری بیرکردنەوەو لایک و کۆمینت بووە.
لێرەوە، ئەم بەرهەمە نوسینێکی نوێییە سەبارەت بە جیهان و کۆمەڵگای فەیسبوک. نووسەر لەم کتێبەدا هەوڵیداوە بەشێوازو میتۆدی دیاردەناسی (فینۆمینۆلۆجی) گەنگەشەی چییەتی و کاریگەرەکانی فەیسبوک بکات لەسەر بەکاربەرانی. لەوێدا نووسەر پێداگیری لەوە دەکات کە گۆڕانکارییەک لە دیدو رەفتاری مرۆڤی ئێمەدا هاتۆتەئاراوە: تاک و کۆمەڵ بەرەو ژینگەو دەوروبەرێکی فەیسبوک-دیجتاڵی- دەڕوات. ئەم بەرەوپێشچوونە لەهەموو کایەکاندا جا سیاسی، یان ئابوری و هونەری و هتد… دا رەنگدەداتەوە. لێرەوە، جیهانی فەیسبوک دەبێتە واقیعێکی تر لەپاڵ ئەو واقیعە رۆژانەیی راستەوخۆ سەروکارمان لەگەڵیدایە.
بۆیە، نووسەر لەرێگەی چەند چەمک و شرۆڤەیەکەوە لەدەرگای ئەو جیهان/ واقیعە دەدات و کۆمەڵێک تێزی نوێ لەوبارەوە دەخاتەڕوو، وەک چەمکی دەرەواقیع (ڤیرتوەل)، کۆمەڵگای ئەلتەرناتیڤ، جیهان دانپێدانان، کەسێتی و جوان و جەستەو بوونێک نوێ دەکات. هاوکات باس لە کاریگەرییەکانی فەیسبوک لەسەر سیاسەت، دیالۆگ و بەشداری سیاسی دەکات. لەچەند بەشی ئەو کتێبەدا باس لە ‘گۆرانی چەمکی واقیع و سەرهەڵدان ‘دەرەواقیع’، ‘ئەودویکردنی ناخ'(واتە ئەودیوکردنی رازەکانی نێوناخی مرۆڤ)، ‘کۆمەڵگەی ئەلتەرناتیڤ’ و زقکردنەوەی گروپ و بۆچوونەپەراوێزکراو و رادیکاڵەکان بۆ سەنتەر. چەمکی سیاسەت و وتویژو رادەربڕین، هاوڕێیەتی باسکروان. هەروەها بەشیک باس لەچارەنووسی نووسین و خویندنەوە، جوانی، پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکان باسدەکات.
به‌ده‌ربڕینێکی تر، ئه‌م به‌رهه‌مه جەخت لەوە دەکات کە فه‌له‌سه‌فه ده‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئامرازێکی وه‌ک فه‌یسبوکدا دروست بکات. کهواتە، فه‌لسه‌فاندنی فه‌یسبوک، واته په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌هه‌ندانه (ژینه‌کی، بوونه‌کی و دیارده‌کی) که له‌به‌کاربردنی رۆژانەدا، ته‌نها بایی ئه‌وه‌نده ده‌زانین که له‌نێو دیارده یان ئه‌و پانتاییه نوێیە داین. به‌ڵام، زاینی تێوریمان له‌باره‌یه‌وه نییە. ئیدی ، فەلسەفەی فەیسبوک، واته چوونه‌ده‌ر له‌و ئاسته ساکاره‌ی به‌کارهێنانی رۆژانەو شرۆڤه‌کردنی خۆی بێۆئهوهی سه‌رقاڵی بین پێوەی.
ناونیشانەکە:
ره‌نگه ئه‌م ناونیشانه کەمێک سەیر یان بەجۆرێک تەنها گەمەیەکی زمانی بێت بۆ راکێشانی خوێنەر. یان ته‌نها خالی هاوبه‌شی نیوان فه‌لسه‌فه‌و فه‌یسبوک هه‌ردوو پیتی سه‌ره‌تا “فه”یه بێت. ئه‌گینا فه‌یسبوک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی بهفهلسهوهو فه‌یله‌سوفانه‌وه نییه. فه‌یسبوک ئامرازێکی به‌کارهاتووی رۆژانه‌یه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆکاری له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا وه‌ک بوارێکی باڵای بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه نییه.
