ناساندنی کتێبی«خرۆشی نەغمە» بەرهەمی ڕەئوف مەحموودپور
ناسنامەی کتێب: «خرۆشی نەغمە»، ڕەئوف مەحموودپور و محەمەد ڕەزا عەزیزی، چاپەمەنی زایەڵە، مەریوان ۱۳۹۹.
ڕەئوف مەحموودپور
پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»، خرۆشی نەغمە بەرهەمێکی کولتووریە لە بواری کۆکردنەوەی دەق، لێکۆڵینەوە ولێکدانەوەی لای لایە کە لە لایەن ڕەئوف مەحموودپوور، بە هاوکاری بەڕیز محەمەد ڕەزا عەزیزی بەئاکام گەییشتوە و لەم ڕۆژانەدا کەوتوەتە بەردەستی هۆگران.
لە پێشەکی ئەم کتێبە هاتووە: “زانا و فه‌یله‌سووفی ئاڵمانی، فیخته (۱۸۱۴-۱۷۶۲)، ئه‌و ده‌م که #ناپلیۆن وڵاتی ئاڵمانی داگیر کردوه و جه‌ماوه‌ر ئه‌و داگیرکاریه به سووکایه‌تی و ده‌ردێکی گران ئه‌زانن، بۆ وره پێدان و باوه‌ڕ پێ به‌خشینیان، ئامۆژگاریان ئه‌کات که له ناهۆمێدستانی ژێرچه‌پۆکه‌ییدا، بایه‌خ به په‌روه‌رده‌ی منداڵان بده‌ن و ئه‌ڵێت: «تاکه ئۆمێدم بۆ نه‌مانی داگیركاری، په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌کانمانه. مه‌گه‌ر ئه‌وه بتوانێت له نه‌گبه‌تی داگیرکاری ڕزگارمان بکات».
سه‌رنجدان به‌و بۆچوونه‌ی فیخته که له هزرێكی بیرکار و له ڕوانگه‌ی ڕامیاریه‌وه ده‌ربڕ کراوه، پێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵمان بۆ ده‌رئه‌خات. به‌ڵام نابێ فه‌رامۆش بکه‌ین له کەلتووردا له مێژ ساڵه گوتوویانه: ‘تووڵ ده‌بێ به نه‌مامی بچه‌مێته‌وه’ . هه‌ر بۆیه له پەیوەندی له گه‌ل په‌روه‌رده‌ی منداڵ، ده‌بێ ئه‌و بنه‌مایه ڕچاو بکرێت . له وه‌ها دۆخێک‌دا لایلایه پتر بە ئه‌رێنی دێته بەرباس و شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندن هەڵدەگرێت.
چه‌ند ده‌قێکی گۆرانی لایلایه‌ی خۆماڵی (هه‌ورامی، سۆرانی، لەکی وكهڵهوڕی، تاڕادەیەک کرمانجی) كه پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌للایه‌كی زۆر كۆ كراونه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌قانه که به‌ده‌نگی دایكان، له سه‌ر نه‌وار تۆمار کرابوون و له به‌ر ده‌ستدا بوون، زۆر و تا ڕاده‌یه‌ک له یه‌کچوو بوون. زیاتر له ۸۵ لایلایه به‌ده‌نگی دایکانی لایلایەزان تۆمار کراو و له به‌رده‌ستدا بوون. چەند دەقیشمان لە سەرچاوەکان وەرگرتوە، یان لە لایەن دۆستانەوە پێمان گەییشتوە یان لە تۆڕەکانی ئینترنت دەمانبەزاندون.
ئه‌م كاره‌ش پاش چه‌ندین ساڵ زه‌حمه‌ت و به‌دواداگه‌ڕان، به ئاكام گهییشتوە كه به ڕاستی ماندوو بوونی زۆری به دواوه بوو و زۆر بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرینی لێكهوتهوه. سه‌ره‌تا گوێ له هه‌موو ده‌قه‌کان گیراوه و له سه‌ر کاغه‌ز دابه‌زێندراون. پاشان هه‌وڵ دراوه له بواری ناوه‌رۆکه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک ڕێک و پێک بکرێنەوە. بۆیه ئه‌و ده‌قانه ده‌سته‌به‌ندی ئه‌کران که هاوچه‌شنیان زیاتر بووە. پاشان یه‌ک له ده‌قه‌کان، که له ئاست ئه‌وانی دیکه گشتگیرتر بووه وه‌ک بنه‌ما داناوه و به پێی ده‌قه‌کانی دی، سه‌نگ و سووک کراوه.
