ناساندنی کتێبی «دیارده‌گه‌رایی و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی» بەرهەمی دوکتۆر یادگار شاره‌زوور
ناسنامەی کتێب: «دیارده‌گه‌رایی و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی؛ بنچینه مه‌عریفییه‌كانی میتۆده ره‌خنه‌ییه‌كان؛ بنه‌چه‌ی سه‌وسه‌ن وه‌ك بواری كار»، پ.د. یادگار شاره‌زوور، چاپەمەنی فێربوون هەولێر ۲۰۱۵.
پ.د. یادگار شاره‌زووری
فه‌لسه‌فه‌ی دیارده‌گه‌رایی Phenomenology كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بزاڤی ره‌خنه‌یی نوێ و هاوچه‌رخدا به جهێشتوووه، پشكی گه‌وره‌شی هه‌بووه له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی میتۆده ره‌خنه‌ییه جۆراو جۆره‌كاندا. یه‌كێك له مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره ده‌رخستنی كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی دیاردهگهراییه له نه‌خشاندن و نوێكردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و میتۆده رهخنهییهكاندا.
بۆ پشتڕاسكردنه‌وه‌ی ئه‌م تێزه‌ش نووسه‌ر هه‌وڵیداوه زۆربه‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه بخاته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه كه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له دیارده‌گه‌رایی وه‌رگرتوون، به مه‌به‌ستی زه‌قكردنه‌وه‌ی پشكی دیارده‌گه‌رایی له به‌ره‌وه پێشچوونی ره‌خنه‌ی نوێ و هاوچه‌رخدا به هه‌موو باڵ و میتۆده جۆراوجۆره‌كانییه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كارتێكردنه‌ش بریتیه له‌و بنه‌ما تیۆرییانه‌ی كه (ئیدمۆند هۆسره‌ل Edmund Husserl ؛ ۱۸۵۹ – ۱۹۳۸)ـی دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی دیارده‌گه‌رایی پێشكه‌شیانی كرد، ئه‌وه بوو دیارده‌گه‌رایی توانی سروشتی لێكۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كان بگۆڕێت و بواره ڕه‌خنه‌ییه جیاوازه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و دیدگای نوێیان پێببه‌خشێت و ئامرازی لێكۆڵینه‌وه‌ی كاره‌كی كارایان پێشكه‌ش بكات.
▫️بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئه‌نجامه‌ش كاره‌كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر دوو به‌شدا؛ به‌شێكی تیۆری و به‌شێكی پراكتیكی. له به‌شه تیۆرییهكهدا هه‌وڵدراوه قسه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی دیارده‌گه‌رایی بكرێت و په‌رده له‌سه‌ر بنه‌چه مه‌عریفییه‌كانی میتۆده ره‌خنه‌ییه‌كان هه‌ڵبماڵرێت، له‌م رووه‌وه دیارده‌گه‌رایی به هانای زۆربه‌ی رابه‌ر و بیرمه‌ندانی بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه چووه و توانیویه‌تی چه‌مك و دونیا بینی نوێ و ئامرازی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارایان پێشكه‌ش بكات.
له به‌شه پراكتیكییهكشدا قه‌سیده‌ی (بنه‌چه‌ی سه‌وسه‌ن)ـی شاعیر هاوچه‌رخی عه‌ره‌ب (ئه‌دۆنیس) كه بۆ كوردستانی نووسیوه، پاش ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی ۱۴/ نیسانی/ ۲۰۰۹ ـدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كراوه‌ته بواری كار و سروشتی قه‌سیده‌كه وای خواستووه له رووانگه‌ی ره‌خنه‌ی دیاردهگهراییهوه شیبكرێته‌وه و بخوێنرێته‌وه.
ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ركردنه‌ی كه هه‌ردوو لایه‌نی تیۆری و پراكتیكی له خۆ ده‌گرێت، به بۆچوونی نووسه‌ر ده‌بێته مایه‌ی كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێ به رووی خوێنه‌ردا و تواناداری ده‌كات جارێكی تر، له ده‌لاقه‌یه‌كی نوێوه بڕوانێته میتۆده ره‌خنه‌ییه‌كان و ئاگاییه‌كی فره‌تری هه‌بێت له سه‌ر بنج و بنه‌ما و پێكهاته‌كانیان، ئه‌مه‌ش بۆ خودی خۆی كارێكی وا ده‌كات كه تێگه‌یشتنی میتۆده ره‌خنه‌ییه‌كان ئاسانتر و له خۆگرتنی ره‌وانتر و وه‌گه‌ڕخستنی كرده‌یی تر بێت.
