لقی زێڕينی زه‌مه‌ن [۱]
دوکتۆر محەمەد ڕەحیمیان
🔥 ئاگر!
هانێ باڵه‌کانم،
پی هه‌ڵفره،
له‌وپه‌ڕ جه‌نگه‌ڵ تاريکايی، ده‌ستی تا لای خودا چوه. (حەمە ساڵەی سووزەنی)
ڕه‌نگه دڵه‌ڕاوکێی هه‌رمان و نه‌مری ببێته هۆی دياری کردن و ناولێنان له کات و ساته‌کان. مرۆڤ بۆ تێگه‌يشتن له تێپه‌ڕينی کات و ده‌سته‌مۆکردنی زه‌مه‌ن، ده‌ستی دايه ده‌سته‌به‌ر کردنی سات و ساڵ و مانگ. نه‌ورۆز يه‌کێک له‌و ناوانهيه که به ناولێنان له‌و کاته تايبه‌تيه، هه‌وڵ دراوه تێپهڕينهوهی کات و کۆتايي هاتن به سه‌ر ماوه‌يه‌ک له ماوه‌کانی جيهان، لايه‌نێکی مه‌عريفی بگرێته خۆوه. لايه‌نێک که مرۆڤی ده‌سته‌وه‌ستاو له پێناوی تێپه‌ڕينی کات، تێکۆشيوه مانايه‌ک بۆ نه‌مان داتاشێ و خۆی له بيرۆکه‌ی هه‌رمان بخافڵێنی. بۆ ده‌ربازبوون له‌م گێره‌وکێشه‌ی مان و نهمانهيه که جێژنێکی ئايينی کۆن به رێوه ده‌چی. جێژنێک به شوکرانه‌ی تێگه‌يشتن له زه‌مان و له لايهکيشهوه بۆ دۆزينه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت و رێچارهيهک بۆ خۆده‌ربازکردن له دڵه‌راوکێی تێپه‌ڕبوون له ته‌نگه‌ژه‌ی مان و نه‌مان.
هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌ورۆز وه‌ک کاتێکی رۆژئه‌ژمێری يا تهقويمی، نابێته هۆی مه‌عريفه و پێناسه‌کردنی. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ل نه‌ورۆز وه‌ک ڕۆژێکی کۆتايي زستان و سه‌ره‌تای به‌هار، شيکاری و ڕووبهڕووبوونهوهيێکی فه‌لسه‌فی نيه به‌ڵکوو قه‌تيس کردنی کاته و دابڕانه له نه‌ورۆز وه‌ک ئايينێکی زه‌مه‌نی. برێگسۆن وه‌ک فهيلهسۆفێکی زه‌مه‌ن، ئه‌و بۆچوونه ئهرهستووييه له زه‌مه‌ن، که له پێوه‌ندی له گه‌ڵ جمين و جوڵه ههڵئهسهنگێندرێ، وه‌لاده‌نێ و زه‌مه‌ن له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئاڵ و گۆڕ و جمشتی ناخی مرۆڤ شيکاری ده‌کات. ئه‌م کاته کاتێکی تهقويمی نيه به‌ڵکوو زه‌مه‌نێکی ئۆستوورهييه. له بازنه‌ی تێگه‌يشتنی برێگسۆنی زه‌مه‌ندا، نه‌ورۆز ده‌بێته ياد و بيرهوهری و دڵه‌ڕاوکێ. نه‌ورۆزی رۆژئه‌ژمێری رۆژی شت و مه‌که. رۆژی ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵه نه‌کوو حاڵ.
مرۆڤ تاقه‌ت و بڕشتی ئه‌وه‌ی نيه که نه‌ورۆز وه‌ک ساتێکی ده‌رونی بگوێزێته ناو ناخيهوه به‌ڵکوو به گرێ دانی نه‌ورۆز به که‌ل و په‌ل و شت و مه‌ک يان جل و به‌رگ يان که‌ژ و کێو، خۆی له به ههناویکردنی زه‌مه‌ن ئهخافڵێنی. زه‌مه‌نی هه‌ناوی به هيچ پێوانهيهک ناپێوێندرێ و له چهندايهتیدا ناگونجێ. زه‌مه‌نی هه‌ناوی دڵه‌کوته و په‌له‌قاژه‌ی منداڵێکه بۆ ديتنه‌وه‌ی گۆی مه‌مکی دايکی، دڵه‌کوته و ناسهبووری باخه‌وانێکه بۆ پشکووتنی گوڵێک، بێتاوشتی دڵێکه بۆ جێ‌ژوان، دڵهخورتهی مه‌ودای سێوێکی کاڵه تا سووربوونه‌وه له لقی دارێکدا. په‌له‌ی ده‌ستێکه بۆ کردنه‌وه‌ی درگايهک، دڵه‌خورپه‌ی هه‌ڵبژاردنی رێگايهکه له دوورێيانیدا. په‌له‌ی ده‌ربڕينی گله‌يي و گازنده‌ی دره‌نگ گه‌يشتنی هه‌نگاوێکه.