خرۆشی نەغمە؛ لە چەند بەش پێک هاتوە:
بەشی یەکەم: گشتێنە ، سەرەتا و بنڕسکی بابەت
بەشی دووهەم: کاریگەریەکانی لایەلایە و لاواندن لە سەر هەستی دایک، پەروەردەی منداڵ لە قۆناغە جیاوازەکانی منداڵی‌دا و پێوەندی نێوان کورپە و دایک.
بەشی سێهەم: کۆکردنەوەی بەشێکی زۆر لە دەقەکانی لای لایە (هەورامی، سورانی، کەڵهوڕی و..) ، کە هەرکام لەو بەشانە بە جیا پۆلێن و تۆمار کراون.
بەشی چوارەم: شرۆڤە ولێکدانەوەی دەقەکانی لاوەلاوەی خۆماڵی. لێکدانەوەو هەڵسەنگاندنی هەندێ تایبەتمەندی وەک: خۆشەویستی و ڕەهەندی گەرەک بوون، باوەڕ و باوە خۆماڵیەکان، ساکاری و خۆماڵی بوون، لایلایە وەک دەلاقەی هاواری دایک، کچ وکوڕ لە دەقەکانی لایلایەدا، هەستی ناسکی دایکانە،چاوەڕوانی لە دەرەنجامی پەروەردە لە نێو دەقەکانی لایلایەدا، هەڵوێستی جەماوەر لە ئاست لایلایە، ڕەنگدانەوەی لایلایە لە گورانی خۆماڵیدا. بۆ هەریەک لەو بابەتانە لێکدانەوە کراوە و لە نێو دەقەکاندا نموونەی بابەتیانە دەستچن کراوە.
بەشێ پێنجەم: لایلایەی نووسراوی شاعێران. لەم بەشەدا چەند دەقی لایلایە کە لە لایەن شاعێرانەوە نووسراون هێنراون.
بەشی شەشەم: تایبەتمەندیەکانی لایلایە لە دەقی شاعێران دا پۆلێن کراوە و خراوەتە بەرباس.
بەشی حەوتەم: تایبەتە بە گێڕانەوەی ئەزموونی چەند دایکی خاوەن ئەزموون لە سەر بابەتی لایلایە.
بەشی هەشتەم؛ تایبەتە بە وشەمانە(فەرهەنگۆک) و سەرچاوەکان.
نموونەی هەورامی:
ڕۆڵە لایلایه، باوكه‌كه‌م ئه‌ڵڵا
چێروو سهرهكهیت په‌ڕ كهلامهڵا
لایلایت په‌ی كه‌روو جه ئێواره‌وه
ده‌سم سڕ بیهن به ڕاوارهوه
كۆرپه‌له‌ی شیرین تاقه گوڵه‌كه‌م
گۆش ده به لایلایم، نازی دڵه‌كه‌م
لایلایت په‌ی كه‌روو، وه‌رم بهرۆتۆ
فریشته‌و خه‌یری، بێ های كهرۆتۆ
لای‌لای ڕۆڵە لای،ڕۆڵەی شیرینم
ئا چه‌مه كۆر بۆ تۆی پێ نه‌وینم
لایلایت په‌ی كه‌روو چوون نوقڵه كوردی
لاڵ بۆ زوانم دۆعام لێ كردی
هانام به‌ردێنه پیراو ویه‌رده‌ی
بهشكهم لابهرا ئی ژان و ده‌رده‌ی
ئەم بەرهەمە لە ٢٤٨ لاپەڕە پێک هاتووە. بۆ جاری یەکەم جۆزەردانی ١٣٩٩ک.ه لە لایەن چاپ و پەخشی زایەڵەوە چاپ وبڵاو کراوەتەوە. ڕووبەرگی کتێبەکە لە لایەن خاتوو شەهلا حەسەنزادە دیزاین کراوە.
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.