کتێبی «فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن» بڵاوکرایەوە
ناسنامەی کتێب: فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن(کۆمەڵە وتار)، پێداچوونەوە و هەڵبژاردنی وتارەکان ڕەزا سوهرابی، چاپەمەنی خانی، سەقز ۱۳۹۹.
پێشگوتار
ئه‌و کتێبه‌ی له به‌ر ده‌سته، له کۆمه‌ڵێک ده‌ق و وتاری تایبه‌ت له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق پێکهاتووه، که به مشوورێکی زۆر و تێبینییه‌کی وردبینانه له بیرمه‌ندان و فیلسووفانی خاوه‌ن‌ڕێچکه و به‌دیهێنه‌ر هه‌ڵاوێژگه‌مان کردووه. له‌م په‌ڕتووکه‌دا هه‌وڵ دراوه سه‌رنج بدرێته ئه‌و ده‌قانه که ده‌توانن نوێنه‌رێکی باش بن بۆ ڕێبازێکی فه‌لسه‌فی؛ که‌وایه زۆربه‌ی ئه‌و وتارانه بنه‌مایه‌کی پته‌ون بۆ نواندن و ڕه‌چاوکردنی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی هاوچه‌رخ و کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌خلاق له جیهانی سه‌رده‌مدا . له‌و به‌رهه‌مه‌دا به نیازین شانۆیه‌کی فه‌لسه‌فی بخه‌ینه به‌ر ده‌م، که بتوانێ ده‌ورگێڕانی هه‌ریه‌ک له فاکته‌ره‌کانی، مێژوو و بزووتنه‌وه فکری و زانستییه‌کانمان بۆ وه‌ده‌رخا.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق به‌داخه‌وه وه‌کوو به‌شه‌کانی تری فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوایی، به شێوه‌یه‌کی هه‌نده‌کی و به وێنه‌یه‌کی کاریکاتۆرئاسایی خراوه‌ته به‌ر ده‌م و به‌ر باسی کۆمه‌ڵگای ئێمه. ئه‌م کێشه‌یه و کێشه‌گه‌لی زانستی، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نه‌ڕه‌خساندووه که فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق وه‌کوو زانستێکی تیۆریک و پڕاکتیک بتوانێ کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی هه‌بێ. که‌واته بۆ ناساندنی ڕوخسار و وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م زانسته و پڕاکتیککردنی، پێویستیمان به هه‌ڵێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک هه‌نگاو هه‌یه که بریتین له: په‌روه‌رده‌کردنی جۆرێک ئه‌ندێشه و هزری فه‌لسه‌فی و خۆماڵیکردنی سوننه‌ته فه‌لسه‌فییه‌کان له ڕێگای وه‌رگێڕانی ئاسه‌واری به‌که‌ڵک و ڕاهێنه‌ر؛ و هه‌روه‌ها نووسینی کتێب و وتار و کوتنه‌وه‌ی وانه به زمانی زگماکی. له‌م کتێبه‌دا هه‌وڵمان داوه تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌رفه‌تمان بێ هه‌لێک بڕه‌خسێنین بۆ جۆرێک ڕاهێنانی ئه‌ندێشه‌ی فه‌لسه‌فی و فێرکاریی تیۆریکی زانستیی ئه‌خلاق.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق بریتییه له تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی تێگه‌یشتنێکی سیسته‌ماتیک له حه‌قیقه‌ت و جه‌وهه‌ری ئه‌خلاق و ئه‌و شته‌ی ئه‌خلاق لێمانی ده‌وێ. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، بۆ دابینکردنی هه‌ڵسوکه‌وتی باش له ژیر چاوەدێری هزر و ڕێنوێنی به‌ڵگه و ئارگیۆمێنته‌کان، باسێکی پێویست و سه‌ره‌کییه. به واتایه‌کی تر ئه‌م زانسته به‌دوای ڕه‌چاوکردنی هه‌ڵوێستێکی بیریارانه‌یه بۆ کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئاکار. کاتێک له پانتایی ئه‌خلاقدا، فه‌لسه‌فه‌گێڕی ده‌که‌ین له به‌ها و پڕه‌نسیپه‌کان پرسیار ده‌که‌ین. به‌ها و نرخاندن، لایه‌نێکی به‌رچاو و به‌رینه له پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ جیهان. ته‌واوی مێژووی مرۆڤ وا له ڕه‌نگاوی به‌هاکان هه‌ڵکێشراوه، که هیچ کارێک و کاردانه‌وه‌یه‌ک نادۆزینه‌وه که ڕه‌نگی ئه‌م به‌هایانه‌ی پێوه دیار نه‌بێ. ئه‌م بایه‌خانه، نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌شێکن له فاکته‌ره‌کانی فۆڕمده‌ر به ئاکار و عاده‌ته‌کانمان، به‌ڵکوو له جیهانی ئاڵۆزی سه‌رده‌مدا، پێکهاتن و تێگه‌یشتن بێ ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ناکرێ. که‌وابوو له ڕاستیدا تاقیکردنه‌وه‌ی به‌هاکان، به‌شێکی گرینگ له ژیانی ئێمه‌ن و به‌شدارن له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانمان. یانی هه‌روه‌کوو سوکرات ده‌ڵێ: ناوه‌رۆکی باسه‌که کێشه‌یه‌کی که‌منرخ نییه، به‌ڵکوو باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی ژیانه. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق بیرکردنه‌وه و تێبینییه‌کانمان بۆ لێکدانه‌وه‌ی کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژیان و بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ژیان، جگه له‌وه‌ی تاکێکی هه‌ڵکه‌وتوو و ڕاهێنه‌رمان لێ به‌دی دێنێ، هه‌ستی بهکارهاتووییمان تێدا به‌دی دێنێ. کاتێک فه‌لسه‌فه‌گێڕی ده‌که‌ین، کۆمه‌ڵێک کارامه‌یی فێر ده‌بین. فێر ده‌بین به هزری بهڵگاویی و تێبینیی ڕهنگاویی بڕیاری دادپه‌روه‌رانه ده‌رکه‌ین و فێر ده‌بین ورد ببینه‌وه له بابه‌ته ئاسایییه‌کان یاکوو به‌رهه‌ڵستی ئه‌و هه‌ڵوێستانه ببینه‌وه که خۆیان به ئاسایی و سه‌ره‌کی داناوه. له‌م ناوه‌دا بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، زۆر لایه‌نی نوێمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که پێویسته به باشی شی کرێته‌وه.
به هۆی تهماوییبوون و جیاوازبوونی بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق و بۆ گه‌یشتن به چییه‌تییه‌کی ڕه‌ها و پێناسه‌یه‌کی مه‌نتقی له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، زۆرتر پشتمان به‌ستووه به بۆچوونێک که پشتئه‌ستووره به ڕۆڵی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق له ژیانماندا. هه‌ر بۆیه له‌م پاژه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به وێنه‌یه‌کی مه‌نتقی و گشتگر له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، به نیازم سنووری ئه‌م زانسته به‌رته‌سک که‌مه‌وه و ئه‌و خواسته به جیاکردنه‌وه و پێناسه‌کردنی هه‌ر یه‌ک له لقه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق (یانی له مێتۆدی شیکاریی) به‌جێ بێنم.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق له سێ لق پێکهاتووه که بریتین له:
۱ـ مێتا ئه‌خلاق
۲ـ ئه‌خلاقی نۆڕماتیڤ
۳ـ ئه‌خلاقی کارکردی
مێتائهخلاق: فه‌لسه‌فیترین به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقه. مێتائهخلاق سه‌رقاڵی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی چییه‌تی و مێتۆدی توێژینه‌وه‌ی حوکمه ئه‌خلاقییه‌کانه. مێتائهخلاق به‌دوای وڵامی ئه‌م چه‌شنه پرسیارانه‌وه‌یه: “باش” و “ده‌بێ” به چ واتایێکه؟ ئایا حه‌قیقه‌ته ئه‌خلاقییه‌کان بوونیان هه‌یه؟ چۆن ده‌توانین باوه‌ڕه‌کانمان سه‌باره‌ت به دروست [ڕاست] و نادروست [هه‌ڵه] پاساوهه‌ڵگر که‌ین و له‌وان به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی داکۆکی بکه‌ین؟
هه‌ر ڕوانگه‌یه‌ک له به‌ستێنی مێتائهخلاقدا هه‌ڵگری ئه‌م چه‌ند به‌شه‌یه:
۱ـ بوونناسی ئه‌خلاقی
۲ـ مه‌عریفه‌ناسی ئه‌خلاقی
۳ـ هێماناسی ئه‌خلاقی
بوونناسی ئه‌خلاقی: ئه‌م لقه له مێتائهخلاق باس له بوون و نه‌بوونی “تایبه‌تمه‌ندییه لاوازه‌کانی ئه‌خلاقی” وه‌کوو: باشی، خراپی، ده‌بێ، نابێ و…… له جیهانی ده‌وروبه‌رمان و چۆنیه‌تی دیاریکردنی ئه‌وان. چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانکردن و بۆچوون له‌باره‌ی بوونی تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌خلاقییه‌کان، ده‌بێته هۆی بنیاتنانی سه‌رنجڕاکێشترین و مشتومڕهه‌ڵگرترین بابه‌ت له مێتائهخلاقدا. دوو ڕوانگه‌ی به‌رین و دژبه‌ر له‌م په‌شێوییه‌دا خۆ به‌رز ده‌که‌نه‌وه: ڕێئاڵیزمی ئه‌خلاقی و دژهڕێئاڵیزمی ئه‌خلاقی . هه‌ر یه‌ک له‌م به‌شانه‌ش هه‌ڵگری چه‌ند پاژی ترن.
به بۆچوونی ڕێئاڵیسته‌کان، ئه‌خلاق و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وه‌کوو “باشه” و “خراپه” و… بوونێکی بابه‌تییان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر ئۆبژێکتیڤبوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش، ڕێئاڵیسته‌کان ڕای جیاوازیان هه‌یه، که ئه‌مه‌ش بۆته هۆکار بۆ خوڵقاندنی چه‌ند ڕێباز له بوونناسیدا. بۆ نموونه:
۱ـ ناتۆڕالیزم
۲ـ نا ـ ناتۆڕالیزم
۳ـ بان سروشتگه‌ری
دژهڕێئاڵیزمی ئه‌خلاقی: له دژهڕێئاڵیزمدا، بڕوا به‌م بڕیاره هه‌یه که تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌خلاقییه‌کان، جیا له ئێمه بوونیان نییه؛ به‌ڵکوو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه لکاون به هه‌ست و بیری جیهانی ده‌روونمانه‌وه. ئه‌م بیردۆزه وه‌کوو ڕێئاڵیزم خۆی ده‌بێته چه‌ند ڕێبازی جیاواز:
۱ـ ڕێژه‌گه‌ری کلتووری
۲ـ زه‌ینیگه‌ری
۳ـ سۆزگهری و…. له وێنه‌ی ئه‌م ڕێبازانهن.
دوای ئه‌م باسه به نیازم کورته‌باسێک له مه‌عریفه‌ناسی و هێماناسی بێنمه‌وه تا پهیڤینهکهمان له‌سه‌ر مێتائهخلاق کۆکه‌ینه‌وه.
له مه‌عریفه‌ناسیی ئه‌خلاقیدا، وتووێژ له‌مه‌ڕ ڕاستبوون یان درۆبوونی ئیدیعا ئه‌خلاقییه‌کان ده‌کرێ. هه‌روه‌ها دیاریکردنی سه‌رچاوگه‌ی مه‌عریفه‌ی ئه‌خلاقی و چۆنیه‌تیی ئاهۆنکردنهوەی ئیدیعا ئه‌خلاقییه‌کان، له‌و ئه‌رکه گرینگانه‌یه که که‌وتۆته سه‌ر ئه‌ستۆی مه‌عریفه‌ناسیی ئه‌خلاقی.