زه‌مه‌نی نه‌رۆزی زه‌مه‌نێکی برێکسۆنی و ههناويه که زه‌مه‌نی ياده. يادی ده‌ستی ماندوو، يادی دابڕان، يادی مه‌وداکان. يادی هاتنه‌وه‌ی هه‌زار پاته‌ی نه‌رۆز و ههزارپاته بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه و هه‌له مێژوويهکان. ههزارپاته بوونه‌وه‌ی ديکتاتۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ويستی بڕشتبڕی ده‌سه‌ڵات و بهخودابوونهوهی مرۆڤ. شه‌ڕی بێئاکامی حهقيقهته سواوه‌کان. بزربوونهوهی ئاشتی و ئازادی له جيهاندا وه‌ک شڕۆڵه ميراتێکی موژده‌دراو.
کات که پرسيارمان له لا ناخولقێنێ و وه‌ک ئاڵ و گۆڕێکی سروشتی دێت و به‌سه‌رماندا تێده‌په‌ڕێ، نابێته زه‌مه‌نی بوون و تێفکرين و پرسيار. زه‌مه‌نی پرسيار، زه‌مه‌نی ههناويه که مێژوی راسته‌قينه‌ی مرۆڤ ئه‌گێڕێته‌وه. ئه‌م زه‌مه‌نه لواوی ئه‌وه‌ی هه‌يه ڕوژێکی نوێ و ساڵێکی تازه به دياری پێشکه‌ش به جيهان و مرۆڤ بکاتن نه‌کوو زه‌مه‌نێکی ههزارپاتهی ڕزيو. زه‌مه‌نی رۆژئهژمێرهکان پێوانهيهکه بۆ چهندپاتهبوونهوه و که‌ڵکه‌ڵه‌ی تێپرينی ته‌مه‌ن. ئه‌م زه‌مه‌نه نابێته ياد. نابێته شوناس. زه‌مه‌ن بۆ بهشوناسبوونی سه‌ره‌تا ده‌بێ ببێته بابه‌تێکی هه‌ناوی تا ببێ به ياد. نابێته ياد تا نه‌بێ به بيرۆکه، نابێ به بيرۆکه تا نه‌بێ به وشه، نابێ به وشه تا نه‌بێ به زمه‌ن واته ببێ به زه‌مه‌نێکی ڕهوايی.
“ويرژيل”، که “ئينياس” ده‌نێرێ بۆ دۆزه‌خ، لقێکی زێڕينی پێ ده‌به‌خشێ. ئينياس که له ده‌روازه‌ی دۆزه‌خدا، له قووڵايی ترسناکی جه‌نگه‌ڵێکی بێبگار و تاريک و بێزهمهندا ون ده‌بێت، له نێوان رهشايي لق و پۆپی دارستاندا، بريقهی لقێکی زێڕين به‌دی ده‌کات که به ئاگره‌وه ئاوسه. لقی زێڕينی هه‌نووکه‌ی ئێمه نه‌ورۆزه به مه‌رجێک که ببێ به زه‌مه‌نێکی هه‌ناوی. تێگه‌يشتن له نه‌ورۆز وه‌ک زه‌مه‌نێکی وه‌ک خۆی و ڕه‌ها له هێماکان. دابڕاو له په‌رۆشی په‌سڵان و گوێزتنه‌وه بۆ دواجار. تێگه‌يشتن له نه‌ورۆز وه‌ک لقی زێڕينی زه‌مه‌ن بۆ ره‌ها بوون له سێحری چه‌ندپات بوونه‌وه. بۆ ڕزگاری له ته‌ليسمی مه‌عريفه داسه‌پاوه سه‌قه‌ته‌کان. نه‌ورۆز وه‌ک لقی زێڕين که ئاماژه ئه‌دات به گهنجينهی مه‌عريفه و ناسياری تازه‌ی جيهان.
[۱] – ئاماژەيه به لقی زێڕين The Golden Bough که لقێکی ئؤستوورهييه. جيمز جۆرج فريزر کتێبێکی به‌م ناونيشانه نووسيوه: فریزر، جيمزجورج، شاخه زرين، ترجمه کاظم فيروزمند، تهران: انتشارات آگاه، ١٣٨٣
بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.