لێكۆڵينەوەكە لە ڕێخۆشكردن و دوو بەش پێكهاتووە، ڕێخۆشكردنەكە لە سێ تەوەر پيێكهاتووە، تەوەری يەكەم بريتيە لە (سەرهەڵدانی فەلسەفی دياردەگەرايی و بنەماكانی)، تەوەرەی دووەميش بريتيە لە (پەلهاوێشتنی بيری هۆسرەل بۆ كايە مەعريفيە جياوازەكان). لە تەوەری سێيەميشدا باسی گرنگی (بنچينەی تيۆرييانەی بوارە پراكتيكيەكان) كراوە. بەشی يەكەم كە لە ژێر ناونيشانی (كاريگەری دياردەگەرايی لە سەرهەڵدانی ميتۆدە ڕەخنەييەكان)ـدايە و لە حەوت تەوەر پێكهاتووە، هەرچی بەشی دووەميشە: (ڕەخنەی دياردەگەرايی) تەرخانكراوە بۆ قسەكردن لە چەمكی ڕەخنەی دياردەگەرايی و لە پێناو ڕوونكردنەوە و دياريكردنی سروشتيدا، قەسيدەی (بنەچەی سەوسەن)ـی (ئەدۆنيس) لە ژێر ڕۆشنایی ڕەخنەی دياردەگەراييدا شيكراوەتەوە. ئەم بەشەش لە دوو پشک پێكهاتووە، ئەوانيش: هوشياريی خود و هۆشياری بابەتە.
?پێڕستی کتێبەکەش بەمجۆرەیە:
پێشەكی
ڕێخۆشكردن
يەكەم: سەرهەڵدانی فەلسەفەی دياردەگەرايی و بنەماكانی:
دووەم: پەلهاوێشتنی بيری هۆسرەل بۆ كايە مەعريفيە جياوازەكان:
سێيەم: بنچينەی تيۆرييانەی بوارە پراكتيكيەكان:
بەشی يەكەم:
كاريگەريی دياردەگەرايی لە سەرهەڵدانی ميتۆدە ڕەخنەييەكاندا
يەكەم: دياردەگەرايی و قوتابخانەی (ڕەخنەی بابەتی)Thematic Criticism
دووەم: دياردەگەرايی و قوتابخانەی ڕەخنەی نوێ:
سێيەم: دياردەگەرايی و ڕەخنەی تەوەر گرتوو بەدەوری دەقدا – فۆرماليست و بنەماگەرايی:
چوارەم: دياردەگەرايی و هيێرمينيۆتيكا:
پێنجەم: كاريگەری دياردەگەرايی لە سەرهەڵدانی سيميۆلۆژيا و ڕەخنەی سيميۆلۆژيدا:
شەشەم: كاريگەری دياردەگەرايی لەسەر گيێڕانەوەزانی Narratology
حەوتەم: دياردەگەرايی و هەلڵوەشانەوەگەرايی:
بەشی دووەم:
ڕەخنەی دياردەگەرایی
پشكی يەكەم: هۆشياری خود:
پشكی دووەم: هۆشياری بابەت:
پێناسەی گرنگترين ئەو زاراوانەی لە پەرتوكەكەدا هاتوون
دەقی قەسيدەكە بەزمانی عەرەبی
دەقی قەسيدەكە بەزمانی كوردی
پ. د یادگار لەتیف شارەزووری. خوێندنی به‌كالۆریۆسی لە به‌شی عه‌ره‌بی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین ته‌واو كردووه. بڕوانامەی ماستەری لە بواری رەخنەی نوێ لە هەمان کۆلێژ و زانکۆ لە ساڵی ۲۰۰۰ دا وەرگرتووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ڕەخنەی نوێ و گێڕانەوە «السردیات» لە زانکۆی موسڵ لە ساڵی ۲۰۰۸ دا وەرگرتووە. لە ساڵی ۲۰۱٦ ـ دا نازناوی پرۆفیسۆری به ده‌ستهێناوه.
?به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی پ. د یادگار لەتیف شارەزووری:
۱. جماليات التلقي في السرد القرآني
۲. المفاتيح الشعرية – قراءة أسلوبية في شعر بشار بن برد.
۳. تیۆرەكانی وەرگرتن لە ئیستاتیكای وەرگرتنەوە بو رەخنەی هاتنەوەلامی خوینەر.
٤. دیاردەگەرایی و ڕەخنەی ئەدەبی – بنچینە مەعریفیە كانی میتۆده ڕەخنەیيهكان.
٥. الظاهراتية والنقد الأدبي – الأصول المعرفية للمناهج النقدية، قصيدة جذر السوسن لأدونيس ميداناً تطبيقياً.
٦. مرۆڤی كارا له قورئاندا
۷. السرديات المعاصرة من قبل الحداثة إلى بعد ما بعد الحداثة – ثورة الخيال السردي.
۸. په‌رتووكێكی هاوبه‌ش به ناونیشانی: روايات تحسين كرمياني من غواية القراءة إلى تجليات المنهج.
۹. په‌رتوكێكی هاوبه‌ش به ناونیشانی: فتنة السرد وحضور المسرود – قرا‌ءات في رواية سعد محمد رحيم (ظلال جسد ضفاف الرغبة).
۱۰. عیرفان و ژیان؛ ڕوانگەیەکی تەئویلی بۆ شیعری مەحوی.
ئه‌ندام له لیژنه ئه‌دبی ومهعریفیهكان:
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی – شیعر / ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ. هه‌رێمی كوردستان، سلیمانی. ۲۰۱٥.
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له (مسابقة كتارا للرواية العربية / دولة قطر. الدورة الثالثة). ۲۰۱۷.
- سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه / ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ. هه‌رێمی كوردستان. سلیمانی ۲۰۱۸.
په‌یجی و ئیمهیلی پرۆفیسۆر دكتۆر یادگار شاره‌زووری:
https://academics.su.edu.krd/yadgar.jamsheer
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.