له نێوان بوونناسی و مه‌عریفه‌ناسی ئه‌خلاقیدا، پێوه‌ندییه‌کی زۆر نیزیک هه‌یه. ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڵوێستی ئێمه له ئۆنتۆڵۆژیدا، ڕێئاڵیزم بێت تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌وانه‌یه بژارده‌ی داخوازی ئێمه له ئێپیستمۆلۆژیدا ناسینخوازی بێت. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه پێچه‌وانه‌که‌ی شیاوتر بێت، یانی ئه‌گه‌ر ناسینخوازی هه‌ڵبژێرین، تا ڕاده‌یه‌ک ناچارین ڕێئاڵیزم بسه‌لمێنین. به‌ڵام ئێستا ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره به‌جێ بێت که ناسینخوازی چییه؟ له ناسینخوازیدا ئه‌م بڕوایه په‌سند کراوه که حوکمه ئه‌خلاقییه‌کان له جنسی باوهڕێکن که بۆیان هه‌یه ڕاست یان درۆیین بن.
دژبه‌ری ئه‌م ڕوانگه‌یه له مه‌عریفه‌ناسیدا، نهناسینخوازییه که به جۆره‌یه‌ک ماره‌بڕاوی دژهڕێئاڵیزمه. به پێی ئه‌م بیردۆزه، حوکمه ئه‌خلاقییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخ و حاڵه‌تێکی نه‌ناسراو وه‌کوو: سۆز و مه‌یل و.. دابین کراون، که‌وایه بۆیان نییه ڕاست یان درۆ بن.
دوایین پاژ له مێتائهخلاقدا، هێماناسییه که بنه‌مای وتووێژه‌کانی له‌سه‌ر واتای چه‌مکه ئه‌خلاقییه‌کان دامه‌زراوه. چه‌مکێکی وه‌کوو “باش” له به‌ستێنه جۆراوجۆره‌کانیدا، ده‌بێ ڕه‌چاو بکرێ. بۆ نموونه کاتێک ده‌ڵێین «به‌ڵێن بردنه سه‌رێ شتێکی باشه» و یان ده‌ڵێین «ڕاستبێژی باشه»، هه‌ر دووی ئه‌م ڕاژانه هه‌ڵگری حوکمی ئه‌خلاقین. به‌ڵام کاتێک ده‌ڵێین «ئه‌م پیاوه پیانۆژه‌نێکی باشه» یان «ئه‌وه کتێبێکی باشه»، ئه‌م پرسیارانه خۆ قوت ده‌که‌نه‌وه، که ئایا “باش” له‌م دوو دێڕه‌ی دواییدا به وێنه‌ی ڕاژه‌کانی پێشوو به‌کار بردراوه؟ و هه‌مان واتا ده‌رده‌بڕێ که له پێشوودا درکاوه؟ ئایا چه‌مکی “باش” له ته‌واوی به‌ستێنه‌کاندا به یه‌ک مانا به‌کار هاتووه؟ ئایا ده‌کرێ له چه‌مکی “باش” چه‌مکی “ده‌بێ” ده‌ربکێشین یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟ به گشتیی ئه‌م پرسیارانه و کۆمه‌ڵێک پرسیاری تر له‌م چشنه، له هێماناسیدا باسیان له‌سه‌ر ده‌کرێ.
دوای کۆتاییهێنان به گفتوگۆکه‌مان له‌سه‌ر مێتائهخلاق که به‌شێکی زۆر له وتاره‌کانمانی بۆ ته‌رخان کراوه، له‌سه‌ر ئه‌خلاقی نۆرماتیڤ ده‌دوێین که له گرینگ‌ترین پاژەکانی لێکۆڵینه‌وه‌یه له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا.
