ناساندنی کتێبی «ژیانی ڕووناک‌بیری و فه‌رهه‌نگی له ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا» به‌رهه‌می لویی بازان، وه‌رگێڕانى د. نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا
دوکتۆر نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا
ڕه‌نگه به‌بێ تێگه‌یشتن له مێژووی ڕووناكبیری و فه‌رهه‌نگی ئیمپراتۆریای عوسمانی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ئه‌م ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگه، سه‌خت بێت بتوانین به وردی له مێژووی ڕووناكبیری و فەرههنگیی كورد تێبگه‌ین، بۆیه بۆ به‌رچاوڕوونی و بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م مێژووه، پێویستمان به لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانستی و بێلایه‌نانه هه‌یه، كه قامك بخاته سه‌ر سه‌ره‌تاكانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی زۆر زانستی ده‌ستگیرۆییمان ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه تاوه‌كو سه‌روبه‌ندی ڕووخانی ئه‌م ئیمپراتۆریایه.
نووسیاری ئه‌م كتێبه لویی بازان (۲۰/۱۲/۱۹۱۲ – ۲/۳/۲۰۱۱)، تۆركۆلۆگ و مێژوونووسی گه‌لانی كۆنی تورك و مامۆستای پسپۆڕ لە بواری لێکۆڵینەوەی تورکی. ساڵی ۱۹۳۹ ده‌چێته قوتابخانه‌ی به‌رزی مامۆستایان له پاریس. ساڵی ۱۹۴۲ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مامۆستاكه‌ی جۆزیف ڤێندریس ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی توركی ده‌كات. ساڵی ۱۹۴۳ ده‌بێته تۆژه‌ر له ناوه‌ندی نیشتمانیی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستیی* و ساڵی ۱۹۴۵ حكوومه‌تی فه‌رەنسا ڕه‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی ده‌كات بۆ زیاتر قووڵبوونه‌وه له زمانی توركی و ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو به خۆیی و خێزانه‌وه له ئه‌نقه‌ره ده‌مێنێننه‌وه. ساڵی ۱۹۷۸ ده‌بێته پرۆفیسۆری هاریكار له زانكۆی پاریسی سێیه‌م. له ساڵه‌كانی ۱۹۶۰ و ۱۹۸۹ به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستووتی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركی بوو له زانكۆی پاریس و له ساڵی ۱۹۹۰ خانه‌نشین بوو. له‌گه‌ڵ رۆبێرت مانتران و جیل ڤێنستاین و ژان لویی باكێ گراممۆن یه‌كێك له گه‌وره‌ترین توركۆلۆگه‌كانی دواین نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌ره‌نسا بوون. بازان ئه‌ندامی (كۆمه‌ڵه‌ی ئاسایی) و (كۆمه‌ڵه‌ی ئێرنست رێنان) و كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسيی هه‌نگاریا بوو. جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆرالۆ-ئالتیاك و سه‌رۆكی به‌شی زمان و شاره‌ستانیه‌تی رشۆژهه‌ڵاتیی به له ناوه‌ندی نیشتمانیی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستیی فه‌ره‌نسا. له دوای خۆی له ساڵی ۱۹۵۰ تاوه‌كو ۲۰۰۰ كۆمه‌ڵێك كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی نایابی له‌دوای خۆیه‌وه به‌جێهێشت. رۆژی ۲ ی ئاداری ۲۰۱۱ كۆچی دوایی كرد.
ئەم باسە ئێرە لە كتێبی (مێژووی ئیمپراتۆریای عوسمانی) كراوە بە كوردی، کە ساڵی ۱۹۸۹بەسەرپەرشتی توركناسی گەورەی فەرەنسایی رۆبیرت مانتران لە پاریس بە زمانی فەڕەنسی بڵاوكرایەوە. ئەم باسەی لێرەدا ئێمە كردوومانە بە كوردی تەنیا بەشێكە لەو كتێبە، كە لە لایەن كۆمەڵێك ڕۆژهەڵاتناس و عوسمانیناسی گەورەی ڕۆژئاواییەوە نووسراوە و كتێبەكە نزیكەی (۸۱۰) لاپەڕەی قەوارە گەورەیە و ساڵی ۱۹۸۹ لە پاریس بڵاوكرایەوە. ئێمە لەم كتێبەدا تەنیا بەشی (ژیانی ڕووناكبیری و فەرهەنگیی لە ئیمپراتۆریای عوسمانی‌دا)مان هەڵبژارد و شایانی گوتنە پێشتریش دوو بەشی دیكەی تایبەتیمان هەر لەم كتێبە گەورەیە كردووە بە كوردی بە ناوەکانی “سەردەمی تەنزیمات ۱۸۳۹ – ۱۸۷۹” لە نووسینی پۆل دۆمۆن و ساڵی ۲۰۰۹ لەلایەن دەزگای ئاراس چاپ و بڵاوكرایەوە، هەروەها (سەرەتاكانی پرسی ڕۆژهەڵات (۱۷۷۴-۱۸۳۹) کە ساڵی ۲۰۱۵ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاوکرایەوە.
* CNRS
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.