ئه‌م ئه‌م بۆچوونه تاڕادەیەک راستە. بەڵام په‌یوه‌ندی فه‌لسه‌فه بهفهیسبوکهوه بۆخۆی پرسیارێکی فه‌لسه‌فییانه هه‌ڵده‌گرێت. فه‌له‌سه‌فه ده‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌که له‌گه‌ڵ ئامرازی وه‌ک فه‌یسبوکدا بکاتە بابەتی خۆی. لەچەند رەهەندوو روویەکەوە فەلسەفە لەم بهرهەمەدا له فه‌یسبوک دهکۆڵێتەوە:
- وەک پانتاییه‌کی ژیانه‌کی: فەیسبوک لەنێو ژیانی، ئەگەر نەڵێم هەمووماندا، ئەوا لەنێو ژیانی زۆربەماندا هەیە و رۆژانە پێوەی سەرقاڵین. جه‌نگی لایک و لێشاوی وێنه‌و باسه شێرکراوهکان، دیمه‌نی راسته‌وخۆی ئه‌م جیهانی فهیسبوکهیه. بۆیە، فەیسبوک ژیانی ئێمەی داگیرکردووەو شتەکانی رۆژانە لەوێدا رەنگدەدەنەوەو جارێکی‌تر بەرجەستەدەبنەوە.
وابەستەبوونی ژیان و چیرۆکەکانمان لەوێدا، ئیتر وەکئەوەیە ژیانی رۆژانەمان بەشێکی دانەبڕاوبێت لەتۆڕەکان نەک بەپێچەوانەوە. واتە، هاوکێشەی ژیان گۆڕاوە: لەجیاتی ئەوەی فەیسبوک بەشێک بێت لەژیانمان، ژیانی رۆژانەو چیرۆکەکانی بوونەتە بەشێک لێی.
له‌به‌رئه‌وه، چیتر واقیعیه‌تی-راستی هەبوونی- فه‌یسبوک لهواقیعیهتی واقیع که‌متر نییه. فه‌یسوک واقیعێکە له‌ناوی ئه‌و واقیعه باوه‌ی که پێی ئاشناین دایه. به‌ڵام، که ده‌چیته ناو فه‌یسبوکه‌وه، واده‌زان واقیع خۆی هەر له‌وێدا هەیە نەک لەدەرەوە!
چونکه، ئه‌وه‌ی هه‌یه، رووده‌دات و باسده‌کرێ، جارێکتر له‌فەیسبوکدا ده‌بێته‌وه بهواقیعێکی بەرچاوو ئه‌ندێشه‌یی. ئیدی، ئه‌وه واقیعی ژیانی رۆژانه نییه که سیفه‌تی راستی و واقعیه‌ت بهفهیسبوک ده‌دات. به‌ڵکو، ئه‌وه فه‌یسبوکه که سیفەتی واقیعیه‌ت به‌ژیانی رۆژانه‌مان ده‌داته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه، فه‌یسبوک پانتاییه‌ک نییه له‌وێ و دەرەوەی ئێمەدا، به‌ڵکو ئێره‌و ئێستایه. واته، ئێره‌و ئێستا خۆی خزاندۆته نێوییه‌وه. بۆیه، فه‌یسبووک ئێرهکانێیه نه‌ک ئهوێیهکی دووره‌ده‌ست و دهرههۆش و ده‌ره‌هه‌ست و دهرهجهسته.
- وەک پانتاییه‌کی بوونه‌کی(ئۆنتۆلۆجی): من ئۆنلاینم، ئیتر هه‌م
لێرەوە، کۆجیۆتۆی “من بیردەکهمەوه” چیتر تاکه خه‌سڵه‌تی ده‌ستنیشانکه‌ری بوونی مرۆڤ نییه کە وه‌ک ‘دیکارت’ پێیوابووه. به‌ڵکو، “لهسهرسهرهێڵبوون”، بوونی تۆ ده‌ستنیشانده‌کات. ئیتر ئێمه ناسنامه‌و که‌سێتی و ته‌نانه‌ت پێگه‌شمان له‌وێوه وه‌رده‌گرین یان ئه‌دۆزینه‌وه یان برهوپێدهدهین. کەواتە گۆڕانێکی ئۆنتۆلۆجی لەئارادایە: واتای واقیع، کات و شوێن و ‘بوون’ گۆڕانی بەسەرداهاتووە. جیهان یان واقیع پاش فه‌یس و تۆڕهکانیتر، گۆڕانکاریی بنه‌ڕه‌تیی بەخۆوهدیووە. ئیتر مامه‌ڵه‌و سه‌روکارمان له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان، بابه‌ت و کێشه‌کاندا، چیتر راستهوخرۆ و خۆبه‌خۆ نییه. نه‌خێر، ئیتر ئێمه له‌ڕێی فه‌یسبووکه‌وه په‌رچه‌کردارو هه‌ڵوێست ده‌نوێنین. ئەگەرچی ئەو واقیعە یان بوونە بەئەندێشەیی(واقیع مجازی فارسی) دادەنرێت. بەو پێیەی کە دەستکردی کۆمپیوتەرە. بەڵام دواجار ئەو دیوار‌و جیاکارییە لەنێوان واقیعی رۆژانەکی و واقیعی ئەندێشەیی لەفەیسبوکدا زۆر تەنک دەبێتەوە تاڕادەی تێکچڕژان.