ئه‌خلاقی نۆرماتیڤ به دوای ناسین و ڕوونکردنه‌وه‌ی بناغهییترین پڕه‌نسیپ و پێوه‌ره‌کانی دروستی، نادروستی و چاکه و خراپه‌یه له ئه‌خلاقدا؛ که‌وایه ئه‌خلاقی نۆرماتیڤ له کۆی گشتیدا سه‌رقاڵی ڕوونکرنه‌وه‌ی سیسته‌می ڕێسا و پڕەنسیپه زاڵبووهکانی ئه‌خلاقه. به زمانێکی تر ده‌توانین بڵێین که ئه‌م لقه له ئه‌خلاق، جۆرێک له تێفکرینی فه‌لسه‌فی سه‌باره‌ت به پڕه‌نسیپه‌کانی ئه‌خلاق و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه و هۆکاره بۆ باوەڕ و بایه‌خه‌کان. که‌وابوو ئه‌خلاقی نۆرماتیڤ ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رێکی باش بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیان و وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پرسیارانه:
١. شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی حوکمه ئه‌خلاقییه‌کان چۆنه و حه‌قیقه‌ت و گه‌وهه‌ریان چییه؟
٢. له ژیانماندا ده‌بێ چ ڕێسا و پڕه‌نسیپێک ڕه‌چاو بکه‌ین؟
٣. پڕه‌نسیپ و بنه‌ماکانی بنه‌ڕه‌تی که چاودێرن به سه‌ر دروستی و نادروستی کامانه‌ن؟
٤. مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ چین؟
٥. کۆمه‌ڵگای دادپه‌روه‌ر به چ شتێک ده‌شوبهێنرێ؟
ئه‌م پرسیارانه و پرسیارگه‌لێکی تر له‌م جۆره، له ئه‌خلاقی نۆرماتیڤدا دێنه ئاراوه و به پێی جۆری فێرگه و ڕێبازی هه‌ڵبژاردراو وڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌درێته‌وه. به‌ڵام جێی خۆیه‌تی ئێستا ئه‌م پرسیاره بکه‌ین که ئه‌م ڕێباز و تیۆرییانه که له ئه‌خلاقی نۆرماتیڤدا خۆ هه‌ڵده‌بڕن چین؟
وتووێژ له‌سه‌ر تیۆرییه‌کانی ئه‌خلاقی نۆرماتیڤ، هه‌ڵگری لێدوانێکی زۆر و هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ئارایه له فیلسووفه کۆنه‌کانه‌وه تا سه‌رده‌می یۆنانی کۆن، به‌ڵام ئێمه به نیازین له درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه خۆ ببوێرین و ته‌نیا ئه‌و ڕوانگانه بێنینه‌وه که به‌ناوبانگن و له ئه‌خلاقی هاوچه‌رخدا، زۆرتر جه‌ختیان له‌سه‌ر کراوه.
١. ئه‌خلاقی ئه‌رکخوازی : کانت که به باوکی ئه‌خلاقی ئه‌رکخوازی ناوی ده‌رچووه، هه‌وڵی ته‌واوی ئه‌وه بووه که عه‌قڵی تیۆریک له عه‌قڵی کرده‌یی جیا بکاته‌وه. به بڕوای ئه‌و هه‌مووی حوکمه ئه‌خلاقییه‌کان له ڕیزبه‌ندیی عه‌قڵی کرده‌یی دان. به بۆچوونی ئه‌و ئه‌خلاق پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌کی نییه و حوکمه ئه‌خلاقییه‌کان ڕه‌هان. واتا ئه‌خلاق و حوکمه‌کانی نه‌ک هه‌سته‌کی نین، به‌ڵکوو دادوه‌ری له باره‌ی کرده‌کانه‌وه، ده‌بێ به بێ ڕه‌چاوکردنی ئاکام و ئاسه‌واریان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ. چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی کانتی زۆرتر باس له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕێکوپێککاری “ئه‌مری ڕه‌هایه” .
٢. ئه‌خلاقی ئاکامخوازی : خۆخوازی و قازانجخوازی له تیۆرییه‌کانی ژێرکۆمای ئاکامخوازییه. ئه‌م ڕوانگه‌یه به‌رگری له‌م بۆچوونه ده‌کا که به‌ده‌ستهێنانی سوود و دوورخستنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیان، یاسایه‌کی سه‌ره‌کییه. به‌ڵام له بیردۆزی قازانجخوازیدا ئامانجی سه‌ره‌کی، زۆرینه‌کردنی به‌خته‌وه‌ری و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رد و زیانه بۆ زۆرترین که‌سان.
