وتارێک لەسەر کتێبە شێعری “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا” بەرهەمە شێعری ئاکام کەوسەری
شێرزاد حەسەن (شێرۆی پەلکەزارێ)
کەواتە بنووسە و مەترسە!
لە کۆی دیوانەکەدا هەوڵێک هەیە کە بە هێزی خەیاڵ ژیانی بەرجەستە و ریالیستیک بگۆڕێت بە جۆرێک کە چاوی دیکەمان پێببەخشێت کە بە دیمەنێکی تازە و جیاواز ئەو ژیانە ببینین، بەو مانایەی کە هەرچی ئێمە بە ئاسایی و باومان زانیوە، سەیر و سەمەرە و نائاسایی بنوێنێت، پتر رووی لە نیگار و تابلۆیەکی خەونئامێز بێت، بۆ هەمیشە بۆ گەیاندنی پەیامێکی مەحاڵ ناچارین بە ملدانە بەر زمان و فۆرمێکی گران و سەختگیر، رەنگە لێکدانی وێنە و ئیماژ و شتگەلێک پێکەوە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکترییەوە نییە وەک لە دیوانەکەدا بەدیم کرد: رەنجێک بێت بۆ راوکردنی مانایەکی مەحاڵ. من مەزەندەش دەکەم کە خوێنەری راهاتوو بە فۆرم و ناوەرۆکی باو و ئامادە ئەم جۆرە رەنجە بە کارێکی وەڕسهێن بزانێت و بتەکێتەوە.
بە درێژایی ئەم نووسینە بیرم لەوە دەکردەوە کە خودی سانسۆر و چاودێری دەستەڵاتخواز وا دەکات کە شاعیر لەژێر دەیەها دەمامک و رەمزکاری و تێکشکاندنی زماندا خۆی بشارێتەوە، لەسەر ئاستی دونیادا شاعیری رەسەن و دەستەڵاتدار لە دوو بەرەی ناکۆک بوون، یان گومانکردن بووە لە عەقڵ و هۆشیاری کە دادائی و سوریالیستەکانی فرەنسا و ئاوروپا ناچار بوون بۆ فۆرمێکی تازە بگەڕێن، هاوکات شانۆی پووچگەرایش زادەی گومان بوو لە خودی مرۆڤ و زمان پێکەوە، بیرمان نەچێت لە یۆنان-ەوە تا ئەمڕۆکە شانۆ قەرزاری شیعر بووە. سەرباری ئەوەش من دڵڕەقییەکی بەرچاو دەبینم لە زمان و گوزارشت و کۆی ساختمانی شیعری ئەم نەوەیە کە زادە و بەرهەمی ژینگە و ژیانێکی کوشندەیە، بگرە ترسێکی زۆر کە گەمارۆی رۆحی هەموومانی داوە کە خورپەی دڵ و ریتمی شیعرەکانی بە تاوتر کردووە.. بگرە ناڕێکتر. زەقترین نموونەش دەنێو ئەدەبیاتی بیانیدا ” ئێدگار ئالان پۆ”ی ئەمریکی بووە کە زەحمەتی و ئاڵۆزی و پێچیدەی شیعرەکان و چیرۆکەکانی بۆ ئەو ژیانە مەرگەمووش ئاسایە گەڕاندەوە کە ناوی نابوو: ژیانێکی کوشندە هەر وەک لەرز و گرانەتای بێ وچان.
بۆ داگرتنی بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
داگرتنی PDFی کۆی وتارهکهسەرچاوە: گۆڤاری شی، ساڵی دووهەم، ژمارە ۵ ساڵی ۲۷۱۸کوردی