- وەک پانتاییه‌کی دیارده‌کی: کاتێک فەیسبوک دەبێتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و کولتووری و ناوەندو رایەڵێک کە شوێنی قسەوباسەکانە. بەڵام، هاوکات قسەوباسیش زۆریش هەڵدەگرێت. لەبەرئەوە، دیاردەیەکە لەناو واقیعداو دواجار واقیع خۆی لەوێدا دەبێتە دیاردەیەکی بینراوەکی سەردەمەکە.
سەردەمی پاشەکشەی وشە :
دەکرێت سەردەمی فەیسبوک، بەسەدەی زاڵبوونی وێنەو دیمەنەکان دابنرێت. ئیدی، بەپلەی یەکەم ‘بینین و بینراوێتی’. بەپلەدووەمیش بیستن و بیستراوێتی، هه‌وێنی بوونی مرۆڤەکان ئەم سەردەمە ده‌ستنیشانکات. زۆرجار ئه‌و پێگه‌یه‌ی کە “تۆیەک” له‌ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ته، ناکاته هه‌مان پێگه‌و ناوبانگ که له تۆڕهکاندایهو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته.
بۆیە، فه‌یسبوک جیهانێکە بۆخۆی کەتێیدا جه‌نگی لایک و کۆمێنت، لێشاوی وێنه‌و بابەتەشێرکراوهکان، دیمه‌نی راسته‌وخۆی ئه‌م جیهانی فهیسبوکهیه. لەچەتەو مافیاوە، بۆ پیاوی ئایینی، سیاسی، نوسەر، هونەرمەند، هاولاتی ئاسایی، پالەوەان وەرزشەوان، میدیاکار، دکتۆرو پسپۆر‌و زانا‌و تاوانبار‌و هتد… چیتر له‌وێدا لۆجیکی هه‌ڵه/ راست، و چه‌وت و دروست پێوهرەکە نییه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئەوەی چه‌نده تۆ بینراو بیستراویت. پێوه‌ری ژماره‌ی لایک و سه‌ردان و شهێر وێنە، به‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت که چه‌نده چیرۆکەکان چێژبه‌خشن، چه‌نده کاردانه‌وه‌و وروژاندن دروستده‌که‌ن گرنگه.
لێره‌وه، مادام مرۆڤ، خۆی بونه‌وه‌رێکی چیرۆکسازو داستانخوازه، هه‌موو رووداوێک له‌ژیانیدا بەشێوەی بەسەرهات و چیرۆک ده‌گێڕێته‌وه. لەم سۆنگەوە، فەیسبوک دەبێتە سەکۆیەکی کاراو ئامادەی بڵاوبوونەوەی. بۆیه، ئایینه‌کان، ئایدۆلۆجیاو ئینتمای خێڵ و ناوچه‌و پێگه‌و پله‌وپایه‌و هتد، هه‌موویان چیرۆکی رۆژانه‌ی ئێمه‌ن که لە پانتایی فەیسبوکدا دەبیسترێن و دەبینرێن. هه‌ڵبه‌ت، فه‌یسبوک ئه‌و سه‌کۆ کاراو خێرا‌و بەناوخۆڕایی و بێسانسۆرهی (به‌مانای ئه‌وه‌ش نییه خاڵییه له کۆمه‌ڵێ رێسا‌و کۆدی به‌کارهێنان) بۆ ملیۆنەها کەس لەسەرتاسەری زەویدا رەخساندووە.