٣. ئه‌خلاقی فهزیلهتخوازی : له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئێلیزابێت ئانسکۆم به نووسینی وتارێک به ناوی «فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی مۆدێڕن» سه‌رنجی بیرمه‌ندانی ئه‌خلاقی ڕاکێشا سه‌باره‌ت به گرینگیی چه‌مکی فه‌زیله‌ت له بۆچوونه ئه‌خلاقییه‌کاندا. له بواری مێژوویییه‌وه سه‌رچاوگه و به‌دیهێنه‌ری ئه‌خلاقی فهزیلهتخوازی ئهرەستووه. ئه‌خلاقی فه‌زیله‌ت، دواتر له‌بیرکردنێکی زۆر له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست به‌و لاوه، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به هۆی بووژانه‌وه‌ی له لایه‌ن ئانسکۆمهوه بۆ جارێکی تر هاته ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و سوپایه‌کی به‌هێزی بۆ خۆی وه‌دیهێنا که بریتی بوون له فیلیپا فووت ، مایکێڵ ئێسڵات و… .
ئه‌م تیۆرییه جیاوازه له تیۆرییه‌کانی تر که جه‌ختیان له‌سه‌ر پڕه‌نسیپه ئه‌خلاقییه‌کان ده‌کرد و ئاماژه‌ی به خاڵێکی تر ده‌کرد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه، که ئه‌ویش ڕووهێنان بوو بۆ سووبژهی ئه‌خلاقی. که‌وایه ئه‌م ئه‌خلاقه به جێی ئه‌وه‌ی پڕهنسیپناوهند بێ، بکه‌ر و سووبژهناوهنده. به پێی بۆچوونی فهزیلهتخوازهکان، زۆربه‌ی کێشه ئه‌خلاقییه‌کانی سه‌رده‌م، له جێگرنهبوون و ڕه‌چاونه‌کردنی ڕێساکان له لایان بکه‌ره ئه‌خلاقییه‌کانه‌وه ڕوویداوه تاکوو له نه‌ناسینی ئه‌م ڕێسایانه.
هه‌ڵبه‌ت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا جگه له‌م ڕێچکه‌یه، چه‌ند بزووتنه‌وه‌ی تر له ئه‌خلاقی نۆرماتیڤدا سه‌ری هه‌ڵداوه که له‌وانه‌دا ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به، “ئه‌خلاقی ئه‌رک له ڕوانینی یه‌که‌مدا” ، ” ئه‌خلاقی فێمینیستی ” و “ئه‌خلاقی ئهویترپهسند ” .
زۆربه‌ی ئه‌و ڕوانگانه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی یان بۆ ڕخنه‌گری و چاکسازی هاتوونه‌ته ئاراوه. بۆ نموونه “ئه‌خلاقی ئه‌رک له ڕوانینی یه‌که‌مدا” له لایه‌ن ده‌یڤێد ڕاسهوه بۆ لابردنی نوقسانه‌کانی ئه‌خلاقی ئاکامخوازی و ئه‌رکخوازی پێشنیار کرا. هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئاماژه به‌م خاڵه بکه‌ین که ئه‌م ئه‌خلاقه له بواری کاتییه‌وه به‌ر له ئه‌خلاقی فهزیلهتخوازییهوهیه.
ئه‌خلاقی فێمینیستی له دژبه‌ری و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقه‌کانی پێشوو به هۆی دیاربوونی ئێتیکێتی پیاوانه به‌سه‌ریانه‌وه هاته جه‌رگه‌ی خه‌باته‌وه. ئه‌م ئه‌خلاقه له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه بنیات نراوه که ده‌ڵێ، زمان و پاشکه‌وتی وشه‌کانی ئه‌خلاقیی ئێمه زۆرتر پیاوانه‌ن و که‌متر تایبه‌تمه‌ندیی ژنانه‌یان پێوه دیاره. به ڕای ئه‌وان یه‌کێک له‌و چه‌مکه سه‌ره‌کییانه‌ی که له ئه‌خلاقی پیاوانه‌دا ون بووه، چه‌مکی چاودێرییه . به پێی بۆچوونی فێمینیسته‌کان بۆ گه‌یشتن به عه‌رشی ئه‌خلاقی خوازراو و گشتگیر، ده‌بێ ئه‌م چه‌مکه ڕه‌چاو بکرێ.