بەڵام، لەبەرئەوەی هه‌موو هەواڵ و رووداوێک لەتۆڕەکاندا بروسکه‌ئاسا به‌خێرای دێن و ئاواده‌بن، له‌دایکبوون-هاتنەبوون لەوێدا واته یه‌کسه‌ر مردن. هه‌موو هه‌واڵێ بهتاووگوڕێکەوە کە دێت یەکسەریش به‌سه‌رده‌چێت. بۆیه، هه‌موو له‌دایکبوونێک له‌وێدا بهساتهوهختێ کۆن ده‌بێت و تیاده‌چێ! چونکە ملیۆنەها پەیام وەک بروسکە دێن و دەچن.
فەیسبوک وەک کۆچکردنێکی سەرتاسەری:
فەیسبوک دیاردەیەکی جیهانی و پێشکەوتنێکە لەتەکنۆلۆجیای پەیوەندی و گەیاندندا کە زوو مرۆڤی ئێمەشی گرتەوە. ئەگەرچی ئێمەی وکورد کۆمەڵگایەکی مۆدێرن نین، چونکە، هێشتا بنەماکانی رۆشنگەری و پێشکەوتن و بیری زانستی و ئەقڵانی ژیانی مرۆڤ ئیمە ئاڕاستەناکات، وەلی، کۆمەڵگایەکی تەواوو کتومت نەریتیش نین. بەڵکو، وەرگری کەرەوسەرەو ئامراز‌و ئامێرەمۆدێرنەکانین. ئەمەش ئەنجامی کرانەوە بەڕووی جیهانی دەرەوەو پەلهاویشتنی تەکنۆلۆجیای نوێیە بۆناو جوگرافیای کولتوریمان. لەبەرئەوەی، تەکنۆلۆجیای نوێ، واتە بەزاندنی سنوورەداخراوەکانی نەتەوەو زمان و جوگرافیایە.
بۆیە، ئێمە لەبەردەم شەپۆلێکی نوێی کۆچێکی سەرتاسەریدان بۆ نێو ئەو جیهانە. پێدەچێت بەهاتنی تۆڕەکان، کۆچێکی بەکۆمەڵمان بۆ نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کردبێت. ئیدی، هەموومان لەوێداین. لێرەوە، چیتر جیهان نەک هەر گوندێکی بچووک نییە، بەلکو لەسایەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە، جیهان بۆتە گوندێکی فەیسبوکی. لەبەرئەوە:
– ئێمە بۆ ناوتۆڕەکان رەوێکمان کرد.
– تۆرەکان لەواقیعدا بوونەتە راستییەکی داسەپاو.
– ئێمەش لەناو تۆڕەکاندا جۆرەواقیعێکیترمان سازکردووە.
لەئاکامدا، چەمکی واقیع گۆڕا. چونکە، لەهەردوولاین، لەئەودوو دیوەداین. واتە، ئەو دووجیهانە ئەوەندەبەیەکداچوو و تێکەڵاون کە تارادەیەک لای تاکەکان لەهەست و نەستەکانیاندا جیاکردنەوەیان ئاسان نییە. له‌به‌رئه‌وه، چیتر واقیعیه‌تی فه‌یسبوک لهواقیعیهتی واقیع که‌متر نییه. فه‌یسوک واقیعێک له‌ناوی ئه‌و واقیعه باوه‌ی که پێی ئاشناین دایه. به‌لام، که ده‌چیته ناو فه‌یسبوکه‌وه، واده‌زانیت واقیع خۆی له‌وێدایه.
چونکه، ئه‌وه‌ی هه‌یه، رووده‌دات و باسدهکریت جارێکتر لهوایدا ده‌بیته‌وه بهواقیعێیکی ئه‌ندێشه‌یی. ئیدی، ئه‌وه واقیعی ژیانی رۆژانه نییه که سیفه‌تی راستی و واقیعیه‌ت بهفهیسبوک ده‌دات. به‌ڵکو ئه‌وه فه‌یسبوکه که واقیعیه‌ت به‌ژیانی رۆژانه‌مان ده‌داته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه، فه‌یسبوک پانتاییه‌ک نییه له‌وێدا، به‌ڵکو ئیره‌و ئێستایه. واته، ئێره‌و ئێستا خۆی خزاندۆته نێوییه‌وه. بۆیه، فه‌یسبووک ئێرهکانێیه نه‌ک ئهوێیهکی دووره‌ده‌ست و ‘دهرههۆش’ و ‘ده‌ره‌هه‌ست’ و ‘دهرهجهسته.
داگرتنی ته‌واوی دهقهکهئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.