دوایین بیردۆز له ئه‌خلاقی نۆرماتیڤدا، “ئه‌خلاقی ئهویترپهسنده” که له لایه‌ن فیلسووفی دیارده‌ناس (فینۆمنۆلۆژیست) ئیمانۆئێل لێڤیناسه‌وه بۆ داکۆکیکردن له سه‌ر چه‌مکی “ئه‌وی تر” و بۆ ڕه‌خنه‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له هه‌مبه‌ر ئه‌خلاقی لیبڕاڵیی پێشکه‌ش کرا که پشتئه‌ستووره به چه‌مکی “خۆ-سه‌ربه‌خۆیی” . به بۆچوونی لێڤیناس، ئه‌خلاق له بنه‌ڕه‌ته‌وه به هێنانه‌کایه‌ی ئه‌وی تر ده‌ست پێ ده‌کا. له ڕاستیدا “ئه‌وی تر” مه‌رجی پێکهاتنی ئه‌خلاق و لهخۆهاتنهدهرێیه.
له‌گه‌ڵ کۆتاییهێنان به باسی ئه‌خلاقی نۆرماتیڤ، ته‌نیا قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ین به هێنانه‌وه‌ی پوخته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌خلاقی کارکردی، چونکه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌م لقه له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقمان، داناوه بۆ ژماره و په‌ڕتوکێکی تر.
ئه‌خلاقی کارکردی بریتییه له به‌کارهێنانی بیردۆزه‌یه‌کی ئه‌خلاقی له کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ئه‌خلاقیدا. له‌م سه‌رده‌مه‌دا بیرمه‌ندانی ئه‌خلاق به‌م باوەڕه گه‌یشتوون که ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق زۆرتر خۆی به بابه‌تێکه‌وه سه‌رقاڵ بکا که ناوه‌ندی قه‌یران و گرفته کرده‌یییه‌کانی ئه‌خلاقه. به‌م هۆیه‌وه ئه‌خلاقی کارکردی زۆرتر خۆی سه‌رقاڵی بابه‌تگه‌لێک وه‌کوو: ژینگه، کوشتن له ڕووی دڵسۆزییه‌وه ، له‌باربردن و مافی ئاژه‌ڵ و…. ده‌کات.
🔻پێڕستی کتێبەکە بەمجۆرەیە:
پێش گوتار
فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن
جی ئی ئێم ئانسکام/وەرگێڕ: ڕەحمان فەرازی
شۆپێنهاوێر: ڕەخنەی ئەخلاقی کانتی
مەتیۆ ژیروور/وەرگێڕ: ئاکۆ عەباسی
نەخۆشی تا مردن: ڕەخنەی سەردەمی مودێڕن
لوویس دۆپێرێ/وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
وتارێک سەبارەت بە ئەخلاق وتاری لۆژیکی-فەلسەفی
لوودویگ ویتگنشتاین/وەرگێڕ: ڕەزا سۆهرابی
ڕەخنەیەک لەسەر ڕێژەیی بوونی ئەخلاقی
لووییس پۆیمێن/وەرگێڕ: نەسیم غوڵامی
ئەخلاق لە جیهانی ڕوو لە گۆڕان
پۆل تیلیش/وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
مرۆڤی بێ خودای سەردەمی مۆدێڕن و پۆست مۆدێڕن
جان کۆرتنی مۆڕی/وەرگێڕ: ئەحمەد غوڵامی
فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێڕن و ڕەخنەی مەک ئینتایەر
ج. ل. ئا. گارسیا/وەرگێڕ: مەحموود محەمەدیان
شوناسی ئەخلاقی و سەربەخۆیی تایبەتی
ڕیچارد ڕۆرتی/وەرگێڕ: هاجەر هووشیار
ئەخلاق: بیرۆکە سەرەکییەکان و کێشەکانی ئەمڕۆ
نیکۆلا ئۆفرێ/وەرگێڕ: ئاکۆ عەباسی
بۆ داگرتنی بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.